هه‌واڵه‌كانی عێراق

40 چەکداری داعش لە شەڕەکانی نزیك فەلوجەدا کوژران

لە هێرشەکانیاندا بۆ سەر پێگە و مۆڵگەکانی داعش لە قەراغی باکورو باشوری شارەکە هێزە عێراقییەکان لانیکەم 40 چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان کوشت، وەك فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی فەلوجە فەریق عەبدولوەهاب ئەلساعدی وتی.

وتی، "لەگەڵ چڕبوونەوەی هێرشە زەمینییەکان و چاودێریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی و بەئامانجگرتنی گردبوونەوە و تۆپخانەکانیان، ژمارەی چەکدارانی داعش بەردەوام کەمدەکات."

وتی هێزە عێراقییەکان ئێستا گەیشتوونەتە نزیك کۆڵانی شوهەدا لە قەراغ شارەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500