هه‌واڵه‌كانی عێراق

خۆکوژێك هێرشدەکاتە نزیك مزگەوتێك لە لازقیەی سوریا

رۆژی پێنجشەممە (2 حوزەیران) هێرشێکی خۆکوژیی نزیك بە مزگەوتێك لانیکەم دووکەسی کوشت و چوارکەسی تری بریندارکرد لە لازقیەی باکوری رۆژئاوای سوریا کە یەكێکە لە قەڵاکانی ژێم، وەك ئاژانسی فرانس پرێس وتی.

تەلەفزیۆنی دەوڵەت وتی هێرشبەرێك بە سواری ماتۆڕەوە لە نزیك مزگەوتی خولەفای راشیدین لە ناوچەی دەستوری لازقیەو دوای ئەوەی خەڵکی لە نوێژی هەینی هاتنەدەرەوە، خۆی تەقاندەوە.

چادوێریی مافی مرۆڤی سوریا وتی لە هێرشەکەدا سێ کەس کوژران، میدیای دەوڵەتیش وتی لانیکەم دوو کەس کوژران.

مانگی پێشوو چەند بۆمبێك کە "دەوڵەتی ئیسلامیی لەلایەن عێراق و شام" (داعش)ەوە بەرپرسیارێتییان لە ئەستۆگیراو لە شارە کەنارییەکانی جەبلەو تەرتوسی سوریا، لانیکەم 170 کەسیان کوشت.

داعش ئامادەییەکی بەرچاوی لە ناوچە کەنارییەکانی سوریا نیە، لەکاتێکدا رکابەرەکەی، واتە بەرەی نوسرە، ئامادەییەکی زۆر گەورەتری هەیە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500