هه‌واڵه‌كانی عێراق

لە تەقینەوەیەکدا لە ئەبوغرێب سێ جوتیار کوژران

رۆژی پێنجشەممە (2 حوزەیران) سێ جوتیار کوژران و پێنجی تر بریندرابوون لە تەقینەوەیەکدا لە ناوچەی زەیدانی ئەبوغرێب، بەپێی پۆلیسی عێراق لە ئەبوغرێب.

جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەبوغرێب موقەدەم کەمال عەبدولواحید بە مەوتینی وت، "بۆمبێکی دەستکرد نزیك بە کۆمەڵێك جوتیار کە لە ناوەندی کێڵگەیەکی دانەوێڵە و پەییندا کۆببوونەوە تەقیەوە و سێ جوتیاری کوشت و پێنجی تری بریندارکرد."

وتئ، "تەقینەوەکە جێدەستی داعش پێوە دیارە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500