هه‌واڵه‌كانی عێراق

شانەیەکی تیرۆرستیی داعش لە کەرکوك دەسگیرکرا

بەگوێرەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، هێزەکانی عێراق رۆژی چوارشەممە (1 حوزەیران) شانەیەکی تیرۆرستیی داعشیان دەستگیرکرد کە بەرپرس بوون لە ئەنجامدانی چەندین کردەی تیرۆرستی لە پارێزگای کەرکوك.

ئەم ئەنجومەنە لە راگەیەنراوێکدا وتی: "چوار ئەندامی داعش کە شانەیەکی تیرۆرستییان پێکهێنابوو لە کەرکوك دەستگیرکران."

راگەیەنراوەکە وتی: "دەستبەسەرەکان دانیان بەوەدا نا کە تێوەگلاون لە کوشتن و ئەنجامدانی تەقینەوەدا بە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و بۆمبی بەدەست درووستکراو لەدژی هێزە عێراقییەکان لە کەرکوك و توز خورماتووی دراوسێی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500