هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە عێراقییەکان بەرپرچی هێرشێکی داعش بۆ سەر کوبەیسە دەدەنەوە

وەزارەتی بەرگریی رایگەیاند هێزە عێراقییەکان رۆژی چوارشەممە (1 حوزەیران) بەرپرچی هێرشێکی فراوانی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان بۆ سەر کوبەیسە لە خۆرئاوای ئەنبار دایەوە و 20 چەکداریان کوشت.

وتەبێژێکی وەزارەتەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ وتی: "سوپا، بە هاوکاری جەنگاوەرە عەشایەریەکان بەرپرچی هێرشێکی فراوانی داعشی دایەوە کە ئامانجی داگیرکردنی شاری کوبەیسە بوو."

ئەم ئەفسەرە بە مەوتینی وت 20 چەکداری داعش لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کوژران، لەناویاندا سێ خۆکوژ کە پشتێنی بۆمبڕێژکراویان بەستبوو، لەناو بیناکانی لای دەروازەی باکوری شارەکە سەنگەریان گرتبوو.

وتیشی: "پێنج ئەندامی داعش کە لە هێرشەکەدا بریندارکرابوون، لەلایەن سوپاوە دەسگیرکران و برانە جێگای گلدانەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500