هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

عێراق بەڵێنی وەڵامێكی 'تووند' دەدات بۆ هێرشەکانی داعش بۆسەر سەرکردە ئەمنیەکان لە سامەڕا

خالید تائی

لە 22 تشرینی یەکەم پرسەیەك رێکخرا لە بەغدا بۆ فەرماندەی فیرقەی 4ی پۆلیسی فیدراڵی، لیوا عەلی کازم ناسر لامی کە لەلایەن پاشماوەکانی داعشەوە لە سامەڕا کوژرا. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی فیدراڵی عێراق]

لە 22 تشرینی یەکەم پرسەیەك رێکخرا لە بەغدا بۆ فەرماندەی فیرقەی 4ی پۆلیسی فیدراڵی، لیوا عەلی کازم ناسر لامی کە لەلایەن پاشماوەکانی داعشەوە لە سامەڕا کوژرا. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی فیدراڵی عێراق]

هێزەکانی عێراق بەڵێنی وەڵامی "تووند"یان دا دژی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دوای ئەوەی دوو فەرماندە کوژران لە پارێزگای سەلاحەدین رۆژی سێشەممە (22 تشرینی یەکەم)، بەرپرسێکی ناوچەکە بە دیارونای وت.

میدیا ناوخۆییه‌كان رایانگەیاند كه‌ فەرماندەی فیرقەی 4ی پۆلیسی فیدراڵی، لیوا عەلی کازم ناسر لامی و بەڕێوبەری ئۆپەراسیۆنەکان، عەمید محەمەد عەلاوی، کوژران لەگەڵ لانیکەم چوار ئه‌ندامی دیكه‌ی هێزه‌ ئەمنییه‌كه‌.

ژەنەراڵەکان سه‌رپه‌رشتی ئەرکێکی چاودێرییان دەکرد لە ناوچەکە کاتێك کاروانەکەیان کەوتە کەمینی پاشماوەکانی داعشەوە لە سور شه‌ناس، ناوچەیەکی کشتوکاڵی کە دەکەوێته‌ سەر رووباری دیجلە، 20 کیلۆمەتر باکوری سامەڕا.

قائیمقامی سامەڕا مەحمود خەڵەف چوارشەممە بە دیارونای وت: "تیرۆریستانی داعش تەقەیان لە کاروانی فەرماندەی فیرقەی 4 کرد و پێکدادانی بەدواداهات کە بووە هۆی کوژرانی لامی و کوژران و برینداربوونی ژمارەیەك له‌ هاوه‌ڵه‌كانی."

کۆچکردوو لیوا عەلی لامی دەبینرێت سەردانی بازگەیەکی ئەمنی دەکات لە باکوری سامەڕا لە 14 ئاب. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی فیدراڵی عێراق]

کۆچکردوو لیوا عەلی لامی دەبینرێت سەردانی بازگەیەکی ئەمنی دەکات لە باکوری سامەڕا لە 14 ئاب. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی فیدراڵی عێراق]

خەڵەف وتی ناوچەی رووداوەکە، کە لە ناوخۆدا بە زەورا ناودەبرێت، "شوێنی چالاکی بەردەوامی پۆلیس بووە بۆ پاککردنەوەی لەو پاشماوانەی داعش کە خۆیان شاردۆتەوە لەنێو دارودەوەنه‌ چڕه‌كه‌ی سەر رووباری دیجلەدا".

لە وەڵامی هێرشەکەدا، هێزەکانی عێراق بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق و هاوپەیمانانه‌وه‌ چوارشەممە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان ئەنجامدا لە ناوچەکانی بوزول، موتەیبجە، دەریاچەی سەرسار، عەباسیە، قەسر عاشق و زیراع دیجلەی نزیك بە سامەڕا.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا، عەقید محەمەد رەفعەت سامەڕایی بە دیارونای وت: "هێزە هاوبەشەکان ئەم ناوچانە دەگەڕێن بۆ ئەو پاشماوانەی داعش کە لە پشت هێرشەکەی دوێنێوە بوون."

وتی تائێستا، شەش گومانلێکراو دەستگیرکراون و وتیشی دانیشتوانی ناوچەکە هاریکاری لەگەڵ هێزەکانی عێراق دەکەن.

'شه‌ڕڤانێكی شارەزا و دلێر'

خەڵەف وتی دوایین هێرش "مانای وانیە چالاکیی تیرۆریستی یان جوڵەی جددی هەیە کە هەڕەشە بێت بۆ سەر ئاسایش" و جەختیشیکردەوە لەوەی ژمارەی پاشماوەکانی داعش لەم ناوچانە زۆر نین.

وتی وەڵامی هێزە ئەمنیەکان بۆ ئەم تاوانە "تووند" دەبێت و "وچان نادەن تا تۆڵەیەکی شیاو نەبێت دژی ئەنجامدەران و ئێمەش تەواوی پاشماوەکانی تیرۆریزم لەناودەبەین".

خەڵەف وتی پێش مەرگی، لامی ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکانی دژی داعشی بەڕێوەدەبرد لە ناوچەکانی باکوری سامەڕا کە لە موکەیشیفەوە درێژدەبنەوە تا باشوری تکریت و یارمەتی راستەوخۆی "لێدانی کوشندەی دەدا لە پاشماوەکانی دوژمن".

وتیشی لامی "شه‌ڕڤانێكی شارەزا و دلێر" بوو، کە یارمەتی بەدەستهێنانی سەرکەوتنی داوە دژی داعش لە شەڕەکانی ئازادکردنی موسڵدا.

خەڵەف وتی دوای ئەوەی شەڕ تەواوبوو، لامی گەڕایەوە بۆ شاری رەسەنی خۆی سامەڕا کە لەوێ بەشێوەیەکی چالاك بەشداریی ده‌كرد لە پاککردنەوەیدا لە پاشماوەکانی داعش و چەسپاندنی ئاسایش.

ئێوارەی سێشەممە پرسەیەکی بۆ رێکخرا لە بنکەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە بەغدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرس، کە پێشەنگی دەکران بە وەزیری ناوخۆ یاسین تاهر یاسری.

یاسری ستایشی ورەی لامیی کرد و جەختیکردەوە لە گرنگیی کاری بەردەوام لە شەڕی دژ به‌ گروپە تووندڕەوەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500