هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

خۆپیشاندانی رۆژانە لە دەرعا بەهۆی توڕەییەوە لە رژێم پەرەدەسێنێت

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە و ئاژانسی فرانس پرێس

پاسێکی سەربازیی رژێمی سوریا لە ناوچە گوندنشینەکانی دەرعا تەقییەوە. [خاوەنی وێنە: رادیۆ حوران]

پاسێکی سەربازیی رژێمی سوریا لە ناوچە گوندنشینەکانی دەرعا تەقییەوە. [خاوەنی وێنە: رادیۆ حوران]

لەنێو خۆپیشاندانی رۆژانەدا دژی رژێمی سوریا لە پارێزگای دەرعا ژمارەیەك سەربازی رژێمی سوریا کوژراون یان برینداربوون بەهۆی چەند هێرشێکی چەکدارییەوە بۆسەر پێگە و بازگە ئەمنیەکانیان، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

خۆپیشاندانەکان، کە چەند ناوچەیەکی نوێی پارێزگاکەیان گرتەوە، لە توڕەیی جەماوەرییەوە هاتوون دژ بە کارەکانی رژێم کە دەوترێت دەستگیرکردنی هەڕەمەکیانە له‌خۆده‌گرێت، چالاکوانێكی دەرعا، جومعە مەسالمە بە دیارونای وت.

وتی: "لانیکەم دوو سەربازی رژێمی سوریا کوژران و پێنجی دیکە برینداربوون لە چەند هێرشێکی چەکداریدا بۆسەر ژمارەیەك لە بنکە ئەمنیەکان و بازگەکان لە شاری سەنەمەینی باکوری دەرعا."

وتی چەند بازگەیەکی جێگیر و گەڕۆك لەنێو شارەکەدا كرانه‌ ئامانج، لەنێویاندا بازگەی سوق، باڵەخانەی ئاسایشی تاوان و بازگەی قیتا.

میلیشیای شۆڕشگێڕانی سەنەمەین تۆمەتبارکراوە بە هێرشکردنە سەر پێگە و بازگەکانی سوپای رژێمی سوریا لە پارێزگای دەرعا.

میلیشیای شۆڕشگێڕانی سەنەمەین تۆمەتبارکراوە بە هێرشکردنە سەر پێگە و بازگەکانی سوپای رژێمی سوریا لە پارێزگای دەرعا.

دەروازەی شاری سەنەمەین، کە چەند پێکدادانێکی چەکداریی لێ روویداوە لەنێوان گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن و هێزەکانی رژێمی سوریادا. [خاوەنی وێنە: گروپی ئەحرار حوران]

دەروازەی شاری سەنەمەین، کە چەند پێکدادانێکی چەکداریی لێ روویداوە لەنێوان گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن و هێزەکانی رژێمی سوریادا. [خاوەنی وێنە: گروپی ئەحرار حوران]

لەنێو شوێنە بائامانجکراوەکاندا ئەو بازگانەش هه‌بوون کە لەلایەن لیژنە جەماوەرییەکانەوە بەڕێوەدەبران، کە چەند میلیشیایەکی ناوخۆیی دڵسۆزی رژێمن لە ناوچەی حەی شەرقی.

بەگوێرەی مەسالمە، بەکرێگیراوێکی رژێم تیرۆرکرا و پاسێك کە سەربازانی رژێمی هەڵگرتبوو لەنێوان شارەکانی ئەنخەل و جاسمدا تەقێنرایەوە بە بۆمبی دەستکرد.

وتی: "دۆخەکە بەرەو تووندوتیژی سەریکێشا چونکە رژێم سووربوو لەسەر دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لاوان بەجۆرێك بە هەڕەمەکی دەبینرا، بەتایبەتی لە شاری جاسم."

وتیشی دانیشتوانی دەرعا ئەمە بە شکاندنی رێکەوتنەکانی ئاشتەوایی لەگەڵ رژێم دەبینن کە به‌ میانجیگه‌ریی روسیا به‌ ئامانج گه‌یه‌نران.

وتی هەرچەندە چەند ڤیدیۆیەك بڵاوبوونەتەوە کە هێرشەکان بۆسەر پێگەکانی رژێم پشتڕاستدەکەنەوە، هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی رانەگەیاندووە لێیان و وتیشی: "تاڕادەیەك دڵنیایی هەیە لەوەی لەلایەن چەکدارانی پێشووی میلیشیاکانی ئۆپۆزسیۆنەوە ئەنجامدراون."

ئاماژەیکرد بەوەی زۆر ناوچە لە دەرعا شایەتی خۆپیشاندانی شەوانەن بۆ سەرکۆنەکردنی کارەکانی رژێم، بەجۆرێك خۆپیشاندانەکان لەنێو شاری دەرعادا دەکرێن، چونکە پێشتر تەنیا لە ناوچە گوندنشینەکانی پارێزگاکە بوون.

'ترسی بەردەوام' لە ناوچەکانی ژێردەستی رژێم

رێکخراوی سوری بۆ کەرامەتی هاوڵاتیان لە راپۆرتێکدا چوارشەممە (16 تشرینی یەکەم) هۆشداریی دا دژی گەڕانەوە بۆ ئەو ناوچانەی سوریا کە گەڕاونەتەوە ژێر دەسەڵاتی سەرۆکی رژێمی سوریا بەشار ئەسەد.

رێکخراوەکە لە راپۆرتێکدا کە شایەتیی 165 کەسی تێدابوو کە لە ناوچەکانی ژێردەستی رژێم دەژیان، هۆشداریی دا: "گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی ژێردەستی ئەسەد سەلامەت نیە بۆ ئاوارە سورییەکان."

راپۆرتەکە راشیگەیاند: "دوو لەسەر سێی چاوپێکەوتن لەگەڵ کراوان وتوویانە بەتەواوی لە ترسی دەستگیرکردن و هەراسانکردندا دەژین لەلایەن هێزە ئەمنی و ئەو میلیشیانەوە کە تۆڕێك لە بازگە بەڕێوەدەبەن."

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "بەزۆر كردنه‌ سه‌رباز له‌نێو هێزەکانی ئەسەدابەربڵاوە."

ئەو راپۆرتە کە چەند شایەتییەکی لە پارێزگاکانی دەرعا، حەلەب و حومسەوە کۆکردۆتەوە رایگەیاند كه‌ دانیشتوان رووبەڕووی هەڕەشە و داواکردنی بەرتیلیش دەبنەوە لێیان.

راپۆرتەکە رایگەیاند: "گەندەڵی و پارەکێشانەوە لەلایەن رژێم و میلیشیاکانی هەواداریەوە لە تەواوی کونجەکانی ژیانی گەڕاوەکاندا بەربڵاوە."

زیاد لەسه‌دا 60 چاوپێکەوتن لەگەڵ کراوان دەڵێن ستاندەرەکانی تەندروستی خراپن و زۆرینەی هەرە زۆریان سکاڵا لە خراپی خزمەتگوزاریی ئاو و کارەبا و شارەوانی دەکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500