ڕه‌وانبێژییه توڕه‌كه‌ی دواهه‌مین وتاری سه‌ركرده‌ی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ئه‌بو به‌كر بهغدادینیشانهی دژیه‌كیه‌كی ڕوونه له‌گه‌ڵ ڕاستی سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا -- گروپێكی په‌رته‌وازه و گیرخواردوو به‌ده‌ست نزمیی وره‌وه، به‌گوێره‌ی شرۆڤه‌كاران.
تۆمارێكی ده‌نگیی وتاره‌كه له 16 ئه‌یلول له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوكرایه‌وه و دواتر ده‌قی نوسراوی وتاره‌كه له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می گۆڤاری نه‌به‌ئی گروپه‌كه‌دا چاپكرا.
شاره‌زایانی ناوچه‌یی بواری ئه‌منی ده‌ڵێن سه‌رڕێژه له درۆ و گومڕایی.
زیندانه‌كان، زیندانییه‌كان، سه‌ربازانی خه‌لافه‌ت!"به‌غدادی له تۆماره ده‌نگیه‌كه‌دا ده‌ڵێت. "باشترین هه‌وڵی خۆت بده بۆ رزگاركردنی برا و خوشكه‌كانتان و رووخاندنی ئه‌و دیوارانه‌ی زیندانیان كردوون."
هه‌زاران چه‌كداری داعش له زیندانه‌كاندان له عێراق و سوریا و ده‌یان هه‌زار له كه‌سوكاریشیان له كامپه‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌رن.
له سوریا، كه داعش له مانگی ئازاردا دواهه‌مین پارچه زه‌ویی ژێرده‌ستی له‌ده‌ستدا، سه‌دان له چه‌كداره‌كانی گروپه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)ه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رن.
به‌رپرسانی عێراق ئاماری ده‌ستگیركراوانی زیندانه‌كانیان بڵاونه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام چاودێران ده‌ڵێن نزیكه‌ی 20,000 كه‌س به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رن.
دوڕوویی، گومڕایی، شكستخواردن
شاره‌زایه‌كی بواری ئه‌منی عێراقی، ئه‌حمه‌د شه‌ریفی وتی ئه‌وه‌ی به‌غدادی پیشانیدا بریتیه له "بڕێكی زۆر له دووڕوویی له‌ڕێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی پشتگیریكهرانیهوه به‌وه‌ی كه هێشتا گروپه‌كه به به‌هێزی ماوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا ڕاستیه‌كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه."
وتیشی سه‌ركرده‌كه‌ی داعش زمانه فیتنهئامێزهكهی خۆی به‌كارهێنا له هه‌وڵێكیدا بۆ پیشاندانی وێنه‌یه‌كی به‌هێزی داعش، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توانا مرۆیی، دارایی و لۆجیستیه‌كانی له داڕماندان.
شه‌ریفی وتی له‌كاتێكدا ئه‌و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه هێشتا پشتگیریكه‌رانی نوێ به‌یعه‌ت ده‌ده‌ن به داعش، "ئه‌مه له‌گه‌ڵ زانیاریه‌كانی ئێستادا نایه‌ته‌وه، كه نیشانه‌ی پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی".
له پیشاندانی ئه‌و بڕه زۆره له دووڕوویی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، به‌غدادی ده‌یه‌وێت به‌رده‌وامبێت له به‌لاڕێدابردنی ئه‌ندامان و پشتگیریكه‌رانی و خه‌ڵه‌تاندنیان بۆئه‌وه‌ی پێیانوابێت كه هێشتا گروپه‌كه به‌هێزه".
وتاره‌كه "ڕهنگدانهوهینیشانهكانی شكستخواردن و بێئومێدییه كه به‌ڕوونی به زمانه فیتنهئامێزهكهی به‌غدادیه‌وه دیاربوو كه سه‌رڕێژ بوو له بارگاویبوونی سۆزداری و ئایینی".
وتی هه‌روه‌ها نیشانه‌ی ئه‌وه‌بوو كه "ئه‌و چیتر ناتوانێت ته‌ندروستی گروپه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه دۆخی جاران و له چوارده‌وری خۆی دابڕاوه،" هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ش كه هه‌موو ئه‌وه‌ی ئێستا داعش هه‌یه‌تی بریتیه له "قسه‌ی پوچ و درۆ و سوكایه‌تیكردن."
هه‌ندێك وشه و ئایاتی قورئانی كه به‌غدادی له ورتارهكهیدا به‌كاریهێنان ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كدارانی گروپه‌كه له شه‌ڕكردن كشاونه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی شاره‌زایه‌كی بواری تیرۆریزم، وائیل ئه‌بو موته‌لیب.
به دیارونای وت ئه‌مه جێگه‌ی سه‌رنجه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌غدادی وا وه‌سفی چه‌كداره‌كانی ده‌كرد كه هێزێكی نهپساون و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه به ئیراده‌ی ئازادی خۆیان هاتوون بۆ شه‌ڕ، كه به‌ئاشكرا چیتر ئه‌مه ڕاست نیه.
ئه‌بو موته‌لیب وا وه‌سفی داواكه‌ی به‌غدادیی كرد بۆ هێرشكردنه سه‌ر زیندانه‌كان كه بریتیه له "بانگه‌وازێكی سۆزئامێز" به‌مه‌به‌ستی وروژاندنی هه‌ستێكی "به‌رپرسیارێتی" له‌ناو پاشماوه‌كانی گروپه‌كه‌دا.
ململانێكانی ناو داعش له 'ههڵقوڵاندان'
پرۆژه‌ی ئایدۆلۆجیی داعش "سه‌لمێندراوه كه شكستی هێناوه" و چیتر په‌سه‌ندكردن و بایه‌خی به‌ربڵاو دهستهبهرناكات له‌به‌رئه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای دووڕوویی و بانگه‌شه‌ی ساخته،" به‌گوێره‌ی شرۆڤه‌كاری سه‌ربازیی عێراقی، سه‌فا ئهعسهم.
باسی له‌وه‌ش كرد كه راستی ده‌رباره‌ی داعش ئه‌مڕۆ به‌باشی ئاشكرابووه، ته‌نانه‌ت له‌ناو ئه‌وانه‌شدا كه سه‌ره‌تا باوه‌ڕیان به ئایدۆلۆجیا و ڕه‌وانبێژیه‌كه‌ی به‌غدادی كردبوو.
وتاره‌كانی به‌غدادی -- تۆماری ده‌نگیی ئه‌یلول و ئهوڤیدیۆیانهی پێشتری كه له نیساندا بڵاوكراونه‌ته‌وه-- رێگه له داكشانی گروپه‌كه ناگرێت، به‌گوێره‌ی ئهعسهم.
ئهعسهم وتیشی "ئه‌م تۆماره ده‌نگییه نوێیانه و ته‌نانه‌ت ده‌ركه‌وتنی سه‌ركرده‌ی گروپه‌كه‌ش له ڤیدیۆیه‌كی نوێ‌دا ناتوانێت ئه‌و داكشانی وره‌یه پێچه‌وانه بكاته‌وه كه له‌ناو لایه‌نگرانیدا هه‌یه یان ئه‌و په‌رته‌وازه‌بوونه چاره‌سه‌ربكات كه له‌ناویاندا هه‌یه."
وتیشی: "ململانێكان له ههڵقوڵاندان له‌ناو گروپه‌كه‌دا و ركابه‌رییه‌كی ئێجگار زۆر هه‌یه له‌نێوان سه‌ركرده‌كانیدا. به‌غدادی به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له تۆماره ده‌نگیه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌مه‌دا."
جگه له له‌ده‌ستدانی ئه‌و خاكه‌ی ئه‌و كاته به‌ده‌ستیانه‌وه بوو، داعش هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌شی له‌ده‌ستداوه و بچووك بوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تاكوته‌را له ناوچه دووره‌ده‌سته بیابانیهكاندا.
ئهعسهم وتی: "هێزه عێراقیه‌كان سه‌لماندوویانه كه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه تیرۆریستیه‌كان به بهشبهشكراوی و به ههڵهاتوویی بهێڵنه‌وه و نه‌هێڵن یه‌كبگرنه‌وه بۆ دروستكردنه‌وه‌ی ریزه‌كانیان."
چاودێریكردنی پروپاگه‌نده‌ی داعش
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، عه‌مید یه‌حیا ره‌سول، به دیارونای وت وتاره‌كه‌ی به‌غدادی و هه‌موو پروپاگه‌نده‌كانی دیكه‌ی داعش به‌ووردی چاودێری ده‌كرێت.
وتیشی: "ئێمه چاودێریی ئه‌م په‌یامانه ده‌كه‌ین و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌واڵگیری و ئه‌منی شرۆڤهدهكهین و هه‌موو ئه‌و درۆ و دژیهكیانهی تێیاندایه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و وه‌ك رهنگدانهوهیداڕمان و لاوازیی گروپه‌كه ته‌ماشایان ده‌كه‌ین."
ره‌سول وتی: "دۆخی راسته‌قینه‌ی تیرۆریسته‌كان ته‌واو جیاوازه له‌وه‌ی له‌لایه‌ن داعش و سه‌ركرده تاوانبارهكهیانهوه، به‌غدادی، پیشانده‌درێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان ئێستا پارچه‌پارچه‌ن و ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به چه‌ك و پاره و هاوكاری لۆجیستی زۆر سنوورداره."
وتیشی بانگه‌وازه‌كه‌ی به‌غدادی له دوا وتاریدا بۆ لایه‌نگرانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر زیندانه‌كان و ئازادكردنی ئه‌ندامانی گروپه‌كه ته‌نها بریتیه له "بانگه‌وازێكی بێئومێدی و شكست".
وتی به‌ڵام فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی عێراق "هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تیرۆریستی پشتگوێ ناخه‌ن جا هه‌ر جۆر و قه‌باره‌یه‌كی هه‌بێت" و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه وه‌ك رێوشوێنێكی خۆپارێزه‌رانه، چاودێریكردنی زیندانه‌كان تووندوتۆڵ كراون.