هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

داهاتوویه‌كی نادیار بۆ منداڵە بێسەرپەرشتە بیانییەکانی داعش لە کەمپێکی سوریا

ئاژانسی فرانس پرێس

ئه‌و بێسەرپەرشتانه‌ی دەوترێت سەر بە چەکدارانی بیانیی داعشن کۆدەبنەوە بۆ خواردن لە کەمپەکەی باکوری سوریا لە شارۆچکەی عەین عیسا. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

ئه‌و بێسەرپەرشتانه‌ی دەوترێت سەر بە چەکدارانی بیانیی داعشن کۆدەبنەوە بۆ خواردن لە کەمپەکەی باکوری سوریا لە شارۆچکەی عەین عیسا. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

منداڵە بێسەرپەرشتەکان بۆ خواردن کۆدەبنەوە لە کەمپەکەی عەین عیسا و خۆبەخشان چاودێرییان دەکەن. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

منداڵە بێسەرپەرشتەکان بۆ خواردن کۆدەبنەوە لە کەمپەکەی عەین عیسا و خۆبەخشان چاودێرییان دەکەن. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

عەلا سلێمان ساڵح، خۆبەخشێك کە چاودێریی 24 منداڵی بێسەرپەرشت ده‌كات کە به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان سەر بە چەکدارانی بیانیی داعشن، جل و بەرگ دەچنێت لەکاتێكدا منداڵەکان تەماشا دەکەن. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

سێبەری یەکێك لەو 24 بێسەرپەرشتەی به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان منداڵی چەکدارانی بیانیی داعشن لە کەمپەكه‌ی شارۆچکەی عەین عیسا لە سوریا. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

سێبەری یەکێك لەو 24 بێسەرپەرشتەی به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان منداڵی چەکدارانی بیانیی داعشن لە کەمپەكه‌ی شارۆچکەی عەین عیسا لە سوریا. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

روقەیا کە تەمەنی نۆ ساڵە و دانیشتووە لەسەر کورسییه‌كی پێچکدار لەتەنیشت تەلبەنێکی ئاسن لە کەمپێکی باکوری سوریا، ملپێچەکەی بۆسەر دەموچاوی بەرزدەکاتەوە تا رووخساری بشارێتەوە لە رۆژنامەوانان.

ئه‌و کچە مسرییە چاوی چەپ و قاچەکانی و باوك و دایکی لەدەستداوە لە شەڕەکانی مانگی ئازاردا دژ بە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە دوا مۆڵگەیان لە سوریا.

ئێستا لەژێر خێمەیەکی گەورەدا دەژی لەگەڵ 23 منداڵی بێسەرپەرشتی دیکەی چەکدارانی بیانیی داعشی کە لەلایەن دانیشتووانی بە تەمەن گەورەتره‌وه‌ چاودێرییان دەکرێت لە کەمپێكی ئاوارەکاندا نزیك به‌ شارۆچکەی عەین عیسای سەر بە قەزای ته‌ل ئەبیەز لە پارێزگای رەققە.

منداڵەکان، کە تەمەنیان لە 13 بۆ 18 ساڵە، منداڵی ئەو دایك و باوکانەن کە خەڵكی روسیا و ئوزبێکستان و ئیندۆنیزیا و تاجیکستان و مسیر و عێراقن.

وێنەیەك كه‌ له‌ 26 ئەیلول گیراوە، منداڵێك نیشاندەدات لەناو 24 منداڵی بێسەرپەرشتدا کە دەوترێت سەر بە چەکدارە بیانییەکانی داعشن و لەلایەن خۆبەخشەکانی کەمپی باکوری سوریاوە چاودێری دەکرێن لە شارۆچکەی عەین عیسا. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

سارا عەبدوڵای تەمەن 37 ساڵ، کە هاوکارە لە چاودێریکردنی منداڵەکاندا، وتی: "روقییە لە هەموویان زیاتر کاریگەره‌ بۆ من."

ئەو ژنە کە دایکی سێ منداڵە و بێوەژنە و یەکێك لەو نۆ ژنەی دانیشتووی کەمپەکەی عەین عیسایه‌ و بە پارەیەکی کەم ئاگایان لە منداڵەکانە، وتی: "ئەو کچە هەمیشە دوورەپەرێز و شەرمن و خەمبارە."

منداڵەکان هێشتا 'جێ برینیان پێوه‌دیاره‌'

خۆبەخشەکان دەڵێن هەندێك لە منداڵەکان هێشتا جێ برینیان پێوه‌دیاره‌ دوای ئەوەی لەگەڵ باوك و دایکیان ژیاون بەر لە مردنیان لەژێر دەسەڵاتی داعشدا .

عەبدوڵا وتی: "یاری تەقەکردن لە یەکتر دەکەن لەگەڵ دانانی مین له‌ژێر زه‌ویدا."

وتیشی پارچە تەختە دەگرن بەدەستیانەوە وەك ئەوەی کە چەك بێت و خۆیان هەڵدەدەنە ناو گۆڕەپانی جەنگی خەیاڵی و لاسایی هاواری چەکدارانی داعش دەکەنەوە.

عەبدوڵا وتی: "هەموو ئەو شتانە لە مێشکیاندا چه‌سپیوه‌. هیچ شتێك نییە هاوکاریان بێت تا لەبیری بکەن. ناچن بخوێنن یان بڕۆن لەگەڵ منداڵانی دیکە یاری بکەن. منداڵییان لێسەندراوەتەوە."

هێزەکانی سوریای دیموکرات بەپشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە مانگی ئازار داعشیان لە دوا خاکی ژێرده‌ستی دەرکرد لە رۆژهەڵاتی سوریا لە گوندی باغۆز.

دوای چەندین ساڵ لە سەرکردایەتیکردنی شەڕ دژی داعش، کوردەکانی سوریا ئێستا هەزاران ئەندامی بیانیی داعشیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ لە کەمپەکاندا: ژن و پیاو، لەگەڵ نزیکەی 8,000 منداڵ -- کە زیاتر لە نیوەیان لەژێر تەمەنی پێنج ساڵەوەن.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت سەدانیان بێسەرپەرشتن.

ئەو 24 بێسەرپەرشتە لە عەین عیسا لەناو ئەو دەیان هەزار کەسەدا بوون کە لە باغۆز هاتنە دەرەوە لە دوا هەفتەکانی شەڕدا، دوای چەندین مانگ لە بۆردومان و بێ خۆراكی.

بەڕێوبەری کەمپی عەین عیسا، جەلال عیاف وتی: "لە رەوشێكی بەئازاردا بوون. چوونە نەخۆشخانە و باشتر بوون."

وتی بەڵام کەمپەکە هیچ هاوکارییەکی پێنەگەیشتووە بۆ بێسەرپەرشتەکان و سەختیی هەیە لە دابینکردنی پێویستییەکانیاندا.

وتیشی: "داوای جل و بەرگ و خواردن و خواردنەوە و هاوکاری دەکەین بۆ بوژاندنه‌وه‌یان و ده‌كردنی ئایدۆلۆژیای داعش لە مێشکیان."

پشتیوانیی دەروونی پێویستە

لە ناو خێمەکەدا، سوعاد محەمەد ئەمین، کە 20 ساڵە، وتی ئه‌و منداڵانه‌ی هاوکارییان دەکات پێویستیان بە خواردن و جلوبەرگە -- به‌ڵام هەروەها به‌ پشتیوانیی دەروونیش.

وتی: "سەختترین کات ئەوەیە کە پێمدەڵێن دایك و باوکیان لەبەردەمیاندا کوژران، یاخود چۆن خوشك و براکانیان لەدەستداوه‌."

بۆئەوەی لە ئازاریان کەمبکاتەوە، بەڵێنیداوە چیرۆکیان بۆ بگێڕێتەوە و تەنانەت کچەکانی فێری چنینی پرچ کردووە.

وتی: "بەڵێنم پێداون کە هاوکارییان دەکەم هەر شتێكیان له‌كیس چووه‌ پێی بگه‌نه‌وه‌ له‌ خوێندن و نوسیندا."

بەڵام بەڕێوبەری کەمپەکە، عیاف، وتی باشترین چارەسەر ئەوەیە وڵاتەکانیان بیانبەنەوە.

عەلا سلێمان ساڵح، 19 ساڵ، کە یەکێكە لەوانەی چاوداریی منداڵەکان ده‌كات، وتی هیواخوازە منداڵەکان بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.

وتیشی: "رەوشی ناو خێمەکە زۆر سەختە. هیوادارم ئەم منداڵانە بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان بۆئەوەی خوێندن و منداڵییان دەستپێبکنەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500