هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزه‌كانی عێراق کاردەکه‌ن بۆ ئه‌مینكردنی ناوچەیەکی دوورەدەستی باشوری کەرکوك

خالید تائی

ئەندامانی دەزگای دژەتیرۆریزمی تایبەتی عێراق هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر حەشارگەکانی داعش لە وادی شای لە 26 نیسان. [خاوەنی وێنە: دەزگای دژەتیرۆری عێراقی]

ئەندامانی دەزگای دژەتیرۆریزمی تایبەتی عێراق هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر حەشارگەکانی داعش لە وادی شای لە 26 نیسان. [خاوەنی وێنە: دەزگای دژەتیرۆری عێراقی]

هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکان زیاتردەکەن بۆ هەڵکوتانەسەر پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە وادی شای و سه‌پاندنی کۆنترۆڵی تەواوەتی بەسەر ئەو ناوچە دوورەدەستەی باشوری پارێزگای کەرکوكدا، بەرپرسانی عێراق بە دیارونایان وت.

ئەو ناوچەیە، کە لە ناوخۆدا بە دۆڵی مەرگ ناسراوە، ماوەیەکی درێژە بۆتە پەناگەی داعش دوای شکستی دوو ساڵ لەمەوبەریان لە قەزای حەویجەی کەرکوك.

فەرماندەی لیوای 19ی پۆلیسی فیدراڵی، عەقید عەلی ئەحمەد عەجیلی وتی هێزەکانی "کاری ناوازە و بەرچاو" ئەنجامدەدەن بۆ پاراستنی وادی شای.

بە دیارونای وت: "چەندین هەنگاومان گرتۆتەبەر بە ئامانجی پاراستنی ناوچەکە و رووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی تیرۆریستی بۆ گوندەکانی نزیك بەو دۆڵە."

چەند یەکەیەك لە پۆلیسی فیدراڵی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان ئەنجامدەدەن بۆ پاشماوەکانی داعش لە وادی شای لە 5 ئاب. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی]

چەند یەکەیەك لە پۆلیسی فیدراڵی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان ئەنجامدەدەن بۆ پاشماوەکانی داعش لە وادی شای لە 5 ئاب. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی]

وتی: "بەدرێژایی 18 کیلۆمەتر دارودەوەنەکانمان بڕیوه‌ته‌وە لە گوندی تەل حەمە بەرەو پردی داقوق تا بتوانین به‌ڕوونی بڕوانینه‌ ئەو ناوچەیەی دەمانەوێت چاودێریی بکەین."

وتیشی کامێرای وزەبین دابینکراون بۆ چاودێریكردنی جوڵەی نائاسایی و ناوچە بەئامانجکراوه‌كه‌ بەشێوەیه‌كی بەردەوام.

وتی هێز دابینکراوە بەسەر 12 گردا کە بەسەر وادی شایدا دەڕوانن و ئاماژەیکرد بەوەی چەند ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی چڕوپڕ بەردەوامن بۆ بەدواکەوتنی پاشماوەکانی داعش و گەڕان بۆ شوێنەکانی حەوانەوە و چەك و تەقەمەنیەکانیان لە دۆڵەکە.

وتیشی لە سێ مانگی رابردوودا، هێزەکان زیاد لە 10 چەکداریان کوشتووە و بە دەیانی دیکەیان بریندارکردووە، لەنێویاندا چەند فەرماندەیەکی داعش.

بەگوێرەی عەجیلی، لەنێو ئەمانەدا شەش ئەندامی داعش هەبوون کە سەرەتای ئەیلول دەستگیرکران و بەشێك بوون لە شانەیەکی مەترسیدار و سەرکردەکەیان چەند ددانپێدانانێکی گرنگی درکاند دەربارەی چالاکیەکانیان.

ناوچەیەکی بەرفراوان

وتی: "پاشماوەکانی دوژمن بەناو دۆڵەکەدا بڵاوەیان پێکراوە و بە گروپی نزیکەی 25 بۆ 40 دەسوڕێنەوە."

وتیشی سوود لە تاکتیکی خۆلادان دەبینن، بەرفراوانیی دۆڵەکەش دەقۆزنەوە لەگەڵ گژوگیای سروشتیی چڕ لەو ناوچەیە.

جەختیکردەوە: "بەڵام بەتووندی رووبەڕوویان دەبینەوە و رێیان لێدەگرین لەوەی هیچ دەستکەوتێك بەدەستبهێنن."

لەمساڵدا وادی شای ناوچەی چەندین ئۆپەراسیۆنی گەورە بووە لەلایەن دەزگای دژەتیرۆریزم و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە، کە بۆتە هۆی كوژرانی چەند سەرکردەیەکی باڵای داعش.

تۆڕێك لە تونێله‌ کۆنه‌كان و راڕەوه‌ ژێرزەمینیه‌كانی کە لەلایەن داعشەوە بۆ خۆشاردنەوە و هاتوچۆ و وەك رێگەی گواستنەوەی شمەکیش بەکاردەهاتن، تێکشکێندران.

قائیمقامی قەزای داقوق، لویس عوبێدی وتی ئەو ئەندامانەی داعش کە لە شەڕەکانی رزگاری ده‌ربازبوون لە حەویجە "لە وادی شای پەناگەیەکی ئارامیان دۆزییەوە".

عوبێدی بە دیارونای وت ناوچەکە بەرفراوانە، لە گردەکانی حەمرینەوە درێژدەبێتەوە بۆ عەزیم لە پارێزگای دیالە و قەزای داقوق لە باشور بەرەو سنووری کارگێڕیی کەرکوك لەگەڵ پارێزگای سەلاحەدین.

وتی: "دۆڵەکە ناسراوە بە بوونی زۆری دەوەن، گژوگیا، کون و تونێلی سروشتی، کە وایکردووە پەناگەیەکی شیاو بێت بۆ تیرۆریستان،" بەتایبەتی کە گوندە نزیکەکانی بەتەواوەتی چۆڵکراون لەوکاتەوەی داعش حەویجەی داگیرکرد لە 2014.

لەنێویاندا گوندەکانی تەل عیدە و سەماکە.

عوبێدی وتی: "پۆلیس و سوپا و دژەتیرۆریزم لەئێستادا هەوڵی بێوچان دەدەن بۆ بنەبڕکردنی پاشماوەکانی تیرۆریزم و پاراستنی ئاسایش لە دۆڵەکە."

جێگری بەڕێوبەری لیژنەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك بورهان عاسی وتی: "ئەم چالاکیانەی ئەندامانی داعش کەمبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینیووە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی بەردەوامدا لەوێ."

بە دیارونای وت هاندانی مەدەنیەکان بۆ گەڕانەوە و نیشتەجێبوونەوە لە گوندەکانیان و دەستکردنەوە بە کشتوکاڵ هێندەی تر دەبێتە بەرگر بۆ پاشماوەکانی داعش بۆ چالاکبوونیان لە ناوچەکە.

وتیشی: "گەڕانەوەی خەڵکی ناوچەکە کلیلی دڵنیابوونە لە سەقامگیری نەك تەنیا لە وادی شای بەڵکو لە تەواوی کەرکوكدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500