هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق خۆرئاوای سەلاحەدین دەپارێزن له‌ هەڕەشەی داعش

خالید تائی

هێزەکانی عێراق شوێنی هێرشێکی ئاسمانیی هاوپەیمانان دەپشکنن کە لە حەشارگەیەکی دا لە 28 ئەیلول لە دوورگەی سینیە، خۆرئاوای پارێزگای سەلاحەدین. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزەکانی عێراق شوێنی هێرشێکی ئاسمانیی هاوپەیمانان دەپشکنن کە لە حەشارگەیەکی دا لە 28 ئەیلول لە دوورگەی سینیە، خۆرئاوای پارێزگای سەلاحەدین. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین دوورگەی سینیە و ناوچەکانی خۆرئاوای پارێزگاکەیان پاراستووە لەدژی هەڕەشەی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، بەرپرسێکی عێراقی بە دیارونای وت.

بەڕێوبەری راگه‌یاندنی فەرماندەییەکە، عەمید فیراس بەشار سەبری وتی فەرماندەییەکە بەمدواییانە هێرشی ئەنجامداوە لەدژی داعش بە هەماهەنگی له‌گه‌ڵ پۆلیس و هێزەکانی هەواڵگری و سوپای عێراق بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

وتی: "هێرشەکان، کە دوای زانیاریی ورد ئەنجامدران، بوونە هۆی کوشتنی چەند تیرۆریستێك و لێدان لە بنکەکانیان لەو بەشەی لێی بەرپرسیارین لە دوورگەی سینیە و ناوچەکانی دیکەی خۆرئاوای تکریت."

وتیشی له‌ دوایین هێرشدا شەممە (28 ئەیلول)، هێرشێکی ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەشت چەکداری پاشماوەی داعشی کوشت و چوار حەشارگەشیانی لە دوورگەی سینیە تێکشکاند، کە یەکێکیان بۆمبڕێژکرابوو.

هێرشەکەی سەر حەشارگەکەی داعش لە خۆرئاوای پارێزگای سەلاحەدین لە کۆتایی هەفتەدا بووە هۆی کوشتنی هەشت چەکداری داعش و تێکشکاندنی چوار لە حەشارگەکانیان. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێرشەکەی سەر حەشارگەکەی داعش لە خۆرئاوای پارێزگای سەلاحەدین لە کۆتایی هەفتەدا بووە هۆی کوشتنی هەشت چەکداری داعش و تێکشکاندنی چوار لە حەشارگەکانیان. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەرکردە و ریشسپییەکانی دوورگەی تکریت، خۆرئاوای سەلاحەدین، بەشداریده‌كه‌ن لە کۆبوونەوەیەكدا لە 11 شوبات 2018، بۆ تاووتوێکردنی چۆنێتی بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکانیان. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی سەلاحەدین]

سەرکردە و ریشسپییەکانی دوورگەی تکریت، خۆرئاوای سەلاحەدین، بەشداریده‌كه‌ن لە کۆبوونەوەیەكدا لە 11 شوبات 2018، بۆ تاووتوێکردنی چۆنێتی بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکانیان. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی سەلاحەدین]

سەبری وتی، جیا لەوەش، داڵدەیەکی ژێرزەمینی تێکشکێنرا لەگەڵ سێ ئۆتۆمبیل، لەنێویاندا لۆرییەکی گەورە کە بۆمبڕێژکرابوو.

وتیشی: "بەشی بەرپرسیارێتیی ئێمە پارێزراوە لە هەڕەشەی تیرۆریستی بەهۆی جۆرێتی ئەو هێرشانەوه‌ كه‌ بۆ سەر دوژمن ئەنجامیاندەدەین."

سەبری وتی "ئەم سەرکەوتنە مانای ئه‌وه‌ نییه‌ چالاکیەکانمان دەوەستێنین،" لەبەرئەوەی ئۆپەراسیۆنە رۆژانەکانمان بەردەوامدەبن لە رووماڵکردنی دوورگەکان و ناوچەکان کە درێژدەبنەوە بۆ نێو پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار بۆ دۆزینەوەی حەشارگەکانی داعش.

وتیشی ئەوەی باشە ئەوەیە "دوورگەکانی خۆرئاوای پارێزگای سەلاحەدین جوگرافیایەکی ئاڵۆزیان نییە تا ڕێ بە دوژمن بدەن دەرفەتی زۆری هەبێت بۆ خۆحەشاردان له‌ بەدووکەوتن و هێرشە ئاسمانیە بەردەوامەکانمان".

هه‌روه‌ها وتی پارێزگاکە لەئێستادا سەقامگیرە بەهۆی ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە چڕانە و پەیوەندیی باشتربوو لەنێوان هێزە ئەمنیەکان و خەڵکی ناوچەکەدا.

سەبری وتی هاوکات، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ داخستنی هەموو کەمپه‌كانی ئاوارەکان و گەڕانەوەی هەموو ئاوارەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان له‌ پارێزگاکە.

وتیشی: "ئەمە بەشێکە لە ئەولەویەتە سەرەکیەکانمان لەم قۆناغەدا،" چونکە فەرماندەییەکە کاردەکات بۆ دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکان لەکاتی گواستنەوەی خێزانە ئاوارەکاندا بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوونی رەسەنی خۆیان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500