هێزەکانی عێراق پێنجشەممە ( 26 ئەیلول) دەستیانکرد بە ئۆپەراسیۆنیكی ئەمنی بۆ ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە حەوزی ئەڵوەند لە پارێزگای دیالە.
سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، سادق حوسهینی وتی ئۆپەراسیۆنەکە بەشێكە لەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییانەی لە 10 رۆژی رابردوودا ئەنجامدراون بۆ گەڕان بەدوای چەکدارەکاندا لە باخەکان و کەنار رووبار و ناوچە ئاوییەکانی باکور و رۆژهەڵاتی پارێزگاکە.
حوسهینی هەینی بە دیارونای وت ئۆپەراسیۆنەکان چەندین ناوچەی بەرفراوانایان گرتۆتەوە لە شارۆچکەی خانەقین و دەریاچەی حەمرین و "دەسکەوتی باش" بەدەستهێنراون.
وتی تا ئێستا 10 سەکردەی باڵای داعش کوژراون و 15 تۆمەتبار دەستگیرکراون و وتیشی هێزە ئەمنییەکان چەند پەناگەیەکی حەوانەوەشیان دۆزیوەتەوە و لەناویانبردوون و دەستیانگرتووە بەسەر چەکی سوك و مامناوەند و تفاق و کەلوپەل و ماددەکانی تەقەمەنیدا.
ههروهها وتی: "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەناو یەکێك لە پەناگەکاندا دۆزرایەوە کە دوژمن بەکاریدەهێنا بۆ چاودێریکردن و پاراستنی حەشارگەکانی."
پهرهپێدانی سەرکەوتنەکان
حوسهینی وتی ئۆپەراسیۆنە نوێکە ئامانجی پهرهپێدان وبهردهوامیدانه بهو سەرکەوتنە ئەمنییانهی لە ئۆپەراسیۆنەکانی پێشتردا بەدەستهاتوون لەگەڵ پتەوکردنی بەرگریکردن لە گوند و شارۆچکەکان دژی ههڕهشهكانی تیرۆریزم.
وتی هێزە ئەمنییەکان دەستیانکردووە بە جموجۆڵ له ئاستێكی گەورەدا و بە شێوازێكی هاوئاهەنگ بۆ "پاراستنی باخەکان و ناوچەکانی بە رووهك چڕن لە دەورووبەری حەوزی ئهڵوەند و شارۆچکەی خانەقین، کە وەك پەناگەی سروشتین بۆ پاشماوەکانی داعش."
وتیشی ئۆپەراسیۆنەکە مەبەستێتی ئەو چەکدارانە و هەموو حەشارگەکانیان لەناوبەرێت بۆ پتەوکردنی ئەمنییەتی ناوچەکانی نزیك ئەو حەوزە و پاراستنی ئهو رێگایانهی شارەکانی پارێزگاکە پێکەوە دەبەستنەوە.
حوسهینی وتی ناوچە ئیدارییەکانی باکوری رۆژئاوای دیالە لە پارێزگای سەڵاحەدین جیادەکەنەوە هێشتا "ئالنگرایی جددیی ئەمنیین" سەرباری هەڵمەتە دووبارەکان بۆ پاکردنەوەیان لە چەکداران.
وتیشی نزیکەی 100 چەکدار ماون لەو شوێنە و بەناو ناوچەی دارستانی چڕ و سەختدا هاتوچۆدهكهن و ئەوەش وایکردووە بتوانن خۆیان لە هێزە ئەمنییەکان بشارنەوە.
حوسهینی داوایکرد "هەڵمەتی زیاتر ئەنجامبدرێت لەو ناوچانە بۆ هەڵکوتانە سەر تیرۆریستەکان و كۆتایی به بوونیان پێبهێنن لەو ناوچانە".
بهڵێ، شایستهی ئهوهیه بخوێنرێتهوه.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت