پارێزه‌رێكی سوری به دیارونای وت كه پشتراستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه له ئایاردا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئه‌گه‌ری ئه‌وه زیادده‌كات كه رژێم دووچاری گه‌مارۆی زیاتر یان هێرشی سه‌ربازیی زیاتر ببێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ پێنجشه‌ممه (26 ئه‌یلول) وتی رژێمی سوریا گازی كلۆری به‌كارهێنا له 19 ئایار له پارێزگای لازقیه له میانه‌ی هێرشه توونده‌كه‌یدا بۆ گرتنه‌وه‌ی دواهه‌مین ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له نزیك ئیدلیب.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان، هێرشه‌كه له ناوچه‌ی ته‌ل كه‌بانه‌ی باكوری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای لازقیه روویدا، كه ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه و نزیكه له سنووری ئیدلیب.
كلۆرین كار له سیستمی هه‌ناسه‌دان ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌توانێت ببێته هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و چه‌ندین نیشانه‌ی نه‌خۆشیی دیكه.
پۆمپیۆ له نیویۆرك، كه له‌وێ له كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا به‌شداربوو، وتی: "ئه‌مریكا رێنادات ئه‌م هێرشانه به‌ئاسانی تێپه‌ڕن و چاویش ناپۆشین له‌وانه‌ی ئه‌وه هه‌ڵده‌بژێرن كه ئه‌و تاوانكارییانه بشارنه‌وه."
وتی: "ئه‌مریكا به‌رده‌وامده‌بێت له فشاركردن له رژێمه زیانبه‌خشه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بۆ كۆتاییهێنان به‌و تووندوتیژییانه‌ی دووچاری مه‌ده‌نییه‌كانی سوریا ده‌بنه‌وه و به‌شداریش ده‌بێت له‌و پرۆسه سیاسییه‌دا كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات."
پۆمپیۆ دواتر به‌شداریی كرد له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌رباره‌ی سوریا له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ره‌نسی، ئه‌ڵمانی، سعودی، ئه‌رده‌نی و میسرییه‌كه‌یدا، كه له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند: "به‌هیچ جۆرێك چاوپۆشی ناكرێت له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له سوریا."
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا، جیم جێفری وتی چوار كه‌س له هێرشه‌كه‌دا برینداربوون، كه یه‌كه‌مین هێرشی كیمیایی زانراوه له ساڵێكدا و ترسی به‌كارهێنانی تری هێنایه ئاراوه.
جێفری وتی: "ترسمان له‌وه هه‌یه رژێم، كه هێزگه‌لێكی زه‌مینیی لاوازی هه‌یه، هه‌وڵبدات جارێكی تر چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی نه‌بوونی توانای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوچه‌كه به شه‌ڕی زه‌مینی."
سزادانی تۆڕێكی روسی
سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌د پشتگیرییه‌كی به‌هێز ده‌كرێت له‌لایه‌ن روسیاوه، كه ئاماده‌یی سه‌ربازیی له سوریا هه‌یه و ڤیتیۆی له دژی پێشنیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌كارهێنا بۆ سنوورداركردنی.
جێفری وتی پێیوایه ئه‌فسه‌رانی روسیا ئاگاداری هێرشه كیمیاییه‌كه‌ن و وتی: "زۆر سه‌خته بۆ من بڕوابكه‌م كه كۆمه‌ڵێك پیشه‌گه‌ری ئاوا به‌توانا، به‌و جۆره‌ی كه بڵاوبوونه‌ته‌وه، ده‌رباره‌ی شتێكی له‌مجۆره ئاگادارنه‌بن."
ئه‌مریكا پێنجشه‌ممه دژه هه‌نگاوێكی راگه‌یاند، سزای سه‌پاند به‌سه‌ر تۆڕێكی روسیاداكه پێكدێن له سێ كه‌س و پێنج كه‌شتیی بارهه‌ڵگر به‌تۆمه‌تی دابینكردنی به‌نزینی فڕۆكه بۆ هێزه‌كانی روسیا له سوریا.
پۆمپیۆ وتی ئه‌مریكا 4.5 ملیۆن دۆلاری تری به‌خشی به رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی، كه بنكه‌ی سه‌ره‌كیی له شاری لاهایه و چاودێریی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی له‌مجۆره ده‌كات.
پۆمپیۆ وتی: "رژێمی سوریا پێویسته بزانێت كه جیهان ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه هه‌ست پێبكات كه ئێمه هه‌ر شتێك ده‌كه‌ین بۆ رێگریكردن له دووباره روودانی شتی له‌مجۆره."
ئه‌گه‌ری كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
پارێزه‌رێكی سوری به‌شیر به‌سام به دیارونای وت پێده‌چێت كاردانه‌وه‌كه پێكبێت له سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر به‌رپرسانی رژێمی سوریا و به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی و ئه‌و كه‌سانه‌شدا كه تێوه‌گلاون له هاورده‌كردن، گواستنه‌وه، هه‌ڵگرتن و به‌كارهێنانی چه‌كه‌كان.
ناوبراو وتی: "ئه‌گه‌رێكی زۆریش هه‌یه هێرشی ئاسمانیی ورد له دژی ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه ئه‌نجامبدرێت كه پێشتر ئه‌م جۆره چه‌كانه‌یان هه‌ڵگرتووه."
وتی هه‌ردوو رژێمی سوریا و روسیا چه‌ندین هه‌وڵیانداوه بۆ په‌رده‌پۆشكردنی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و وتیشیروسیا رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی تۆمه‌تباركردووه به به‌سیاسیكردنی بابه‌ته‌كه‌پێشئه‌وه‌ی ده‌ستبكات به لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كان.
به‌سام وتی ره‌نگه به‌ڵگه‌ی نوێ پێشێلكاریی زیاتر بخه‌نه‌ڕوو، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه پێده‌چێت روسیا به قورسی تێوه‌گلابێت له‌و كێشه‌یه‌وه، سه‌رباری هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌رلێگرتن له لێكۆڵه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
وتیشی له رووی یاساییه‌وه، به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمه‌وه پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر به‌ڵێننامه‌ی كۆنگره‌ی چه‌كی كیمیایی كه له 1993 له پاریس واژۆكرا، كه به‌كارهێنانی ئه‌م ماددانه وه‌ك چه‌ك له‌كاتی شه‌ڕدا قه‌ده‌غه‌ده‌كات.
له ده‌ستپێكی شه‌ڕی سوریاوه له 2011،رژێم چه‌ند جارێك تۆمه‌تباركراوه به به‌كارهێنانی چه‌ندین جۆری جیاوازی چه‌كی كیمیایی له چه‌ند شوێنێكدا.
كۆمسیۆنێكی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی له ئابی 2016 ئه‌وه‌ی دیاریكرد كه هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی رژێم بۆمبی به‌رمیلیی ناواخن به كلۆرینیان فڕێداوه‌ته خواره‌وه له پارێزگای ئیدلیب له 2014 و 2015.
پۆمپیۆ وتی: "رژێمی ئه‌سه‌د به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانكارییه بێشومارانه‌ی به‌شێكیان ده‌گه‌نه ئاستی تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی."