هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

خۆپیشاندەرانی دێرەزوور سەرکۆنەی رژێم و پاسداران دەکەن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

بازگەیەکی رژێمی سوریا لە دەروازەی شارۆچکەی ساڵحیە دەسوتێنرێت لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کە داوای دەرچوونی هێزەکانی رژێم و میلیشیاکانی سەر بە پاسداران دەکەن لە ناوچەکە. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی دێرەزوور 24]

بازگەیەکی رژێمی سوریا لە دەروازەی شارۆچکەی ساڵحیە دەسوتێنرێت لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کە داوای دەرچوونی هێزەکانی رژێم و میلیشیاکانی سەر بە پاسداران دەکەن لە ناوچەکە. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی دێرەزوور 24]

بارگرژییەکان پەنگیان خواردۆتەوە لە چەندین بەشی ناوچە گوندنیشەکانی دێرەزوور دوای خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان کە رژێمی سوریا و میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) رەتدەکەنەوە، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

چالاکوانی دێرەزوور جەمیل عەبد بە دیارونای وت لە خۆپیشاندانەکانی هەینی رابردووەوە (20 ئەیلول) کە سێ کەسی تێدا كوژران، تیمە ئەمنیەکانی رژێم لە چەندین ناوچە بەسەردادان ئەنجامدەدەن و مەدەنیەکان دەستگیردەکەن.

وتی ئەو هەڵمەتە بەرفراوانەی رژێم چەندین گوند و شارۆچکە دەگرێتەوە لەوپەڕی خۆرئاوای پارێزگاکە و خەڵکی بە ئامانجگرتووە بەهۆی دژایەتییانەوە بەرامبەر بوونی رژێم و میلیشیاکانی سەر بە پاسداران.

وتی شارۆچکەکانی شەمیتیە و عەنبە بەتایبەتی جێگەی چڕبوونەوەی بەسەردادانەکانی رژێمن.

دانیشتوانی دێرەزوور خۆپیشاندان دەکەن دژی ئامادەیی هێزەکانی رژێمی سوریا و میلیشیاکانی سەر بە پاسداران لە ناوچەکە. [خاوەنی وێنە: ماڵپەڕی دێرەزوور 24]

دانیشتوانی دێرەزوور خۆپیشاندان دەکەن دژی ئامادەیی هێزەکانی رژێمی سوریا و میلیشیاکانی سەر بە پاسداران لە ناوچەکە. [خاوەنی وێنە: ماڵپەڕی دێرەزوور 24]

وتیشی لە پێکدادانەکانی هێزەکانی رژێمدا لە ساڵحیە سێ کەس کوژران، دووانیان مەدەنی بوون، دوای ئەوەی خۆپیشاندەران وروژمیان برده‌ نێو بازگەیەکی رژێم و سەربازەکانی نێویان دەرکرد.

عەبد وتی لە رووداوەکەدا زیاد له‌ 10 كه‌سی دیکە برینداربوون، کاتێك هێزەکانی رژێم تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد بە فیشەکی راستەقینە.

وتی ئەمە بووە هۆی خۆپیشاندانی تووند، بەتایبەتی دوای ئەوەی زانرا کە دووان لە کوژراوان ئەشکەنجەدراون پێشئەوەی لەلایەن سەربازانی بەناو پارێزەری بازگەی وێستگەی گازی سەقرەوە تەقەیان لێبکرێت لە کەناری ساڵحیە.

وتیشی ئەو پیاوانەی ئەشکەنجە دران و کوژران ناویان عەبدولڕەزاق خەڵەف دەخیل و محەمەد جەدعان عەباد بوو، لەکاتێکدا کەسی سێیەم کە کوژرا ناوی حسێن عەلی سالم بوو.

خۆپیشاندانی زیاتر چاوەڕوان دەکرێت

عەبد وتی: "خۆپیشاندەران لافیتەیان بەرزکردەوە و داوایان لە هێزەکانی رژێم و میلیشیاکانی پاسداران کرد کە ناوچەکە جێبهێڵن و لادان و مامەڵە خراپەکانیان دژی مەدەنیەکان کۆتایی پێبهێنن."

ئاماژەیکرد بەوەی خۆپیشاندەران هاندران "دژی فەرامۆشکاریی رژێم بەرامبەر ناوچەکە و دەسەڵاتخوازی و دەستگیرکردنی لاوانی ناوچەکە لەلایەن ئەو هێزانەی پاسەوانیی ئەو بازگانە دەکەن کە لە دەوروبەری ناوچەکەن و ناوچەکەیان خنکاندووە".

میدیای ناوخۆ چوارشەممە رایانگەیاند کە پلان بۆ چەند خۆپیشاندانێکی نوێ دانراوە بۆ هەینی (27 ئەیلول) لە فلکەی ناوچەی پیشەسازی لە ناوچەی کارگەکان لە باکوری دێرەزوور و داوا لە بەشداران کراوە ئارامی بپارێزن.

میدیای ناوخۆ رایانگەیاند كه‌ هاوکات، هاوپەیمانانی رژێم چەند نامیلکەیەکیان بڵاوکردەوە لە ناوچە گوندنشینەکانی دێرەزوور و داوایان لە خەڵك کرد هەستن لە دژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ساڵه‌كه‌ ده‌بێت دوابخرێت چونكه‌ زۆر له‌دواین. ته‌نانه‌ت گه‌ر هه‌ینی و شه‌ممانیش به‌كاربهێنرێن، به‌شناكات.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌