هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

4 چەکداری داعش لە بیابانی ئەنبار کوژران

خالید تائی

ئەندامانی هێزی فوراتی باڵا دەوریەیەك ئەنجامدەدەن لە 16 ئەیلول لە بیابانی قائیمی خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار. [خاوەنی وێنە: هێزی فوراتی باڵا]

ئەندامانی هێزی فوراتی باڵا دەوریەیەك ئەنجامدەدەن لە 16 ئەیلول لە بیابانی قائیمی خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار. [خاوەنی وێنە: هێزی فوراتی باڵا]

لەکاتی کنە و پشکنینێکی ئەمنیدا لە بیابانی ئەنبار چوار چەکداری رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کوژراون، فەرماندەیەکی خێڵەکی له‌ عێراق دووشەممە (23 ئەیلول) وتی.

بەرپرسی هێزی فوراتی باڵای خێڵەکی، عەقید موسا حەمەد کەربولی بە دیارونای وت لە دوو رۆژی رابردوودا سوپا و هێزە هەواڵگرییەکان چەندین کردەی ئەمنییان ئەنجامداوە بۆ کنە و پشکنینی بیابانەکەی خۆرئاوای ئەنبار.

وتی رووماڵی چەند ناوچەیەکی فراوانیان کرد نزیك بە سنووری عێراق-سوریا، لەنێویاندا بونیان سەحالی، کەعرە، مەدیسیس، مانعیات و خۆرئاوای وادی حوران.

کەربولی وتی هێزە هاوبەشەکان چوار ئەندامی داعشیان کوشت کە خۆیان لە حەشارگە نهێنیەکانی نێو قوڵایی بیاباندا شاردبووه‌وە.

ئەفسەرانی عێراق لەگەڵ دانیشتوویەکی پارێزگای ئەنبار گفتوگۆ دەکەن لە 23 حوزەیران، هاریکاریی دانیشتوانی ناوچەکە لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان لەو ناوچەیە زۆر گرنگە بۆ دۆزینەوەی حەشارگەکانی داعش لە بیابان. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

ئەفسەرانی عێراق لەگەڵ دانیشتوویەکی پارێزگای ئەنبار گفتوگۆ دەکەن لە 23 حوزەیران، هاریکاریی دانیشتوانی ناوچەکە لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان لەو ناوچەیە زۆر گرنگە بۆ دۆزینەوەی حەشارگەکانی داعش لە بیابان. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

وتی: "گەڕانەکە سەریشی کێشا بۆ دۆزینەوەی چەندین حەشارگەی تیرۆریستان، کە هەندێکیان خۆراك و کەلوپەلی ماڵیان تێدابوو، لەکاتێکدا ئەوانیدی بۆ پاراستنی چەك و سوتەمەنی بەکارهێنرابوون." وتیشی چەند ئۆتۆمبیل و ماتۆڕێکیش لە حەشارگەکان دۆزرانەوە.

ئاماژەیکرد بەوەی یەکێك لە حەشارگەکانی چەك ژمارەیەکی زۆر لە موشەكی گه‌رمایی، موشەكهاوێژ، فیشەکی چەکی ئۆتۆماتیكی و دەمانچە و تەقەمەنیی تێدابوو.

وتیشی: "ئەم شمەکانە دەرهێنران و رادەستی دەزگاکانی هەواڵگری کران بۆ لەناوبردنیان، لەکاتێکدا حەشارگەکان تێکشکێنران و سوتێنران."

پاراستنی سەرکەوتنە سەربازییەکان

کەربولی وتی ئەم کردە ئەمنیانە بە ئامانجی "پاراستنی دەستکەوتە ئەمنیەکان دێن کە بەدەستهاتوون لەکاتی هەڵمەتی 'ویستی سەرکەوتن'" و لەگەڵ بەرگرتن بە پاشماوەکانی تیرۆریزم لە بەدەستهێنانەوەی پێگەیه‌ك لە ناوچە دابڕاوە بیابانییەکان.

وتی: "وەك شانەیەکی هەنگ کاردەکەین، بە هەماهەنگیی زۆر لەگەڵ تەواوی هێزەکانی دیکەی سەربازی و هەواڵگری." وتیشی هێزە خێڵەکییەکان پەیوەندییەکی باشیشیان لەگەڵ دانیشتوانی ناوچەکە پاراستووە کە زانیاری هەواڵگری دابیندەکەن.

هه‌روه‌ها وتی: "لەم چەند مانگەی رابردوودا زیانی زۆرمان بە دوژمن گەیاندووە، بە کوشتن و دەستگیرکردنی دەیان تیرۆریست، کە زۆربەیان سەرکردەی داواکراوی داعش بوون."

وتیشی: "زۆر شوێنی پشوودان و چەردەی چەك و تەقەمەنی بەتەواوی تێکشکێنراون و گوند و ناوچە دوورەدەستەکانی بیابان ئه‌مینكراون."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

كه‌ی هه‌ست به‌ شه‌رم ده‌كه‌ن؟! ئێوه‌ ده‌تانه‌وێت خۆپیشانده‌ران بێده‌نگ بكه‌ن له‌كاتێكدا ئه‌وان شه‌ڕ دژی ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ داعشیان هێنا. به‌هه‌رحاڵ، بۆ زانیاریتان، شۆڕشی نه‌وه‌ی سپۆنج بۆب ده‌ستیپێكردووه‌ و راناوه‌ستێت تا رژێمی تێرۆریزم نه‌ڕوخێت.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌