چالاكوانه ناوخۆییه‌كان ده‌ڵێن ئه‌ندامانی ته‌حریر شام له ناچارییاندا بۆ په‌یداكردنی كاش و به‌بێ گوێدانه لێكه‌وته‌ی درێژخایه‌نی كرداره‌كانیان ده‌ستیانكردووه به هه‌ڵوه‌شاندنی ژێرخانی ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێرده‌ستی هاوپهیمانیهكهدایه و دواتر فرۆشتنیان وه‌ك پاشماوه‌ی كانزایی.
ته‌نانه‌ت هه‌ندێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م كانزا سكراپه ده‌فرۆشرێت به رژێمی سوریا.
چالاكوانی ئیدلیب موسعه‌ب عه‌ساف به‌دیارونای وت كه چالاكوانه ناوخۆییه‌كان به‌مدواییانه وێنه‌ی ئه‌ندامانی ته‌حریر شامیان گرتووه له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی بۆری نه‌وتدا له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی هاوپه‌یمانیه‌تیه توندڕوهوهكه.
وتیشی تیمه چه‌كداره‌كانی ئه‌ندامانی ته‌حریر شام بینراوون له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌قی درێژدا به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی ئه‌و بۆریه نه‌وتانه‌ی كه پێشتر له‌كاردابوون له نزیك شارۆچكه‌ی عه‌یس له ناوچه گوندنشینه‌كانی باشوری هه‌رێمی حه‌له‌ب.
عه‌ساف وتیشی ئه‌م ناوچه‌یه، كه هێشتا له‌ژێرده‌ستی ته‌حریر شامدایه، له به‌شی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگدا نیه و به‌مدواییانه تاڕاده‌یه‌ك ئارام بووه.
ناوچه‌كه نه‌كراوه‌ته ئامانج له‌لایه‌ن بۆمبارانی رژێمی سوریا و روسیاوه، به‌پێچه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی ته‌حریر شامه‌وه له هه‌رێمی ئیدلیبی دراوسێی..
عه‌ساف وتیشی ژماره‌یه‌ك چالاكوان پرۆسه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی بۆریه نه‌وته‌كانیان تۆماركردووه و سه‌رنجی باركردنی بارهه‌ڵگره‌كان و گواستنه‌وه‌یان داوه بۆ ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی رژێمی سوریا.
وتیشی هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانیه‌كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كانزا و فرۆشتنی وه‌ك سكراپ ته‌نها هه‌ڵكه‌ندنی بۆری نه‌وتی نه‌گرتۆته‌وه، به‌ڵكو هه‌موو كانزایه‌ك ده‌گرێته‌وه كه ده‌ستیان پێیان ده‌گات وه‌ك ئاسنی بینا درووستكردن.
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ته‌حریر شام هه‌روه‌ها هێڵی ئاسنینی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ر و تاوه‌ری په‌یوه‌ندیه تهلهفۆنیهكانیان راكێشاوه مه‌به‌ستی فرۆشتنی كانزاكانیان وه‌ك ئاسنی سكراپ.
عه‌ساف وتی بۆ هه‌ر گه‌شتێك لانی كه‌م 20 ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگری گه‌وره ریزدهكرێن و به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی رژێم ده‌برێن.
ناڕه‌زایه‌تی دژی تاڵانكردن
عه‌ساف وتی ئاشكرابوونی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆته‌هۆی وروژاندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆر له‌لایه‌ن چالاكوانانه‌وه.
به دیارونای وت كه ئه‌وان ته‌حریر شام به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا تۆمه‌تبارده‌كه‌ن، كه خۆیان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌دژی به‌رگری ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌وه‌ی كه ناوچه‌كانی باكور چۆڵ ده‌كه‌ن له سه‌رچاوه و ژێرخانه‌كه‌ی كه ده‌كرێت له داهاتوودا به‌كاربهێنرێنه‌وه له هه‌وڵه‌كانیاندا بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه پێشتر ته‌حریر شام هێڵه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی ده‌رهێنا و ناردنی بۆ ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێم.
ناوبراو وتی دواتر ده‌ركه‌وت كه به‌كارهێنراون بۆ چاكردنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێم، له‌نێوان بانیاس و تارتوسدا.
عه‌ساف وتی، ته‌نانه‌ت به‌و زانیارییهشهوه كۆكراوه‌ی كانزای سكراب له ناوچه گوندنشینه‌كانی باشور و خۆرئاوای حه‌له‌ب هه‌بوون.
ناوبراو وتیشی: "ته‌حریر شام به‌رده‌وامیداوه به بێده‌نگییه تهواوهتییهكهی ده‌رباره‌ی ئه‌م كاره و هیچ بهیاننامهیهكیشی ده‌رنه‌كردووه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كانی له‌گه‌ڵ رژێم،" به پێچه‌وانه‌ی جاره‌كانی پێشووتر كاتێك هه‌وڵیداوه ئه‌و جۆره تۆمه‌تانه ره‌تبكاته‌وه.