هێزەکانی عێراق کاردەکەن بۆ پاراستن و برەودان بەو دەسکەوتە ئەمنییانهی بهدیهاتن لە دوای كۆتاییهێنانی بهمدواییانەیهەڵمەتی ئیرادەی سەرکەوتن بۆ پاکردنەوەی بیابانی رۆژئاوای ئەنبار لە چالاکییەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
بەرپرس و سەرکردە ناوخۆییەکان بە دیارونایان وت فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ههوڵدهدات رێگربێت لەوەی بیابانەکە وەك پەناگەیهکی ئەمین بەکاربێت لەلایەن پاشماوەکانی داعشەوە.
فەرماندەییەکە بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچهكان دوای هەڵمەتەکە لەڕێی بهردهوامیدان به گوڕی ئۆپەراسیۆنەکە لە دڵی بیابانەکەدا بۆ گۆشەگیرکردنی ئەو چەکدارانهی داعش کە لە جموجۆڵدان و تا ئێستا دەستگیرنەکراون.
'پاراستنی دەرئەنجامە ئەرێنییەکان'
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، محەمەد دولەیمی وتی دیدی سەرەکی سهبارهت بە بیابانی رۆژئاوا "پاراستنی دەرئەنجامە ئەرێنییەکانی قۆناغی چوارەمی هەڵـمەتی ئیرادەی سەرکەوتنە لەگەڵ دەرئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی پێشتر".
بە دیارونای وت كه ئەوەش بەدەستدێت لەڕێی "کۆنترۆڵکردنی تەواوەتیی ناوچە بیابانییەکە و رووبەڕووبوونەوەی ئالنگارییهكانی بەرفراوانیی ناوچەکە، کە یەك لەسەر سێێ تەواوی خاکی وڵاتەکە پێکدێنیت".
وتی ئەوەش ئالنگارییهكه، چونکە زهویی ناوچەکە سەختە و چەندین دۆڵ و ئەشکەوت و بهرزایی تێدایه كه چەکدارەکان دهتوانن شوێنی خۆشاردنەوەی لێ بدۆزنهوه.
وتیشی نزیکیی ناوچەکەش له سنووری سوریا ئالنگارییهكی دیکەیە.
دولەیمی وتی بەرلەوەی داعش ئەنبار داگیربکات لە هاوینی 2014، "ئەو ناوچە بیابانییە پەناگەی تیرۆریستان بوو، هەموو هێرشەکانیان بۆ کردنە ئامانجی شارەکان لە بنکەکانیانهوه لهوێ ئاراستەدەکران".
وتی: "ههروهها کاسبکار و بەڵێندەر و بازرگانانیان دەڕفاند و لە بیابانەکە وەك بەندکراو دەیانهێشتنەوە و داوای پارهیان دهكرد بۆ بهردانیان."
وتیشی دوای رزگارکردنی ئەنبار، هێزە ئەمنییەکان زۆر چالاکبوون لە شکستهێنان بە پاشماوەکانی داعش لە ناوچە بیابانییەکان.
ههروهها وتی قۆناغی چوارەمی هەڵمەتی ئیرادەی سەرکەوتن، کە 24 ئاب دەستیپێکرد و 27 ئاب کۆتایی هات، بەشێك بوو لەو هەوڵانە.
وتی لەکاتی هەڵـمەتەکەدا 16 گوند و شوێنی بیابانی لە هەرێمێکی 4,000 کیلۆمەتری دووجادا پشکنرا و بووە هۆی لەناوبردنی شەش تونێل و 25 حەشارگە و 19 پشتێنی بۆمبڕێژكراو و 32 ئامێری تەقینەوە.
وتی هێزە ئەمنییەکان هەشت چەکداری داعشیشیان دەستگیرکرد.
هێشتنەوەی فشار
سەرکردەیهكی خێڵەکی لە شارۆچکەی حەدیسەی رۆژئاوا، شێخ عەبدوڵا جوغەیفی، وتی: "وەك بەشێك لە هەڵـمەتەکە، ئەو هەرێمەی کە لە دەرەوەی سنووری یەکە ئەمنییەکان بووە لە 2003 بەدواوە، ئەمجارە پشکنینی تێدا ئەنجامدرا و ئەمنییەتی پارێزرا."
بە دیارونای وت هەوڵەکان ئێستا سەرنجیان لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و دۆزینەوەیە لەڕێی چاودێری ئاسمانی و شەنوکەوکردن و گەڕانی شارۆچکە سنوورییەکانهوه بۆ رێگریکردن لە گەیاندنی شمەك و پشتیوانیی لۆجستی بە چەکدارانی داعش لە بیابانەکە.
وتیشی: "فشارە ئەمنییەکە هیچ هەلێك ناهێڵێتەوە بۆ مانەوەی تیرۆریستەکان لە ژیاندا بەهۆی ئەو رەوشە سەختەی کەشی ناوچە بیابانییەکانهوه كه هەیانە لەگەڵ نەبوونی خۆراك و ئاوی پێویست."
هێزەکانی عێراق ئەمنییەتی زیاتریش دابیندەکەن بۆ بەدەوییەکان و شوانەکان بۆ کەمکردنەوەی هەوڵەکانی هێرشكردنه سەریان و سەرانە لێسەندن و دزینی کەلوپەل و مەڕوماڵات و ئەو ئاوەی پێیانە بۆ مانەوە لە ژیاندا لەناو کەشە نالەبارەکەدا.
جوغەیفی وتی وەك بەشێك لە هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئەمنییەتی بیابانەکە، هێزە ئەمنییەکان دەستیانکردووە بە دۆزینەوە و تۆمارکردنی كۆچهرهكان و ناردنیان بۆ ناوچەی دیاریکراو کە راستەوخۆ ئەمنییەتیان پارێزراوە لەلایەن هێزەکانەوە.
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، کەریم کەربولی بە دیارونای وت مەبەستیان "پاراستنی ژیانی شوانەکان و دانیشتووانی ناوچە بیابانییەکەیە، کە ئاسان دەکرانە ئامانج لەلایەن چەکدارانی داعشەوە".
وتی زۆربەی دانیشتوانەكه هاوکاریی هێزە ئەمنییەکان دەکەن و زانیاری دەدەن لەسەر جموجۆڵی پاشماوەکانی داعش.
وتیشی: "ئامانجەکە لەلایەکی ترەوە وەستاندنی جموجۆڵی نهێنیi تیرۆریستەکانە." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه هەندێك لە چەکدارانی داعش خۆیان وەك شوان دەگۆڕن بۆئەوەی نەناسرێنەوە.
کەربولی وتی: "قۆناغی چوارەمی هەڵمەتی ئیرادەی سەرکەوتن، هەروەها هەڵمەتەکانی پێشتریش، پلانی تیرۆریستەکانیان ههڵوهشاندهوه بۆ بەدەستهێنانەوەی تواناكانیان و رێیان لێگرتن پەناگەیەکی ئەمینیان هەبێت لە بیابانەکەدا."
"پاشماوەکانی داعش هەموو شتێکیان لەدەستداوە كه ههیانبوو لە بیابانی رۆژئاوای ئەنبار."