هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

داعش لە پاشەکشەدایە دوای هەڵکوتانە سەری لە دیالە

خالید تائی

یەکە سەربازییەکان کە لە به‌رزاییه‌كانی دیالە دامەزراون بەشداریده‌كه‌ن لە هەڵـمەتێکی دۆزینەوەی حەشارگەکانی داعشداله‌ 26 شوبات. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

یەکە سەربازییەکان کە لە به‌رزاییه‌كانی دیالە دامەزراون بەشداریده‌كه‌ن لە هەڵـمەتێکی دۆزینەوەی حەشارگەکانی داعشداله‌ 26 شوبات. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

پۆلیسی عێراق لە دیالە کۆتایی مانگی رابردوو رایگەیاند كه‌ ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لە پارێزگای دیالە لە مانگی ئابدا سەرکەوتووانە زیاتر لە ده‌ فەرماندە و هەڵسوڕاوی رێکخراوی '"دەوڵەتی ئیسلامی"(داعش)یان لەناوبرد.

وتەبێژی پۆلیسی دیالە، عەقید غالب عەتیە بە دیارونای وت: "داعش 14 ئەندامی لەو سەرکردە و هەڵسوڕاوانەی پاشماوەکانی لەدەستدا لە مانگی ئابدا."

وتی خۆکوژان و سەرکردە مەیدانییەکانیش لەناو کوژراوەکاندا بوون، ئەوەش پلانەکانی داعشی پوچەڵکردەوە "بۆ ئەنجامدانی هێرشی بەرفراوان بۆسەر گردبوونه‌وه‌كانی مەدەنییان لە بەعقوبە و شارەکانی دیکەی پارێزگاکە".

وتیشی لەکاتێكدا هێزەکانی عێراق گورزی یەك لە دوای یەکیان لە حه‌شارگەکانی داعش دەوەشاند، گروپەکە پشتیبەست بە ئەندامە بیانی و عێراقییەکانی بۆئەوەی ئاشتی و ئارامی تێکبدات و ورەی پاشماوە بڵاوەبووەکانی پێ بەرزبکاتەوە.

بەرپرسێكی ئەمنیی عێراق ئۆتۆمبیلی مەدەنییەك دەپشکنێت له‌ 11 ئاب وەك بەشێك لە هەوڵە ئەمنییەکان بۆ رێگریکردن لە هێرشی تیرۆریستی لە پارێزگای دیالە. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی دیالە]

بەرپرسێكی ئەمنیی عێراق ئۆتۆمبیلی مەدەنییەك دەپشکنێت له‌ 11 ئاب وەك بەشێك لە هەوڵە ئەمنییەکان بۆ رێگریکردن لە هێرشی تیرۆریستی لە پارێزگای دیالە. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی دیالە]

هه‌روه‌ها وتی: "مەرگی چەکدارەکانی داعش ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە لەناکاوانە بوون کە پۆلیسی دیالە و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە ئەنجامیان دا"، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ دەزگا هەواڵگرییەکان چەندین راپۆرتیان پێداون لەسەر حەشارگە و پلانەکانی داعش.

عەتیە وتی چەکدارەکان لەناو ئەشکەوتەکانی به‌رزاییه‌كانی حەمرین و ناوچە دوورەدەستەکانی باکور و رۆژهەڵاتی پارێزگاکە خۆیان شاردبووه‌وە.

وتیشی لەناوبردنی ئەو 14 هەڵسوڕاوەی داعش، کە هەندێکیان کرانە ئامانج لەکاتی قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی سەرکەوتندا "وەك گەورەترین شکستی دوژمن لەمساڵدا له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت".

وتی: "لە راوەدوونان و هێرشبردنە سەر ئەو چەکدارانە بۆ لەناوبردنی تواناکانیان راناوەستین."

وتیشی هێزە ئەمنییەکان پێشکەوتنی بەرچاویان به‌ده‌ستهێناوه‌ لە هەوڵەکانیاندا بۆ شکستهێنان بە داعش، "به‌ڵام هێشتا دەبێت زیاتریش بکەین بۆ رێگرتن لە بەرفراوانبوونی داعش و کۆتایهێنان بە بوونیان لە پارێزگاکە".

هێشتنەوەی فشار لەسەر داعش

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، ساجد عەنبەکی بە دیارونای وت داعش ئەو توانایەی نەماوە كه‌ ئێستا بتوانێت هێرشی بەرفراوان ئەنجامبدات لە پارێزگای دیالە وەك چۆن لە ساڵانی رابردوودا دەیکرد.

وتی فشاری ئەمنی، چالاکی هەواڵگری و کاری هاوبەش لەگەڵ دانیشتووانە مەدەنییەکە پێكڕا گروپەکەیان لاوازتر کردووە.

وتیشی داعش بەردەوام لە پوکانەوەدا دەبێت تا "کاری هاوبەش هەبێت لەنێوان هەموو دەزگا ئەمنییەکاندا" بۆ بەردەوام هێشتنەوەی ئاسایش و ئارامی لە دیالە.

سەرۆکی پۆلیسی دیالە، لیوا فەیسەڵ عەبادی له‌ 23 ئاب وتی: "زیاتر لە 40 فەرماندەی داعش ئەمساڵ کوژران لە ئۆپەراسیۆن و بۆسه‌كانی هێزە ئەمنییەکاندا لە بەشە جیاوازه‌كانی دیالە."

وتی داعش "زۆر لاواز بووە لە دیالە، تەنیا چەند شانەیەکی په‌رشوبڵاوی لێرە و لەوێ ماوە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گورزی تووندیان لێدەدرێت".

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، خوزر موسلیم وتی هێزە ئەمنییەکان پێشکەوتنی تۆکمەیان کردووە لە راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە هەڵمەتی ئیرادەی سەرکەوتن.

بە دیارونای وت: "دەسکەوتەکانی هێزەکانمان متمانەمان پێیان پتەودەکات لە بەردەوام شکستهێنان بە گروپە تیرۆریستییەکە و لەناوبردنی پاشماوەکانی." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ به‌ڵام ناشبێت زۆر لەخۆیان رازیبن.

وتی هێشتا پێویستە "بەردەوامبین لە هەوڵە ئەمنی و هەواڵگرییەکان و لەحاڵەتی ئامادەباشیدا بمێنینەوە تا تیرۆریستەکان هیچ هەلێكیان نەبێت بۆ دەسخستنی دەسکەوت."

موسلیم وتی ئەو هەوڵانە بەرگرتن له‌ بڵاوبوونەوەی ئایدۆلۆژیای تووندڕەویش لەخۆدەگرن.

وتیشی: "دەبێت شەڕی ئایدیۆلۆژیا توندڕەوەکان بکەین لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانەی وادەکەن خه‌ڵك بچنە ریزی تیرۆریستانەوە، كه‌ گرنگترینیشیان بێکارییە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500