هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر سەرکردە تووندڕەوەکان لە باکوری خۆرئاوای سوریا

ئاژانسی فرانس پرێس

فڕۆکەی جەنگیی ستراتفۆرترێس B-52Hی ئەمریکا کە دابینکراوە بۆ تیمی پشكنینی بۆمبی 20 لە 8 ئایار دەنیشێتەوە. [خاوەنی وێنە: هێزی ئاسمانی ئەمریکا]

فڕۆکەی جەنگیی ستراتفۆرترێس B-52Hی ئەمریکا کە دابینکراوە بۆ تیمی پشكنینی بۆمبی 20 لە 8 ئایار دەنیشێتەوە. [خاوەنی وێنە: هێزی ئاسمانی ئەمریکا]

هێزەکانی ئەمریکا شەممە (31 ئاب) هێرشیانکردە سەر سەرکردە تووندڕەوەکان لە باکوری خۆرئاوای سوریا، پێنتاگۆن رایگەیاند.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند سەرکردەکانی قاعیدەی كردۆته‌ ئامانج لە باکوری پارێزگای ئیدلیب، بەڵام نەیوت چ جۆرە چەکێك بەکارهاتووە.

رێكخراوی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند هێرشەکە سەرکردەی گروپە تووندڕەوەکان و لایەنە هاوپەیمانەکانیانی کردە ئامانج نزیك بە شاری ئیدلیب.

ئەو هێرشە موشەکییەی ئەمریکا "کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانیحوراس دین، ئەنسار تەوحید و گروپە هاوپەیمانەکانیانی کردە ئامانج لەنێو کەمپێکی راهێناندا،" سەرۆکی رێكخراوه‌كه‌، رامی عەبدولڕەحمان وتی.

چەکدارانی تەحریر شام بەنێو گوندی حەمامیاتدا ئۆتۆمبیل لێدەخوڕن لەسەر سنووری نێوان پارێزگای حەمما و ئیدلیب لە 11 تەمموز. [عومەر حاج کەدور/ئاژانسی فرانس پرێس]

چەکدارانی تەحریر شام بەنێو گوندی حەمامیاتدا ئۆتۆمبیل لێدەخوڕن لەسەر سنووری نێوان پارێزگای حەمما و ئیدلیب لە 11 تەمموز. [عومەر حاج کەدور/ئاژانسی فرانس پرێس]

رێكخراوه‌كه‌ رایگەیاند لانیکەم 40 سەرکردەی تووندڕەوی کوشت.

لە بەیاننامەیەکدا، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند هێرشەکە سەرکردەکانی قاعیدەی لە سوریا کردە ئامانج "کە بەرپرس بوون لە چەند هێرش و هەڕەشەیەك بۆسەر هاوڵاتیانی ئەمریکا و هاوبەشەکانمان و مەدەنیە بێتاوانەکان".

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "سەرەڕای ئەوەش، لەناوبردنی ئەم دەزگایە زیاتر لە توانایان کەمدەکاتەوە بۆ ئەنجامدانی هێرش لە داهاتوودا و ناسەقامگیركردنی ناوچەکە."

بەیاننامەکە راشیگەیاند: "باکوری خۆرئاوای سوریا وەك پەناگەیەکی ئارام ماوەتەوە کە سەرکردەکانی قاعیدەی سوریا چالاکانە هەماهەنگیی چالاکیە تیرۆریستیەکانیان دەکەن بەنێو ناوچەکەدا و لە خۆرئاواش."

هه‌روه‌ها رایگەیاند: "لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان، بەردەوامدەبین لە بەئامانجکردنی تووندڕەوانی تووندوتیژ بۆ بەرگرتن لەوەی سوریا وەك پەناگەیەکی ئارام بەکاربهێنن."

پەیامنێرێکی ئاژانسی فرانس پرێس دوکەڵێکی رەشی بینی کە بەسەر ناوچەکەدا بەرزبووبووه‌وە دوای ئەوەی تەقینەوەیەك ئەو بنکەیەی توندڕەوانی هەژاند.

رێكخراوه‌كه‌ رایگەیاند كه‌ دەستبەجێ روون نەبوو ئاخۆ موشەکەکان لە فڕۆکە جەنگیەکانەوە بەربوونەتەوە یاخود لە ناوچەیەکی زەمینیەوە هاتوون.

سێنتکۆم رەتیکردەوە جۆری چەکی بەکارهاتوو ئاشکرابکات.

بەگوێرەی رێكخراوه‌كه‌، حوراس دینی پەیوەست بە قاعیدە لە شوباتی 2018 دامەزرا و نزیکەی 1,800 چەکداری هەیە، لەنێویاندا چەکداری ناسوری.

ئەو گروپە و هاوپەیمانەکەی، ئەنسار تەوحید، هەردووکیان لە ناوچەی ئیدلیب چالاكن و ئەندامی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی تووندڕەوانن کە تەحریر شامیشی تێدایە.

ئاگربەستی کاتی

رێكخراوه‌كه‌ رایگەیاند هێرشەکەی ئەمریکا لەکاتێکدایە کە دووباره‌ بۆمبارانه‌كانی رژێمی سوریا لە پارێزگای ئیدلیب مەدەنیەکییان کوشت، لە یەکەمین پێشێلکاریی ئاگربەستێکی سازێنراودا لەلایەن روسیاوە بۆ ناوچەکە کە چەند کاتژمێرێك لەوەوبەر ده‌ستیپێكردبوو.

رێكخراوه‌كه‌ راشیگەیاند هێرشە ئاسمانیەکانی رژێمی سوریا بۆسەر ناوچەی ئیدلیب بەیانیی شەممە راوەستان، دوای ئەوەی رژێم قایلبوو بە ئاگربەستێك دوای چوار مانگ لە بۆمبارانی کوشندە.

بەڵام رایگەیاند كه‌ بۆمبارانی رژێم بۆسەر شارۆچکەی کەفر نەبل دواتر لەو رۆژەدا مەدەنییەکی کوشت، تەنیا چەند کاتژمێرێك دوای ئەوەی ئاگربەستەکە كه‌وته‌گه‌ڕ.

بەگوێرەی رێكخراوه‌كه‌، وه‌ك ده‌وترێت چەند کاتژمێرێك دواتر، دوو هەواداری رژێم کوژراون کاتێك ئۆتۆمبیلەکەیان لەلایەن چەکدارانی تووندڕەو و هاوپەیمانانیانەوە کرانە ئامانج لە سنووری باشوری ئیدلیب لەگەڵ حەمما.

راشیگەیاند كه‌ چەکدارانی تەحریر شام درۆنێکی چاودێریی روسیایان بەردایەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500