هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

بڕیارە ئەنبار خاڵی سنووریی قائیم لەگەڵ سوریا بکاتەوە

سەیف ئەحمەد ئەنبار

عێراق خاڵی سنووریی قائیم دەکاتەوە لە ئەیلولدا کە هەنگاوێكە زۆربەری شارەزایان دەڵێن بازرگانی و ئاڵوگۆڕی ئابووری پتەودەکات لەنێوان عێراق و سوریادا و خزمەتگوازریی پێویستی گواستنەوەش بۆ عێراقییەکان دابیندەکات. ئۆتۆمبیل و بارهەڵگرەکان دەبینرێن لەم وێنەیەدا لە خاڵی سنووریی ترێبیل لەنێوان عێراق و ئوردندا دوای ئەوەی لە 2017 کرایەوە. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

عێراق خاڵی سنووریی قائیم دەکاتەوە لە ئەیلولدا کە هەنگاوێكە زۆربەری شارەزایان دەڵێن بازرگانی و ئاڵوگۆڕی ئابووری پتەودەکات لەنێوان عێراق و سوریادا و خزمەتگوازریی پێویستی گواستنەوەش بۆ عێراقییەکان دابیندەکات. ئۆتۆمبیل و بارهەڵگرەکان دەبینرێن لەم وێنەیەدا لە خاڵی سنووریی ترێبیل لەنێوان عێراق و ئوردندا دوای ئەوەی لە 2017 کرایەوە. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

حکومەتی ناوخۆیی ئەنبار رایگەیاند كه‌ دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی چەند رێکارێك بۆ کردنەوەی خاڵی سنووریی قائیم لەنێوان عێراق و سوریادا لە سەرەتای ئەیلول.

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار تەها عەبدولغەنی بە دیارونای وت حوکەمەتی ناوخۆیی لەسەر رەزامەندی حکومەتی ناوەندی بەغدا، دەستیکردووە بە چەند رێکارێکی ئیداریی پەیوەست بە خزمەتگوزارییەکانەوە بۆ کردنەوەی خاڵە سنوورییەکە.

وتی: "دەزگاکانی خزمەتگوزاری دەستیانکردووە بە دروستکردنی بیناکان و دانانی زیاتر لە 50 ترێلە کە لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە دابینکراون، جگە لە دروستکردنەوەی پێکهاتەی ئەو شوێنانەی لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە لەناوبراون.

عەبدولغەنی وتی هێزە ئەمنییەکان و سوپا و پۆلیس و پاسەوانانی سنوور کەمەرەی خاڵە سنوورییەکە دەپارێزن و دامەزراون بەدرێژایی سنوورەکەی نێوان و عێراق و سوریا.

وتی قائیم "یەکێكە لە گرنگترین شارۆچکەکانی پارێزگای ئەنبار و بەشدارییەکی گەورە دەکات لە پشتیوانیکردنی ئابوریی عێراقدا دوایئەوەی خاڵە سنوورییەکە دەکرێتەوە سەرەتای مانگی داهاتوو".

سەرچاوەیه‌كی داهات

سەرۆک شارەوانی قائیم، ئەحمەد جیدیان بە دیارونای وت کردنەوەی خاڵی سنووریی قائیم "پرۆژەیەکی سەرەکییە" و هەلی کار دروستدەکات بۆ بێکارە ئەنبارییەکان لەگەڵ گەڕانەوەی هاتوچۆی بازرگانی و گواستنەوەی گەشتیاران و شمەك و کەلوپەل.

وتیشی خاڵە سنوورییەکە بەگشتی لەناوبرا لە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکاندا کاتێك داعش بەشێك لە ئەنباری خستە ژێردەستی و وتی کردنەوەی وادەکات هەر خاڵە سنوورییەکە خۆی داهاتی زۆر بۆ حکومەتی ناوخۆیی دابینکات و چالاکییە بازرگانییەکان و خزمەتگوزارییەکانیش فراوان دەکات.

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، محەمەد فەرحان بە دیارونای وت پارێزگاکە "گەشەی خێرا لە چالاکی بنیاتنانەوەدا بەخۆوە دەبینێت و رەوشی ئابوری دەگەشێتەوە کاتێك خاڵە سنوورییەکە دەکرێتەوە، چونکە خزمەتگوازاریی گواستنەوەی زەمینی بۆ گەشتیاران و بارەکان دابیندەکات".

وتی: "چەندین دوکان و بازاڕ و خواردنگە و شوێنی وەستانی ئۆتۆمۆبیل و نوسینگەی گەشتکردن و کۆمپانیاکانی گۆڕینەوەی دراو دەکرێنەوە لە خاڵە سنوورییەکە و بەدرێژایی رێگا خێراکەی لە رەمادییەوە درێژدەبێتەوە بەناو ئەنبار و شارۆچکەکانی رۆژئاوادا تا دەگاتە خاڵە سنوورییەکە."

وتیشی: "ئەو دوکان و نوسینگە و کۆمپانیانە سەدان کرێکاری حکومی و کەرتی تایبەت دادەمزرێنن و کار بۆ گەنجان و ئەو کەسانە دابیندەکەن کە شارەزایی پیشەسازی و تەکنیکییان هەیە."

فەرحان وتی: "کردنەوەی خاڵە سنوورییەکە گەشەی خێرا لە بازرگانی و ئاڵوگۆڕی ئابووریی نێوان بەغدا و دیمەشقدا بەدەستدەهێنێت و خزمەتگوزاری گواستەنەوەش بۆ عێراقییەکان و ئەنبارییەکان دابیندەکات."

فەرماندەی هێزەکانی حەشدی عەشائیری لە شارەکانی فوراتی سەروو لە ئەنبار، شوعەیب بەرزان عوبێدی، وتی ئەنبار لە رەوشێکی "ئارامی بەرچاودایە" دوای لەناوبردنی شانەکانی داعش و ئێستا سەرنج لەسەر بنیاتنانەوە و دابینکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانە بۆ شارە رزگارکراوەکان.

بە دیارونای وت چەکدارە خێڵەکییەکان لە شارەکانی فوراتی سەروو لە بازگە ئەمنییەکان دامەزراون بەدرێژایی رێگا خێرا نێودەوڵەتییەکە، هاوکاریی سوپا و پاسەوانانی سنوور دەکەن بۆ پاراستنی ئەمنییەتی ناوچە سنوورییەکە لەگەڵ سوریا لە قائیم و شارۆچکەی وەلید و ناوچەی رومانە.

وتی: "کردنەوەی خاڵی سنووریی قائیم لە چەند رۆژی داهاتوودا نیشانەی سەرکەوتنێکی دیکەیە بەسەر تیرۆریزمدا و دابینکردنەوەی هاتوچۆی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500