هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

دانیشتوانی خان شەیخون خۆپیشانداندەکەن دژی گەیشتنی رژێم

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

دانیشتووە ئاوارەکانی خان شەیخون خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا لە شاری ئیدلیب بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەکەیان لەلایەن رژێم و نیشتەجێکردنی هاوپەیمانەکانی لە ماڵەکانیاندا. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

دانیشتووە ئاوارەکانی خان شەیخون خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا لە شاری ئیدلیب بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەکەیان لەلایەن رژێمی سوریاوە، چالاکوانێکی ناوخۆ پێنجشەممە (29 ئاب) وتی.

چالاکوانێکی ئیدلیب، هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت هێرشی دڕندانەی رژێم ناچاریکردن ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و ئاماژەشی دا بەوەی هەندێك کەس دەڵێن رژێم کەسانی نزیك لەخۆی لە ناوچە جیاوازەکانەوە هێناوە و لە ماڵە چۆڵەکانی شارەکەدا جێگیریکردوون.

ئیدلیبی وتی دوایئەوەی هێزەکانی رژێم دەستیانگرت بەسەر خان شەیخوندا، دەستیانکرد بە هەڵمەتێکی میدیایی گەورە و بۆ راگه‌یاندنی هەواڵی گەیشتنه‌به‌ره‌وه‌ی مه‌ده‌نییه‌كان به‌ پاس.

رژێم رایگەیاند كه‌ ئەو پاسە نەفەرهەڵگرانە خەڵکی ئاوارە بوون کە بۆشارەکە گەڕاونەوە دوای کشانەوەی هاوپەیمانی تووندڕەوی تەحریر شام و هاوپەیمانانی.

بەرپرسانی حکومەتی سوریا سەردانی شاری خان شەیخون دەکەن دوایئەوەی هێزەکانی رژێم لەم مانگەدا دەستیانگرت بەسەر شارەکەدا. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

بەرپرسانی حکومەتی سوریا سەردانی شاری خان شەیخون دەکەن دوایئەوەی هێزەکانی رژێم لەم مانگەدا دەستیانگرت بەسەر شارەکەدا. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

سەربازانی سوپای رژێمی سوریا راوه‌ستاون بۆ وێنەگرتن لەگەڵ میلیشیا هاوپەیمانەکان لە شاری خان شەیخون. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

سەربازانی سوپای رژێمی سوریا راوه‌ستاون بۆ وێنەگرتن لەگەڵ میلیشیا هاوپەیمانەکان لە شاری خان شەیخون. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

وتیشی: "دواتر روونبووەوە کە تەنیا ژمارەیەکی کەمی ئه‌و مەدەنیانه‌ خەڵکی رەسەنی شارەکە بوون، لەکاتێکدا زۆربەی زۆریان کەسانی سەر بە رژێم بوون کە لە ناوچەی ترەوە ئاوارەبوون و لەپارێزگای حەما دەژیان."

ئیدلیبی وتی رژێمی سوریا ئەو خەڵکانەی بۆ خان شەیخون گواستەوە و لە ماڵه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌دا نیشتەجێیکردن کە بەمدواییانە بۆ بەشە ئارامەکانی پارێزگاکە هەڵهاتبوون لەکاتی شەڕدا.

وتیشی ئەوە پێدەچێت هەوڵێکی ستراتیژی بێت لەلایەن رژێمەوە بۆئەوەی بتوانێت کۆنترۆڵی شارەکە بکات و رێبگرێت لەوانە بگەڕێنەوە کە دژی دەوەستنەوە.

تۆمەتی تاڵانیكردن لەلایەن رژێمەوە

هاوکات ئه‌و دانیشتوانه‌ی خان شەیخون کە دژی رژێمن، خۆپیشاندانێکیان لە شاری ئیدلیب ئەنجامدا بۆ دژایەتیکردنی داگیرکردنی شارەکە و زەوتکردنی موڵكوماڵی تایبەتیان، وەك دوکان و باخەکانیان.

ئیدلیبی وتی بەگوێرەی دانیشتوانی شارەکە زۆربەی خانوەکانی خان شەیخون لەلایەن سەربازانی رژێم و شەڕکەرانی میلیشیا هاوپەیمانەکانیەوە تاڵانکراون و کەلوپەلی ناوماڵیشیان بردراون.

دانیشتوانه‌كه‌ پێیانووت کە بەرهەمە کشتوکاڵیەکانیان دزراون، لەنێویاندا فستق کە بەرهەمی سەرەکییه‌ لە ناوچەکە.

ئیدلیبی وتی هێزی پۆلیسی سەربازیی روسیا لەناو شارەکە و دەوروبەریدا جێگیرکراوە.

ئاماژەشی دا بەوەی بانگه‌شه‌ پڕوپاگەندەییه‌كانی میدیاکانی سەر بە رژێم سەبارەت بە گەڕانەوەی ژیان بۆ باری ئاسایی لە شارەکەدا و دابینکردنی کارەبا و ئاو و لابردنی خۆڵوخاشاك لەلایەن رژێمەوە "هیچ نییە جگە لە پڕوپاگەندە".

وتیشی تەنیا کارێك کە له‌ سنووری شارەکەدا کراوە، چاککردنەوەی رێگا ستراتیژیە سەرەکیەکەیە کە حەما و دیمەشق بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500