هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

توندڕەوان هێرشێکی کتوپڕ ئەنجامدەدەن لە ناوچە گوندنیشنەکانی ئیدلیب

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە و ئاژانسی فرانس پرێس

موشەکێکی دەستکرد لە ئۆتۆمبیلی گروپێکی تووندڕەوەوە دەهاوێژرێت بەرەو پێگەیەکی رژێمی سوریا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

موشەکێکی دەستکرد لە ئۆتۆمبیلی گروپێکی تووندڕەوەوە دەهاوێژرێت بەرەو پێگەیەکی رژێمی سوریا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

گروپە توندڕەوەکان و هاوپەیمانە تووندئاژۆکانیان سێشەممە (27 ئاب) هێرشێکی کتوپڕیان کردە سەر پێگەکانی رژێمی سوریا و میلیشیاکانی هەواداری رژێم لە ناوچە گوندنیشنەکانی ئیدلیب و سەریکێشا بۆ کشانەوەی ئەو هێزانە لە چەندین ناوچە، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف بە دیارونای وت هێرشبەرەکان ژمارەیەك شارۆچکە و گوندیان گرتەوە لەدوای شەڕی سەخت کە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوی تێدا بەکارهێنرا.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند كه‌ سێشەممە لانیکەم 60 چەکدار لە هەردوولا کوژران،كه‌ ژماره‌كه‌ی پێشتری به‌رزكرده‌وه‌.

سەرۆکی روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی: "بەرەبەیان چەند پێکدادانێکی تووندوتیژ لە خۆرهەڵاتی خان شه‌یخون روویدا دوای ئەوەی تووندڕەوان و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن هێرشیانکردە سەر پێگەکانی رژێم."

تانکێکی ساختە لەلایەن گروپێکی توندڕەوەوە دروستکراوە بۆ لادانی تۆپبارانی روسیا و سوریا لە پێگە راستەقینەکانیان. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

تانکێکی ساختە لەلایەن گروپێکی توندڕەوەوە دروستکراوە بۆ لادانی تۆپبارانی روسیا و سوریا لە پێگە راستەقینەکانیان. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئەم وێنەیەی خان شه‌یخون دوای ئەوە گیراوە کە هێزەکانی رژێمی سوریا ئەو شارەیان کۆنترۆڵکردەوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئەم وێنەیەی خان شه‌یخون دوای ئەوە گیراوە کە هێزەکانی رژێمی سوریا ئەو شارەیان کۆنترۆڵکردەوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

وتی هێرشەکە لەلایەن حوراس دینی پەیوەندیدار بە قاعیدەوە پێشڕەوی دەکرا لەگەڵ گروپێکی توندڕەوی دیکە، ئەنسار دین.

روانگەکە رایگەیاند كه‌ لانیکەم 29 لە هێزەکانی رژێم و 31 تووندڕەو کوژران لە پێکدادانەکاندا.

راشیگەیاند كه‌ لە باشوری خۆرهەڵاتی ئیدلیب، هەشت چەکداری تووندڕەو کوژران لەکاتێکدا هەوڵی دزەکردنیان دا بۆ بەرەکانی پێشەوە، بەرەو پێگەکانی رژێم نزیك بە فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەبو زوهور.

شەڕی تووند لە ئیدلیب

عەساف بە دیارونای وت هێزە چەکدارەکان، کە وەك بەشێك لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی فەتح موبین کاردەکەن، هێرشێکی کتوپڕیان لە چەندین خاڵەوە ئەنجامدا لە باشوری خۆرهەڵاتی ئیدلیب، له‌ خۆرهەڵاتی شاری خان شه‌یخون.

وتی سەرەڕای ئەوانەی گیانیان لەدەستدا، نزیکەی 100 کەسی دیکە بریندار بوون و ئەفسەرێکی پلەباڵا و ژمارەیەك چەکدار دەستگیرکران.

عەساف ئاماژەی کرد بەوەی هێزەکانی رژێم لە هەندێك شارۆچکە و گوند کشانەوە کە پێشتر گرتبوویانن لە هێرشەکەیاندا بۆسەر ناوچەی خان شه‌یخون.

وتی لەنێویاندا تەل مەرەق، سەلومیە، ئەبو دالی، جەدوعیە، وەشم هەوا و هەندێك گوند و شارۆچکەی دیکەی ناوچە گوندنیشنەکانی ئەم ناوچانە بوون.

بەگوێرەی عەساف، هێرشبەرەکان سەدان چەکداریان خستە بەرەکانەوە و رۆژنامەنوانان و چالاکوانانیش وتیان لانیکەم دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو تەقینەوە لەنێو گردبوونەوەكانی سەربازانی رژێمدا.

عەساف وتی تووندڕەوان و هاوپەیمانانیان دەستیانگرت بەسەر ژمارەیەك ئۆتۆمبیلی سەربازیدا کە هێزە کشاوەکان جێیانهێشتبوون.

وتیشی شەڕەکە هاوشانی تۆپباران و هێرشی ئاسمانیی سەخت بوو لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا و روسیاوە بۆسەر چەندین شوێن له‌ ناوچە گوندنیشنەکانی ئیدلیب، بەتایبەتی لە شاری کەفر نەبل، کە چەندین هێرشی ئاسمانیی کرایەسەر.

هه‌روه‌ها وتی هێرشە ئاسمانییەکان شارۆچکەکانی ئیحسیم و کەفر سەجنەشیان گرتەوە، کە چەند قوربانییه‌كی مەدەنییان لێكه‌وته‌وه‌ و کڵاوسپییەکانیش تیماری بریندارەکانیان کرد.

روانگەکە رایگەیاند كه‌ لە چەند شوێنێکی دیکەی باشوری ئیدلیب، 10 مەدەنی کوژران، لەنێویاندا منداڵێك، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی سێشەممەی رژێمەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500