چالاكوانێكی ناوخۆ وتی ناكۆكییه‌كان له پارێزگای سوه‌یدای باشوری سوریا له زیادبووندان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پێداگریی رژێم له‌وه‌ی گه‌نجان ده‌بێت خزمه‌تی سه‌ربازیی زۆره‌ملێ و ئه‌ركی یه‌ده‌گ ئه‌نجامبده‌ن.
چالاكوانێكی سوه‌یدا، نزار بو عه‌لی، به دیارونای وت ده‌ركه‌وتنی هاوكارێكی حیزبوڵا له‌مدواییه‌دا، كه ئاشكرابوو كاری له‌سه‌ر دروستكردنی درز كردووه له‌نێوان دوو گروپی دروزدا، بارودۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزتركردووه.
بو عه‌لی روونیكرده‌وه كه دروستكردنی ناكۆكی له‌نێوان ئه‌م گروپانه‌دا لاوازییه‌ك دروستده‌كات كه رژێمی سوریا و حیزبوڵا ده‌توانن ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه و به قووڵاییه‌كی زۆر بچنه ناو پارێزگاكه‌وه.
ناوبراو وتی: "ناكۆكییه‌كان له شاری سوه‌یدا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكه له‌چڕبوونه‌وه‌دان له‌دوای ئاشكراكردنی پلانێك كه ده‌كرا ببێته هۆی شه‌ڕی نێوخۆیی له‌نێوان هێزه‌كانی حه‌ره‌كه‌ت ریجال كه‌رامه و شێخ كه‌رامه‌دا."
وتیشی پلانه‌كه كاتێك ئاشكرابوو كه چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌یان به‌سه‌ر گروپێكی شێخ كه‌رامه‌دا كرد له نزیك شاری سه‌لخه‌د له ناوه‌ڕاستی ئابدا.
دوای گه‌ڕان و پشكینینی ناوچه‌كه بۆ چه‌كداران، چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و مۆبایلێك دۆزرانه‌وه كه هی چه‌كدارێكی حیزبوڵای لوبنانی بوون به‌ناوی ره‌بیع سیاغه، كه به‌رپرسیاربوو له جموجۆڵی سنووری بۆ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی لوبنان.
ناوبراو وتی مۆبایله‌كه چه‌ند كورته‌په‌یامێك و زانیاریی تری تێدابوو "ده‌رباره‌ی چه‌ندین بۆردومان و تیرۆركردن كه به هاوئاهانگی له‌نێوان شانه‌كانی حیزبوڵا و هێزه‌كانی رژێمی سوریادا ئه‌نجامدرابوون بۆ نانه‌وه‌ی ناكۆكی".
بو عه‌لی وتی ئامانجی ئه‌و كاره‌ش بریتی‌بوو له رێخۆشكردن بۆ رژێم و حیزبوڵا بۆئه‌وه‌ی بچنه قووڵایی ناوچه‌كه، كه تائێستا له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا ماوه‌ته‌وه.
گروپه نێوخییه‌كان كۆده‌بنه‌وه
بو عه‌لی وتیشی گروپه نێوخۆییه‌كان، به‌سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی ریجال كه‌رامه و شێخ كه‌رامه، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا، كه مه‌لا و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كان تێیدا به‌شداربوون، له كۆبوونه‌وه‌كاندا ره‌تكردنه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانی رژێم و حیزبوڵایان راگه‌یاند.
گروپه نێوخۆییه‌كان هۆشدارییاندا كه ئه‌گه‌ر ئه‌م كرده‌وانه به‌رده‌وامبن، ناكۆكییه‌كانی ناوچه‌كه بڵێسه ده‌سێنێت و هێزه‌كانی رژێم و چه‌كدارانی حیزبوڵاش راسته‌وخۆ ده‌كرێنه ئامانج.
بو عه‌لی وتی رژێم هێشتا پێداگری ده‌كات له‌وه‌ی گه‌نجانی سوه‌یدا خزمه‌تی سه‌ربازیی زۆره‌ملێ و یه‌ده‌گ بكه‌ن، له‌كاتێكدا دانیشتوانی ناوچه‌كه جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌یان ره‌تكردۆته‌وه.
وتیشی ژماره‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی داواكراون، خه‌مڵێنراوه به زیاتر له 50,000 كه‌س.
له‌كوێ ده‌توانم شوێنێكی خێزانیی حه‌وت ئه‌ستێره بدۆزمه‌وه؟
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت