وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هەینی (23 ئاب) دەستیکرد بە بەرنامەی گەڕانەوەی هەزاران خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی موسڵهوه بۆ ناوچەکانی خۆیان لە پارێزگاکانی دیکە.
بەڕێوبەری گشتی بەشی کاروباری لقەکانی وەزارەتەکە، عەلی عەباس جەهانگیر وتی: "ئەمرۆ دەستمانکرد بە جێبەجێکردنی پلانێکی گەورە بۆ گەڕانەوەی 5,000 خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی پارێزگای نەینەواوه بۆ ماڵەکانیان."
بە دیارونای وت پلانەکە تەنیا ئەو خێزانانە لەخۆدەگریت کە لە کەمپەکانی باشوری موسڵ نیشتەجێکران دوای ئەوەی ناوچەکانی خۆیان جێهێشت لە پارێزگاکانی هاوسێ، وەك سەڵاحەدین و ئەنبار، ئەوەش بەهۆی شەڕ و تیرۆریزمەوە.
جەهانگیر وتی جگە لەو خێزانانە، ئەو 14 کەمپەش -- دیارترینیان کەمپەکانی جەدا و مودەریج و حەسەن شام -- 30,000 خێزانی ئاوارەی نەینەوایان لەخۆگرتووه.
وتی خێزانەکان دەسەتە دەسەتە دەگەڕێنرێنەوە، بەهاوکاری وەزارەتی گواستنەوە و دەزگا ئەمنیەکان، کە ئێستا لێكۆڵینهوه دهكهن له پێشینەی خێزانەکان بۆدڵنیابوونەوە لەوەی هیچ ئەندامێکیان پەیوەندییان بە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە نییە.
جەهانگیر وتی: "بێگومان ئەو رێکارانەش خۆبەخش. وەزارەتەکە فشار ناخاتە سەر هیچ خێزانێك بۆ گەڕانەوە و هەموو ئازادییەکی هەڵبژاردنمان پێداون بۆ مانەوەیان لە کەمپەکاندا یان گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان."
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه زۆربەیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە، چونکە کەمپەکان وەك چارەسەری کاتی دروستکران بۆ شەپۆلی ئاوارەکان و "ناکرێت ببنە شوێنگرەوەی ماڵهكانیان".
وتی وەزارەتەکە "کاتێكی دیاریکراوی دەستنیشان نەکردووە" بۆ تەواوکردنی پلانی گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵیان.
وتیشی: "هەر گەڕانەوەیەك پێویستی بە تەواوکردنی چەند پێویستییەکە، وەك دابینکردنی خزمەتگوزاری گشتی و دڵنیابوونەوە لە ئارامی و بەدەستهێنانی تێکەڵبوونەوەی کۆمەڵگە رەسەنەکە."
ههروهها وتی وەزارەتەکە "پابەندە بە درێژکردنی دەستی هاوکاری بۆ هەر خێزانێك کە دەخوازێت کۆتایی بە ئاوارەیی چوار ساڵەی بهێنێت".
پلانە نوێکە دوو رۆژ دوای ئەوە هات کە وەزارەتەکە رایگەیاند 4,325 ئاوارەی لە کەمپی قادسییەی پارێزگای سەڵاحەدین گواستۆتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.
ئەو ناوچانەی بۆی گەڕاونەتەوە بریتین لە شارۆچکەکانی سینیە و بێجی و شەرگات لە پارێزگای سەڵاحەدین لەگەڵ حەزەر و بەعاج لە نەینەوا.
بهگوێرهی ئهو بهرپرس و شارهزایانهی كه بۆ دیارونا دوواون ئۆپهراسیۆنهكانی ئهمدواییانه له عێراق توانای هێرشكردنی داعشیان وشككردووه و رێگهیان لێگرتوون بتوانن خۆیان رێكبخهنهوه.