هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی دەچنە ناو خان شەیخون

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە و ئاژانسی فرانس پرێس

خێزانێك هەڵهاتوون و بەرەو ناوەوەی پارێزگای ئیدلیب دەڕۆن بۆئەوەی خۆیان لە تۆپباران و هێرشی ئاسمانی و شەڕی بەردەوام بپارێزن لە ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی باشوری ئیدلیب. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە]

خێزانێك هەڵهاتوون و بەرەو ناوەوەی پارێزگای ئیدلیب دەڕۆن بۆئەوەی خۆیان لە تۆپباران و هێرشی ئاسمانی و شەڕی بەردەوام بپارێزن لە ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی باشوری ئیدلیب. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە]

هێزەکانی رژێمی سوریا و میلیشیا هەوادارەکانی یەکشەممە (18 ئاب) چوونە ناو شارۆچکەی خان شەیخون لە پارێزگای ئیدلیب دوای ئەوەی شەڕ چەندین چەکداری لە هەردوولا کوشت، ئەمەش بۆ یەکەمجارە دەچنەوە شارۆچکەکە دوای ئەوەی لە 2014 لەدەستیان دا.

رێكخراوی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه‌ هێزەکانی رژێمی سوریا لەکاتی "پێکدادانی تووندا" لەگەڵ چەکدارانی تەحریر شام و هەوادارەکانیان چوونە ناو شارۆچکەکەوە.

هێزەکانی سەر بە رژێم لە چەند رۆژی رابردوودا پێشڕەوییان کرد بەمەبەستی گەمارۆدانی خان شەیخون لە باکور و لە رۆژئاواوە بۆ دەستگرتن بەسەر ئەو رێگا خێرایەدا كه‌ دیمەشق دەبەستێتەوە بە حەلەبەوە کە رژێم لە کانونی یەکەمی 2016 گرتییه‌وه‌.

دووشەممە هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی سوریا و روسیا هەوڵیاندا رێگری بکەن لە قافڵەیەکی سەربازیی تورکیا کە به‌ پارێزگای ئیدلیبدا تێده‌په‌ڕی بەره‌و شارۆچکەی خان شەیخون.

کڵاو سپییەکان بۆ قوربانیان دەگەڕێن لە باڵاخانەیەكدا کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە روخێنراوه‌ لە ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی باشوری ئیدلیب. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە]

کڵاو سپییەکان بۆ قوربانیان دەگەڕێن لە باڵاخانەیەكدا کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە روخێنراوه‌ لە ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی باشوری ئیدلیب. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە]

موشەکێك تەقینەوەیەکی گەورەی لێدەكه‌وێتەوە دوای تەقاندنی لەلایەن فڕۆکەیەکەوە لە ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی باشوری ئیدلیب. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە]

موشەکێك تەقینەوەیەکی گەورەی لێدەكه‌وێتەوە دوای تەقاندنی لەلایەن فڕۆکەیەکەوە لە ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی باشوری ئیدلیب. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە]

هەرێمی ئیدلیب دەبوایە لە هێرشێكی مەزنی رژێم بپارێزرێت وەك ناوچەیەکی ئارام بەگوێره‌ی ئەو رێکەوتنەی ئەیلولی پار ئیمزاکرا لەلایەن روسیای هاوپەیمانی رژێم و تورکیای پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌.

رێکەوتنەکە نەچووە بواری جێبەجێکردنەوە چونکە تەحریر شام رەتیکردەوە لەو ناوچە داماڵراوه‌ لە چەك، بکشێتەوە.

سەرۆکی روانگەی سوری رامی عەبدولڕەحمان وتی یەکشەممە هێزەکانی رژێم دەستیانگرتەوە بەسەر گوندی تەل ئەلناردا -- کە لەسەر گردێکی ستراتیژییە و دەڕوانێت بەسەر شارەکەدا -- لەگەڵ کێڵگەکانی چواردەوری لە باکوری رۆژئاوای خان شەیخون، بەرلەوەی شارۆچکەکە دەورە بدەن.

وتی پێشڕەوییان بۆ شارۆچکەکانی باکوری رۆژئاوا کرد لەکاتێکدا تەحریر شام و هاوپەیمانەکانی "بەرگرییەکی تووندوتیژانه‌"یان دەکرد.

عەبدولڕەحمان وتی تەحریر شام چەند تەقینەوەیەکی خۆکوژیی ئەنجامدا بۆئەوەی پێشڕەویی هێزەکانی رژێم خاوبکاتەوە.

چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف بە دیارونای وت بەرلەوەی هێزەکانی رژێم بچنە خان شەیخون، ریشسپیانی شارەکە کۆبوونەوەیەکی گشتییان ئەنجامدا بۆئەوەی رەوشەکە تاووتوێ بکەن و دواتریش رایانگەیاند كه‌ هاتنەناوەوەی هێزەکانی رژێم رەتدەکەنەوە.

عەساف وتی شەڕی بەردەوام تەنیا دژ بە هێزەکانی رژێم نییە بەڵکو دژی میلیشیا هەوادارەکانیشێتی کە لە ناوچەکانی دیکەی وەك عێراق و لوبنانەوە هاتوون و لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هێنراون.

شەپۆلێكی بەرفراوانی ئاوارەیی

عەساف وتی دانیشتووانەکە لە دێهاتەکانی باشوری ئیدلیب و رۆخی پارێزگای حەما هەڵهاتوون به‌ره‌و ناوچەکانی ناوەوەی پارێزگای ئیدلیب و ئه‌و ناوچە سنوورییانه‌ی هێشتا بەر شەڕ و هێرشە ئاسمانییەکان نەکەوتوون.

وتی کەمپی نافەرمی دروستکراون لەلایەن ئه‌و مەدەنییانه‌وه‌ كه‌ لە شەڕەکە هەڵهاتوون، ناوچەکەش پڕە لەو ئاوارانەی لە چەندین ناوچەی دیکەوه‌ هەڵهاتوون لە چەند مانگی رابردوودا.

ئێستا کە خەریکە خاڵی دەبێت لە دانیشتووانەکەی، خان شەیخون پێشتر پەناگەی 100,000 کەس بوو بەر لە زیادبوونی بارگرژییە سەربازییەکە و زۆربەیان لە پارێزگای حەماوه‌ ئاواره‌ بووبوون.

وتەبێژی هەرێمیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قەیرانی سوریا، دەیڤد سوانسن، شەممە وتی: "زۆربەی ئەو کەسانە نزیکەی پێنج جار ئاوارە بوون."

وتی: "شەڕی بەردەوام و تۆپباران و هێرشە ئاسمانییەکان، له‌نێوانیاندا بەکارهێنانی بەرمیله‌ بۆمب، بێوچان بەردەوامن" و قوتابخانەکان و نەخۆشخانەکانیان وێرانکردووە.

عەساف وتی هێرشە ئاسمانییەکان رۆژانە بەردەوامن لە پێکانی دێهاتەکانی باشوری ئیدلیب، بەتایبەتی لە ناوچەی مەعه‌رەت نوعمان و مەعه‌رەت حورما و کەفر سینجە و تەلمینیس و رەقایە و لەتامنە و حەیش و دێر شەرقی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500