رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن هیوادارن هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام بن بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمانه‌ی له ناوچه جیاوازه‌كانی پارێزگای بابل دۆزرانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌یانیان لێ نێژرا ئه‌م هه‌فته‌یه، له‌نێویاندا ته‌رمی ژن و منداڵ.
رێكخراوه‌كان ده‌ڵێن نابێت مه‌سه‌له‌ی چاره‌نوسیان له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كاندا بخرێته ژێر خاكه‌وه و داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ن به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ ناسینه‌وه‌ی قوربانیه‌كان و تاوانباران و داوا له كه‌سوكاری ونبووه‌كانیش ده‌كه‌ن بێن به‌ده‌نگ ته‌رمه‌كانه‌وه.
به‌گوێره وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق، عه‌لی به‌یاتی، ئه‌و ته‌رمه نه‌ناسراوانه‌ی له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا نێژران "له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا له به‌شه جیاوازه‌كانی پارێزگای بابل دۆزراونه‌ته‌وه".
وته‌بێژه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی ته‌رمه‌كان سه‌ره‌تا له فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی بابل دانرابوون پێشئه‌وه‌ی رێكخراوێكی خێرخوازی شه‌ممه (10 ئاب) وه‌ریانبگرێت و له گۆڕستانێك له كه‌ربه‌لا بیاننێژێت.
به‌یاتی وتی: "پشكنینی دی ئێن ئه‌ی بۆ ته‌رمه‌كان ئه‌نجامدراوه و به‌گوێره‌ی یاسا نێژراون."
وتیشی: "لیژنه‌یه‌ك له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگای بابل پێهكێنراوه بۆ به‌دواداچوون له گۆڕانكارییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه" و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤیش "به‌دواداچوون بۆ لیژنه‌كه ده‌كات".
وته‌بێژی خێڵه‌كانی نه‌ینه‌وا، شێخ موزا‌حیم حوه‌ییت، سێشه‌ممه به دیارونای وت به‌گوێره‌ی تۆماری گشتی 31 ته‌رم نێژراون.
وتیشی ناسنامه‌ی هیچ یه‌ك له ته‌رمه‌كان دیارینه‌كراون جگه له یه‌كێكیان -- پیاوێكی عێراقی به‌ناوی محه‌مه‌د حا‌مد غه‌یس.
هه‌روه‌ها وتی: "له‌نێو ته‌رمه‌كاندا ژن و منداڵ هه‌بوون و ئه‌گه‌رێكی زۆریش هه‌یه خه‌ڵكی ناوچه‌كانی باكوری بابل بن، به‌تایبه‌تی جه‌رف سه‌خر و هه‌روه‌ها پارێزگاكانی دیكه‌ی وه‌ك نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار."
وتی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه قوربانییه‌كان له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانه‌وه له عێراق كرابنه ئامانج.
گومانی كوشتاره‌كان له میلیشیاكان ده‌كرێت
حوه‌ییت وتی: "له‌كاتی شه‌ڕدا دژی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) و دواتریش، میلیشیاكان ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتیانی ناوچه‌ی جه‌رف سه‌خر و ره‌زازه (ئه‌نبار) و ده‌شتی نه‌ینه‌وایان بێسه‌روشوێن كرد."
وتیشی ئه‌و خه‌ڵكه راگوێزران بۆ زیندانی نهێنی كه له‌لایه‌ن ئه‌و میلیشیانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بران، له‌نێویاندا زیندانێك كه له‌لایه‌ن میلیشیایه‌كی سه‌ر به ئێرانه‌وه كه‌تائیب حیزبوڵا له‌ناوچه‌ی جه‌رف سه‌خر به‌ڕێوه‌ده‌برا.
وتی هه‌ندێك له‌وانه‌ی دیارنه‌مان پێده‌چێت له ماوه‌ی جیاجیادا تیرۆركرابن و باسی له‌وه‌ش كرد كه دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان "نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌م میلیشیانه چه‌ندین كۆمه‌ڵكوژییان دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌نجامداوه".
حوه‌ییت وتی: "زانیاریمان هه‌یه ئاماژه‌ی ئه‌وه‌مان ده‌ده‌نێ كه هه‌ندێك له‌و كه‌سانه ره‌نگه له گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا له ناوچه‌كانی جه‌رف سه‌خر نێژرابن، به‌ڵام نه ده‌زانین چه‌ند كه‌سن و نه شوێنی ته‌واوه‌تیی گۆڕه‌كانیش ده‌زانین."
له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووشه‌ممه، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ، سامر شه‌مه‌ری، داوایكرد "لێكۆڵینه‌وه بكرێت بۆ ئاشكراكردنی ره‌وش و چاره‌نوس و راستیه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م ته‌رمانه‌وه".
داوای له كه‌سوكاری ونبووه‌كانیش كرد "په‌یوه‌ندیبكه‌ن به نوسینگه‌ی كۆمسیۆنه‌كه‌وه له بابل و كه‌ربه‌لا بۆ پێشكه‌شكردنی سكاڵاكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نوسی منداڵه‌كانیان و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی".
هاوكات هاوپه‌یمانێتی ئه‌لقه‌رار ئه‌لعێراقی داوای له حكومه‌ت كرد "لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ستپێبكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه هۆكاری ئه‌و مردنانه".
هاوپه‌یمانێتیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه پێویسته ئه‌وه بدۆزرێته‌وه "ئه‌و تاوانبارانه كێن كه ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیانه‌یان ئه‌نجامداوه به‌دوور له جڵه‌وی ده‌وڵه‌ت و یاسا".
حه‌شدی شه‌عبی هه‌رگیز ژن ناكوژن؛ ئه‌وه مه‌حاڵه. كه‌واته بانگه‌شه‌ی ئه‌وه مه‌كه‌ن له‌دژیان.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه3 كۆمێنت
ئه‌مه راست نییه. ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ شێواندنی وێنای هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی. نه‌فره‌تی خوداتان لێبێت.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه3 كۆمێنت
به‌خوا ئه‌مه درۆیه. ئه‌مه ناكرێت كاری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بێت. ئه‌وانه خه‌ڵكی عێراقن نه‌ك ئێران. چونكه پارێزگاری‌یان له وڵاتی خۆیان كردووه و رزگاریانكردووه، نه‌ك له ئێران. هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بزوتنه‌وه‌یه‌كی نیشتمانییه كه تێیدا هه‌موو تایه‌فه‌كان نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێن. ئه‌گه‌ر به‌هۆی شكستی حكومه‌تی عێراقه‌وه نه‌بووایه، ئه‌وكاته پێویستیان به كۆمه‌كی ئێران نه‌ده‌بوو. رۆڵه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق هه‌میشه وه‌ك سیمبۆڵی قوربانیدان ده‌مێننه‌وه، ئێوه بتانه‌وێت و نه‌تانه‌وێت. ئه‌وان سیمبۆڵی مرۆڤایه‌تیشن و هه‌موو خه‌ڵك شایه‌تی ئه‌وه بوون. ئه‌م درۆ و ساخته‌كاری و قسه‌هه‌ڵبه‌ستننانه، هیچ سوودێكی بۆتان نابێت، سه‌رباری ئێوه و ئه‌وانه‌ش كه پشتیوانیی داراییتان ده‌كه‌ن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هه‌واڵانه. ئه‌وان هه‌میشه وه‌ك قاره‌مانان و سیمبۆڵه‌كانی عێراق ده‌مێننه‌وه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه3 كۆمێنت