ئه‌و شیكاروانه عێراقیانه‌ی دیارونا قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون ده‌ڵێن سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مدواییانه به‌سه‌ر سیاسی و میلیشیا عێراقیه‌كانی نزیك له ئێران ترس و پرسیاری له هه‌ندێك له ناوه‌نده‌كاندا دروستكردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ دوای ئه‌مان ده‌كرێته ئامانج.
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریكا له 18 ته‌مموزدا سزای سه‌پاند به‌سه‌ر دوو سه‌ركرده‌ی میلیشیای عێراقی و دوو پارێزگاری پێشوودا له‌سه‌ر پێشێلكاریی مافه‌كانی مرۆڤ و گه‌نده‌ڵی.
له‌به‌رامبه‌ردا، بانكی ناوه‌ندیی عێراق له 25 ته‌مموزدا بڕیاریدا به سڕكردنی موڵكوماڵی ئه‌و چوار كه‌سه و قه‌ده‌غه‌كردنی مامه‌ڵه داراییه‌كانیان.
بانكه‌كه داوای له هه‌موو دامه‌زراوه داراییه‌كان كرد له عێراقدا كه بواریان بده‌ن دهستیانڕابگات به هه‌ژماری بانكیی ئه‌و كه‌سانه و رێگه‌یان پێنه‌ده‌ن دۆلاری ئه‌مه‌ریكییان بكهوێتهدهست.
رۆژنامه‌وان زیاد سنجاری به دیارونای وت ئه‌م سزایانه وه‌ك شۆكێك وابوون له‌ناو هه‌ندێك له ناوه‌نده‌كاندا، "به‌تایبه‌تی له‌ژێر رۆشنایی زیادبوونی دهنگۆكاندا له‌سه‌ر هه‌ندێك كه‌سایه‌تیی دیكه كه ره‌نگه ناوه‌كانیان زیادبكرێت بۆ لیستی سزاكان."
وتیشی پێشبینیه‌كان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوی دیكه كه ره‌نگه بخرێنه لیسته‌كه‌وه له خولی داهاتووی سزاكاندا له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس و خواسیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها وتی ئه‌مه نیشانه‌ی هه‌بوونی پشتگیرییه بۆ ئه‌م سزایانه له‌ناو عێراقیه‌كاندا و ئاره‌زوویان بۆ ده‌ركردنی بڕیاری هاوشێوه به‌خێرایی به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی وڵاته‌كه له میلیشیا و تاڵانكارانی سه‌رچاوه گشتیه‌كان بۆ هه‌تاهه‌تایه.
وتی ئه‌و میلیشیانه‌ی باسكران له‌ڕێی كه‌ناڵه میدیاییه‌كانی نزیك له‌خۆیانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ن كه ئه‌م سزایانه كاریگه‌رییان نابێت له‌سه‌ریان، به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه متمانه‌پێكراوه‌كان "زۆر نیگه‌ران و وریان به‌رامبه‌ر به هه‌ر بڕیارێكی دوای ئه‌مه".
سزاكان له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی نزیك له پاسداران
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریكا له 12 حوزه‌یراندا كۆمپانیای سه‌رچاوه‌كانی سامانی باشور كه باره‌گاكه‌ی له عێراقه خسته لیستی ره‌شی سزاكانی خۆیه‌وه و ده‌ڵێت ئه‌م كۆمپانیایه وه‌ك په‌رده‌یه‌ك وایه بۆ شاردنه‌وه‌ی قاچاخچێتیی چه‌ك و مامه‌ڵه‌ی دارایی بۆ سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسدران).
به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریكا، پاسداران كۆمپانیای بازرگانیی گشتیی مه‌نابع سه‌روه‌ت ئه‌لجنوب (سه‌رچاوه‌كانی سامانی باشور)یان به‌كارهێناوه بۆ به‌قاچاخبردنی چه‌ك به به‌های "سه‌دان ملیۆن دۆلار" بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق.
هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه و دوو هاوڵاتیی عێراقی كه كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كرد -- مه‌كی كازم عه‌بدولحه‌مید ئه‌سه‌دی و محه‌مه‌د حسێن ساڵح حوسنی -- خراونه‌ته لیستی جیهانیی تیرۆریزمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه.
له مانگی ئازاردا، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریكا سزای سه‌پاند به‌سه‌ر میلیشیای بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای سه‌ر به ئێران‌دا و سه‌ركرده‌كه‌ی ئه‌كره‌م كه‌عبی.
هه‌روه‌ها له ئایاری 2018، وه‌زاره‌ته‌كه ئاراس حه‌بیب، به‌ڕێوبه‌ری كارگێڕی و سه‌رۆكی بانكی ئیسلامی بیلاد و بانكه‌كه خۆشی خسته لیستی سزاكانه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوكاریی هێزی قودسی پاسدارانیان كردبوو.
وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند حه‌بیب، كه مێژوویه‌كی هه‌یه وه‌ك كه‌سی به‌رپرس له گه‌یاندنی داهاتی دارایی له هێزی قودسی پاسدرانه‌وه بۆ میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق، هه‌روه‌ها یاریده‌ر بووه له به‌خشینی هاریكاری ماددیی هێزی قودسی پاسداران‌دا بۆ حیزبوڵای لوبنانی.
نوسه‌ری عێراقی غه‌یس ته‌میمی به دیارونای وت ئه‌م سزایانه "رێگریدهكهن له چالاكیی ئه‌و گروپانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیریدهكرێن و به‌رپرسن له ئه‌نجامدانی تاوانی قێزه‌وون دژی عێراقیه‌كان و ئه‌نجامدانی پێشێلكاریی مافه‌كانی مرۆڤ."
ته‌میمی وتی سزاكانی ده‌بنه‌هۆی "گه‌مارۆدانی گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌وانه‌ی سامانی گشتی به‌هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن" و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرای حكومه‌تی عێراقیشی بۆ ئه‌م سزایانه له‌قه‌ڵه‌مدا به "ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنی".
ته‌میمی داوای ئه‌وه‌ی كرد سزاكانی داهاتوو "گه‌وره بازرگانانی جه‌نگی" ناو میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران بگرێته‌وه كه به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و "كارده‌كه‌ن بۆ تێكدانی ره‌وشی ئاسایش و پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه".
ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا مافی مرۆڤی پێ گرنگ بێت، بۆچی بێده‌نگه به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی موسڵمانان ده‌كوژن له بورما؟ ده‌بێت سهرزنشی هزری ئه‌وانه بكرێت كه بڕوا به‌مه ده‌كه‌ن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت