هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

'کەشی جەنگ' لە دەرعا له‌گه‌ڵ تەواوبوونی وادەی چارەسەر

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

دانیشتوانی دەرعا خۆپیشاندانێك دەکەن دژی رژێمی سوریا و ئەو دۆخە سەختەی رووبەڕووی دەبنەوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

دانیشتوانی دەرعا خۆپیشاندانێك دەکەن دژی رژێمی سوریا و ئەو دۆخە سەختەی رووبەڕووی دەبنەوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

بە تەواوبوونی وادەی چارەسەر کە تێیدا دەبوو لاوانی ناوچەکانی پێشووی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن بڕیار لەسەر دۆخی خۆیان بدەن بەرامبەر رژێمی سوریا، کەشێكی بەرەنگاریی بەردەوام هەیە لە پارێزگای دەرعا، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

چالاکوانێكی دەرعا، جومعە مەسالمە بە دیارونای وت وادەی چارەسەر بۆ بڕیاردان لەسەر دۆخه‌كان بە دەستپێکی پرۆسەی ئاشتەوایی ساڵێك لەمەوبەر دەستیپێکرد و لەئێستادا تەواوبووە.

رێکەوتنی ئاشته‌واییه‌كه‌ داوای لە گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن لە دەرعا کرد کە چەکەکانیان رادەست بکەن و واز لە کۆنترۆڵکردنی پارێزگاکە بهێنن بۆ رژێمی سوریا و میلیشیا هه‌واداره‌كانی.

بەڵام ئەم پرۆسەیە لێوان لێو بووە لە تووندوتیژی، بەجۆرێك بەمدواییانە زیادبوونی ژمارەی هێرش و کردەی تیرۆرکردنی بەخۆوە بینیوە دژی هێزەکانی رژێم لە پارێزگاکە کە سەریکێشاوە بۆ بەهێزکردنی ئامادەیی سەربازیی رژێم لە چەندین ناوچە.

سەربازانی رژێمی سوریا و چەکدارانی پێشووی ئۆپۆزسیۆن بە هاوبەشی پاسەوانی ده‌كه‌ن لە بازگەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دەرعا له‌ باشور. پێشێلکاریەکانی رژێم بەرامبەر رێکەوتنی ئاشتەوایی وایکردووە دەیان ئەندامی پێشووی ئۆپۆزسیۆن لەم چەند هەفتەیەی رابردوودا هەڵبێن. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

سەربازانی رژێمی سوریا و چەکدارانی پێشووی ئۆپۆزسیۆن بە هاوبەشی پاسەوانی ده‌كه‌ن لە بازگەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دەرعا له‌ باشور. پێشێلکاریەکانی رژێم بەرامبەر رێکەوتنی ئاشتەوایی وایکردووە دەیان ئەندامی پێشووی ئۆپۆزسیۆن لەم چەند هەفتەیەی رابردوودا هەڵبێن. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

بەگوێرەی مەسالمە "کەشی جەنگ لە پارێزگاکە برەوی سەندووە".

وتی له‌م چەند هەفتەیەی رابردوودا بارگرژییەکان برەویان سەندووە بە گەڕانەوەی خۆپیشاندانەکان و هێرشكردنه‌ سەر بازگەکانی رژێم و تیرۆرکردنەکان.

وتیشی هاوکات رژێم پابەندبوونی خۆی نەپاراستووە بە دەستهەڵگرتن لە دەستگیرکردن، چارەسەرکردنی دۆخی چەکدارانی پێشووی ئۆپۆزسیۆنو چاککردنەوەی ژێرخانی تێكشكاوی پارێزگاکە.

دۆخەکە بەرەو بارگرژی دەچێت

مەسالمە وتی: "دۆخی دەرعا بەرەو بارگرژیی دەچێت." ئاماژەشیکرد بەوەی رژێم بوونی سەربازیی خۆی بەهێزتردەکات و فیرقەی 4ی زرێپۆشی هێناوە، کە لەلایەن براکەی سەرۆکی سوریاوه‌، ماهر ئەسەد، فەرماندەیی دەکرێت.

وتی پێشێلکارییەکانی رژێم بوونه‌ته‌ هۆی توڕەیی و سەریکێشاوە بۆ هەڵاتنی دەیان چەکداری پێشووی ئۆپۆزسیۆن کە پەیوەندییان کردووە بە سوپای رژێمه‌وه‌ لە ئەنجامی رێکەوتنەکەوە.

مەسالمە وتی لە شاری سەنەمەین جێگیربوون و رێگرییان لە هێزەکانی رژێم کردووە بۆ ئەو ناوچەیە، کە بۆتە هۆی پێکدادانی تووند لەنێوان هەردوولادا.

وتی سەنەمەین لە دەست چەکدارانی ئۆپۆزسیۆندا ماوەتەوە، هەرچەندە رژێم ئابڵۆقەی شارەکەی داوە.

مەسالمە وتی چالاکوانانی ناوچەکە تۆماری ژمارەی پێشێلکارییەکانی رژێمیان کردووە لە کاتی رێکەوتنی ئاشتەوایی و لە ماوەی ساڵی رابردوودا.

دەڵێن 349 مەدەنی دەستگیرکراون، لەنێویاندا ژمارەیەك ژن و منداڵ، لەگەڵ 285 چەکداری پێشووی ئۆپۆزسیۆن.

بەگوێرەی چالاکوانان ژمارەیەکی زۆر کەس بە ئەشکەنجە مردوون و له‌ 125 هەوڵی تیرۆرکردندا 73 کەس كوژراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500