هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

8 بازرگانی گومانلێکراوی ماددەی هۆشبەر دوای هەڵاتن لە زیندانێكی بەغدا دەستگیرکرانه‌وه‌

فارس عومران

سەربازانی عێراقی لە 17 حوزەیران ده‌گه‌ڕێن به‌دوای بۆ کەسانی داواکراو و شمەکی نایاساییدا لە بەغدا. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا]

سەربازانی عێراقی لە 17 حوزەیران ده‌گه‌ڕێن به‌دوای بۆ کەسانی داواکراو و شمەکی نایاساییدا لە بەغدا. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا]

هەشت لە 15 بازرگانی گومانلێکراوی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرانەوە دوای هەڵاتن لە دەستگیرگەیەك لە وێستگەیەکی پۆلیسی بەغدا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق یەکشەممە (4 ئاب) رایگەیاند، لەکاتێکدا هەڵاتنەکە بووە هۆی دەرکردنی چەندین بەرپرس.

ئەفسەرێکی پۆلیس بەمەرجی ناونەهێنان بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "گەڕان بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی ئەوانی دی."

بەگوێرەی بەرپرسێکی ئەمنی، ئەو 15 گومانلێکراوە به‌ ئەندامێتی له‌ تۆڕێکی بازرگانیکردندا بە ماددەی هۆشبەره‌وه‌، شەممە لە دەستگیرگەیەك هەڵاتن، دوای "جنێودان بە پۆلیس و دواتر لێدانیان".

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند كه‌ هەشتیان دەستگیرکراونەتەوە بێئەوەی دیاریی بکات لەکوێ دەستبەسەرن.

دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە 20 حوزەیران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە بەغدا دەستگیرکران. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا]

دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە 20 حوزەیران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە بەغدا دەستگیرکران. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا]

وەزارەته‌كه‌ رایگەیاند كه‌ بەڕێوبەری پۆلیسی بەغدا و بەڕێوبەرانی بەڕێوبەرێتی پۆلیسی رەسافە لە خۆرهەڵاتی پایتەخت و ئەو وێستگەیەی کە گومانلێکراوان لێی هەڵاتن هەموویان دەرکراون.

راشیگەیاند كه‌ ئەفسەرانی پۆلیسی وێستگەکەش دەستبەسەرن و چاوەڕێی لێکۆڵینەوەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، وێنەی ڤیدیۆی کامێرا چاودێرییەکان بڵاوبووه‌وە کە دەوترێت هی وێستگەی پۆلیسەکەیە و چەند پیاوێك بەجلی مەدەنییەوە نیشاندەدات کە له‌ دەرگایەکه‌وه‌ رادەکەن، ئاشکرایە هیچ کەس رێگرییان لێناکات.

میلیشیاکانی سەر بە ئێران ئاسانکارییان بۆ هەڵاتنەکە کردووە

دوابەدوای ئەم رووداوە، هەندێك راپۆرت و بەرپرسی عێراقی پەنجەی ئاماژەیان درێژکرد بۆ میلیشیاکانی سەر بە ئێران بەرامبەر ئاسانکارییان بۆ هەڵاتنی 15 دەستبەسەرکراوەکە.

رۆژنامەوانی عێراقی، زیاد سنجاری بە وه‌رگرتنی زانیاری لە "راپۆرته‌ باوەڕپێکراوه‌كان"ەوە بە دیارونای وت میلیشیاکانی سەر بە ئێران "بەرپرسن لە رێکخستنی هەڵاتن [لە زیندانەکە]".

وتی: "ئەم گروپانە نفوز و دەسەڵاتی خۆیان بەکارهێناوە بۆ ئازادکردنی دەستبەسەرکراوەکان، کە زۆربەی کاری بازرگانی و دابەشکردنی ماددەی هۆشبەری میلیشیاکان بەڕێوەدەبەن لە عێراق."

وتی لەنێو دەستبەسەرکراوە هەڵاتووەکاندا بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری بەناوبانگ، حاجی حەمزە شەمەری، هەیە کە شانازی دەکات بە بوونی پەیوەندیی بەهێز لەگەڵ کەتائیب حیزبوڵای عێراقیو سەرکردەی بەناوبانگی میلیشیاكه‌، حسێن مالیکی، کە ناسراوە بە ئەبو خومەینی.

سنجاری وتی شەمەری "بەڕێوبەری سەرەکیی چالاکییە نهێنییەکانی میلیشیاکانە" و ئاماژەیکرد بەوەی "نەك تەنیا سەرپەرشتیی بازرگانیکردن بە چەندین جۆری ماددەی هۆشبەرەوە دەکات کە لە ئێرانەوە دێن، بەڵکو زۆربەی شوێنەکانی قومار و کاتبەسەربردن لە بەغداش بەڕێوەدەبات".

وتی دەرکردنی بەڕێوەبەرانی بەڕێوبەرێتیەکانی پۆلیس دوابەدوای رووداوەکە "هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ بە بەرپرس راگرتنی هەر کەسایەتییەکی خاوەن پلە کە شکست بهێنێت لە بەئەنجامگەیاندنی کار و بەرپرسیارێتیەکەی".

وتی بەڵام ئەم هەنگاوە بەتەنیا خۆی "به‌س نیە".

سنجاری وتی گرنگترین و کاریگەرترین هەنگاو "جڵەوکردنی [نفوزی] میلیشیاکان و راگرتنی تەواوی چالاکیە نایاساییەکانیانە لەگەڵ نفوزی بەهێز و بەربڵاویان لە وڵاتدا".

وتی: "گروپە چەکدارەکانی پەیوەندیدار بە ئێرانەوە تەحەدای یاسا دەکەن و هەوڵدەدەن ئیرادەیان بسەپێنن بەسەر دەوڵەتدا." وتیشی هەوڵی دەسەڵات و پارە دەدەن "بەبێ رەچاوکردنی هیچ بنەمایەکی رەوشتی یان نیشتمانی".

سنجاری داوای لە بەرپرسان کرد بەتووندی مامەڵە لەگەڵ هەموو میلیشیاکان بکەن و دەزگا گشتییەکان لە کەسانی گەندەڵ پاکبکەنەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ئه‌مانه‌ هه‌ڵه‌ی به‌ئه‌نقه‌ستن له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، كه‌ ئێوه‌ به‌ میلیشیا له‌قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ بوون كه‌ ئه‌و چه‌تانه‌یان ده‌ستگیركرد.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌