هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێڵی شەمەندەفەری بەغدا-بێجی کە لەلایەن داعشەوە تێکشکێنرابوو، دەخرێتەوە کار

خالید تائی

گەشتیاران ئامادەکاری دەکەن بۆ سواربوونی شەمەندەفەرێك لەسەر هێڵی بەغدا-فەلوجە لە 6 ئازار. هێڵەکە لەلایەن داعشەوە تێکشکێنرا و ساڵی رابردوو چاککرایەوە. [خاوەنی وێنە: کۆمپانیای هێڵی شەمەندەفەری عێراق]

گەشتیاران ئامادەکاری دەکەن بۆ سواربوونی شەمەندەفەرێك لەسەر هێڵی بەغدا-فەلوجە لە 6 ئازار. هێڵەکە لەلایەن داعشەوە تێکشکێنرا و ساڵی رابردوو چاککرایەوە. [خاوەنی وێنە: کۆمپانیای هێڵی شەمەندەفەری عێراق]

حکومەتی عێراق چوارشەممە (31 تەمموز) بەفەرمی هێڵێكی شەمەندەفەری كرده‌وه‌ له‌نێوان بەغدا و پاڵاوتگەی نەوتی بێجی (سمود)دالە پارێزگای سەلاحەدین له‌ باکور.

ئەو هێڵە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە تێکشکێندرا، لەکاتێکدا کۆنترۆڵی پارێزگاکەی کردبوو، بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەکارکەوت.

کارمەندانی هێڵی شەمەندەفەر هه‌موو بەشە زیانبەرکەوتووەکانی هێڵەکەیان چاککرده‌وه‌ یان گۆڕییان، لەنێویاندا شیشه‌ ئاسنه‌كان و پاڵپشتی کۆنکرێت و ئەو جوڵێنەرەش (لۆكۆمۆتیڤ) کە وزە دەداتە شەمەندەفەرەکان تا بجوڵێن.

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە، سالم موسا وتی خستنەوەکاری هێڵەکە ئاستەنگێکی گەورەبوو، چونکە داعش زیانێکی گەورەی پێگەیاندبوو.

وەزیری گواستنەوە عەبدوڵا لوعەیبی تەوقەده‌كات لەگەڵ گروپێك لە کارمەندانی هێڵی شەمەندەفەر رۆژی چوارشەممە (31 تەمموز) لەکاتی کردنەوەی فەرمیی هێڵی شەمەندەفەری بەغدا-بێجیدا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی گواستنەوەی عێراق]

وەزیری گواستنەوە عەبدوڵا لوعەیبی تەوقەده‌كات لەگەڵ گروپێك لە کارمەندانی هێڵی شەمەندەفەر رۆژی چوارشەممە (31 تەمموز) لەکاتی کردنەوەی فەرمیی هێڵی شەمەندەفەری بەغدا-بێجیدا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی گواستنەوەی عێراق]

بە دیارونای وت: "بەڵام تیمە ئەندازیاری و هونەرییەکانمان توانییان ئەم ئەرکانە بە دەستپێشخەریی خۆیان ئەنجامبدەن و ئەو هێڵە گرنگە بخەنەوەکار."

موسا وتی: "هێڵەکە بە هێڵێکی لاوەکی (11 کیلۆمەتری) دەستپێدەکات کە لە وێستگەی بەرهەمهێنانی نەوتەکەوە درێژدەبێتەوە (لە پاڵاوتگەی بێجی) به‌ره‌و وێستگەی سەرەکیی گواستنەوە لە ناوەندی شاری بێجی و لەوێوە بۆ پایتەخت، بەغدا."

وتی ئەوە "گرنگترین هێڵە بۆ گواستنه‌وه‌ی زۆرترین بڕی بەرهەمە نەوتییەکان" لە ته‌نكه‌ره‌كانی سه‌ر فارگۆنه‌كانی شەمەندەفه‌ر.

وتیشی هێڵەکە توانای گواستنەوەی 500 مەتر سێجای بەرهەمە نەوتییەکانی لە رۆژێکدا هەیە، بەتایبەتی به‌نزین.

به‌رزبوونه‌وه‌ی راده‌ی بەرهەمهێنانی نەوت

خستنەوەکاری هێڵی شەمەندەفەری بەغدا-بێجی هەفتەیەك دێت دوای ئەوەی وەزارەتی نەوت رایگەیاند کە بەرهەمە نەوتییەکانی پاڵاوتگەی بێجی گەیشتوونەتە 70,000 بەرمیل لە رۆژێکدا.

وەزارەته‌كه‌ رایگەیاند كه‌ چاوەڕواندەکات ئەو بڕە ببێته‌ دووهێندە هەرکات کار تەواوبوو لەسەر دوو یەکەی پاڵاوتن کە ئێستا چاکدەکرێنەوە.

موسا وتی جیا لە گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان، هێڵی شەمەندەفەرەکە "توانای گواستنەوەی گەشتیاران زیاد دەکات لەگەڵ شمەکی بازرگانیش لەنێوان پارێزگاکاندا".

هەروەها ئاسانکاریدەکات بۆ کاروانی بەرهەمەکانی کۆمەکی مانگانەی (بایعی) وەزارەتی بازرگانی.

وتی وەزارەتی گواستنەوە هەوڵی بنیاتنانەوە و گەشەپێدانی هێڵەکانی شەمەندەفەر دەدات چونکە خزمەتێکی گەورە دەکەن بە خستنه‌وه‌گه‌ڕی ئابووری و هاندان بە گەشەکردن، لەگەڵ به‌ده‌ستهێنانی داهاتی گه‌وره‌ لە وەبەرهێنانەکانەوە.

وتیشی: "بەگوێرەی پلانێکی ستراتیژی پێشڕەویدەکەین بۆ زیندووکردنەوەی ژێرخانی کەرتی هێڵی شەمەندەفەر."

وتی زۆرێك لەو هێڵانەی شەمەندەفەر کە لەلایەن داعشەوە لەکارخرابوون، لەنێویاندا هێڵی بەغدا-سامەڕا وهێڵی بەغدا-فەلوجەخراونەتەوە کار.

هه‌روه‌ها وتی وەزارەته‌كه‌ ئامادەکاریدەکات بۆ خستنەوەکاری هێڵەکانی شەمەندەفەر، بەتایبەتی ئه‌و هێڵی شەمەندەفەره‌ی درێژده‌بێته‌وه‌ بەرەو باکور لە بێجییەوە بۆ پاڵاوتگەی نەوتی گەیارەو لەوێوە بۆ شاری موسڵ و شارۆچکەکانی خۆرئاوای پارێزگای نەینەوا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500