هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

رژێمی سوریا چەکدارانی هەواداری داعش لە دەرعا ئازاد دەکات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

چەکدارانی جەیشی خالید بن وەلید بەڵێنی دڵسۆزییان بە داعش دەدەن لە ناوچەی حەوزی یەرموك لە باشوری دەرعا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

چەکدارانی جەیشی خالید بن وەلید بەڵێنی دڵسۆزییان بە داعش دەدەن لە ناوچەی حەوزی یەرموك لە باشوری دەرعا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

رژێمی سوریا دەیان چەکداری جەیشی خالید بن وەلیدی ئازادکردووە کە بەڵێنی دڵسۆزییان بە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دابوو لە پارێزگای دەرعای باشور، کە بۆتە هۆی ترس و ناڕەزایی خەڵك.

بەگوێرەی چالاکوان جومعە مەسالمە، فیرقەی هەواڵگریی ئاسمانیی رژێم بەمدواییانە نزیکەی 100 چەکداری جەیشی خالید بن وەلیدی لە ناوچەی حەوزی یەرموکی دەرعای باشور ئازادکردووە.

مه‌سالمه‌ بە دیارونای وت دانیشتوانی دەرعا ترسیان هەیە لەوەی پێکدادان هەڵبگیرسێت لەنێوان توندڕەوانی ئازادکراوو ئەندامانی ئێستا و پێشووی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆندا.

وتی هەروەها ترسیان هەیە لەوەی چەکدارانی جەیشی خالید بن وەلید کێشە دروستبکەن بۆ خەڵکە مەدەنیەکە.

چەکدارانی جەیشی خالید بن وەلید ئامادەکاریدەکەن بۆ ئەنجامدانی له‌سێدارەدانێك لە دەوروبەری دەرعا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

چەکدارانی جەیشی خالید بن وەلید ئامادەکاریدەکەن بۆ ئەنجامدانی له‌سێدارەدانێك لە دەوروبەری دەرعا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

سەربازانی رژێمی سوریا پاسەوانیی بازگەیەك دەکەن لە باشوری پارێزگای دەرعا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

سەربازانی رژێمی سوریا پاسەوانیی بازگەیەك دەکەن لە باشوری پارێزگای دەرعا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

چەکدارە ئازادکراوەکان خەڵکی گوند و شارۆچکەکانی پارێزگای دەرعان.

وتی ناسراویشن بەوەی ئایدۆلۆژیای توندڕەوییان لەخۆگرتووە و پێشتر مەدەنییەکانیان کردۆتە ئامانجبە هێرش و تیرۆرکردن و سێدارە هەرکاتێك کە دەسەڵاتیان هەبووبێت لە ناوچەکە.

ئەگەری نائارامیی زیاتر

مەسالمە وتی دانیشتوان نیگەرانن لەوەی دەکرێت شەڕ هەڵبگیرسێت لەنێوان چەکدارە ئازادکراوەکان و ئەندامانی گروپەکانی پێشووی ئۆپۆزسیۆندا، بەتایبەتی بەرەی باشور، کە پێشتر شەڕی دژی جەیشی خالید بن وەلید ده‌كرد.

وتی لەنێو ئەوانەدا كه‌ ئازدکراون "بەرپرسانی ئایینی"یان تێدایە کە ناسراون بە مەیلە تووندڕەوی و تاوانکارییەکان، لەنێویاندا "بەرپرسی شەریعەت" محەمەد ئەحمەد نابلوسی و "ئەمیری شەریعەت"ی پێشووی داعش، محەمەد موهەنا بەریدی.

ئەوانیدی کە دەبنە هۆی مەترسی بۆ کۆمەڵگە، بریتین له‌ ئەندازیاری دروستکردنی بۆمبی دەستکرد ئەشرەف محەمەد بەریدی، لەگەڵ عودەی هیلال مەسری کە تیرۆرکارە و هه‌روه‌ها بەرپرسی ئاسایشی داعش، محەمەد عەبدولستار بەریدی.

وتی دانیشتوانی ناوچەکە نیگەرانییشیان لە هەڵکوتانەسەرەکانی ناوچەکە دەربڕیوە کە لەلایەن فیرقەی هەواڵگریی هێزی ئاسمانی و فیرقەی 4ی سوپاوە ئەنجامدەدرێن، بەیاوەریی حیزبوڵا، کە لە ناوچەکە جێگیرکراوە.

مەسالمە وتی ئەمانە ئەنجامدەدرێن بە پاساوی باش بڵاوکراوەی ئەوەی چەکدارانی تیرۆریست لە ناوچەکە بوونیان هەیە.

ئەو پارێزگایەی باشور نائارامیی زۆری بەخۆوە بینیوە، بە رفاندن و کوشتنی رۆژانە -- لەنێویاندا کوشتنی پێنج مەدەنی و چەکداری پێشووی ئۆپۆزسیۆن لەمدواییانەدا لە ماوەی تەنیا رۆژێکدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500