هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنه‌كان چڕترده‌كه‌نه‌وه‌ دژی پاشماوەکانی داعش لە شەنگال

خالید تائی

هێزەکانی عێراق لە ناحیەی سنونی لە شەنگال دادەمەزرێن له‌ 22 حوزەیران بۆ پاراستنی لە مەترسیی پاشماوەکانی داعش. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزەکانی عێراق لە ناحیەی سنونی لە شەنگال دادەمەزرێن له‌ 22 حوزەیران بۆ پاراستنی لە مەترسیی پاشماوەکانی داعش. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

بەرپرسێکی ناوخۆیی لە شارۆچکەی شەنگال هەینی (26 حوزەیران) وتی هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانیان زیادکردووە لە دەوروبەری شارۆچکەکە بۆ راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

بریکاری بەڕێوبەری ناحیەی سنونی، خوده‌یدا جوکی وتی فیرقەی 15ی سوپای عێراق و فەوجی 10ی فریاکەوتنی پۆلیسی نەینەوا و دەزگاکانی هەواڵگری و شەڕڤانانی ئیزدی چالاکییەکانیان زیادکردووە بۆ گەڕان بەدوای شانە و شوێنە نهێنییه‌كانی داعشدا لە دەوروبەری شارۆچکەکە بە تایبەتی لە ناوچە دوورەدەستەکانی چیای شەنگال.

وتی هێزە ئەمنییەکان ماڵێکی حەوانەوەیان دۆزییەوە چوارشەممە لەکاتی ئۆپەراسیۆنی پشکنیندا لە ناوچە شاخاوییەکە، كه‌ ژمارەیەك چەکداری داعشی تێدابوو.

جوکی وتی: "پێکدادان دەستیپێکرد لەو شوێنە لەنێوان هەردوولا و بووە هۆی کوژرانی پێنج لە تیرۆریستەکان." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ هێزەکانی عێراق هیچ زیانێكیان لێنەکەوت.

ئەفسەرانی پۆلیس لە شەنگال بەڵگەنامەکانی شۆفێرێك دەپشکنن له‌ 8 تشرینی یەکەمی 2018. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی پۆلیسی شەنگال]

ئەفسەرانی پۆلیس لە شەنگال بەڵگەنامەکانی شۆفێرێك دەپشکنن له‌ 8 تشرینی یەکەمی 2018. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی پۆلیسی شەنگال]

وتی پشتێنێکی بۆمبڕێژكراو و بڕێك خۆراك و دەرمان لەو شوێنە دۆزرانەوە و دواتر بە هەموو شتەکانی ناوییەوە به‌ته‌واوی وێرانكرا.

ئه‌ندامانی داعش دەیانەوێت 'ترس به‌رپابكه‌ن'

هێرشی سەر ماڵەکە دوای ئەوە ئەنجامدرا کە چەکدارانی داعش دوو ئێزدییان لە چیای شەنگال رفاند، نزیك گوندی خان شەحوانی سەر بە ناحیەی سنونی.

جوکی وتی تەرمی حسێن خەڵەف، شەڕڤانێكی ناوداری ئێزدی کە بەشداریی چەندین شەڕی دژ بە داعشی کردبوو، لەگەڵ تەرمی یەکێك لە هاوڕێکانی، حاجی حەسەن، بەیانی چوارشەممە دۆزرانەوە.

وتی چەکدارانی داعش دەیانەوێت لەڕێی ئەو تاوانانەوە ترس به‌رپابكه‌ن و کاریگەری دابنێن لەسەر ورەی دانیشتووانەکە بەڵام ژمارەیان سنووردارە و ناوێرن رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان ببنەوە.

وتیشی: "هێزەکانمان کۆنترۆڵی هەموو شارۆچکەکانی [شەنگالیان] کردووە و ئارامییان دەپارێزن." هیواشی خواست به‌وه‌ی هەوڵە ئەمنییە نوێکان کۆتایی بە مەترسیی پاشماوەکانی داعش و شانە نووستووەکانیان بهێنن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500