هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

لەئێستادا نزیکەی 1,200 منداڵی داعش لە عێراق دەستبەسەرن

خالید تائی

ئەو منداڵانەی لە دایکوباوکێکی داعشن لە ناوەندێکی چاکسازیی عێراقی دەبینرێن لە پۆلدا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی دادی عێراق، لە 17 شوبات بڵاوکراوەتەوە]

ئەو منداڵانەی لە دایکوباوکێکی داعشن لە ناوەندێکی چاکسازیی عێراقی دەبینرێن لە پۆلدا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی دادی عێراق، لە 17 شوبات بڵاوکراوەتەوە]

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق چوارشەممە (24 تەمموز) رایگەیاند كه‌ کۆی 1,191 منداڵی ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لەئێستادا دەستبەسەرن لە ناوەندەکانی چاکسازی و زیندانەکانی تەواوی وڵاتدا.

وتەبێژی کۆمسیۆنەکە، عەلی بەیاتی وتی کۆمسیۆن راپۆرتێکی لە وەزارەتی دادەوە بەدەستگەیشت دەربارەی ژمارەی منداڵانی داعشی عێراقی و بیانیی دەستبەسەرکراو لە ناوەندەکانی چاکسازیی تازە پێگەیشتواندا.

بە دیارونای وت ژمارەکە ئەو منداڵانەشی تێدایە کە یاوەریی دایکیان دەکەن و دەستبەسەرن لە زیندانەکانی وەزارەته‌كه‌دا.

وتی: "بەگشتی 1,191 منداڵن کە 21یان عێراقین و ئەوانیدی هەموویان بیانین." وتیشی لەکاتی شەڕدا لەدژی داعش دەستگیرکراون.

بەیاتی وتی هەندێك منداڵی کەم تەمەن تۆمەتی پەیوەست بە تیرۆریزمیان دراوەتە پاڵ، لەکاتێکدا ئەوانیدی تاوانبارکراون لەلایەن دادگاوە و لەئێستادا ماوەی زیندانیان بەسەردەبەن لە ناوەندەکانی چاکسازیدا.

وتیشی منداڵانی سێ ساڵ خراونەتە زیندانە ناوەندییەکانی ژنانه‌وه‌ لەگەڵ دایکە عێراقی و بیانییەکانیان، کە دادگاییکراون لەسەر تیرۆریزم.

وتی: "نزیکەی 700 ژنی بیانی دەستبەسەرن لە عێراق لەسەر تاوانی پەیوەندیدار بە تیرۆریزمەوە." ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ ئەم ژمارەیە کەم و زیاد دەکات چونکە هەندێك لەو ژنانە بەخشراون یان ماوەی زیندانییان تەواودەکەن و ئازاد دەکرێن.

وتی لەو دۆخەدا، حکومەت پەیوەندی بەو وڵاتانەوە دەکات کە وڵاتی ئەم ژنانەن تا خۆیان و منداڵەکانیان وەربگرنەوە، لەگەڵ ئەو مندڵانەی لە دایکانیان جیاکراونەتەوە و ماوەی زیندانییان بەسەردەبەن.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە 15 تەمموز رایگەیاند كه‌ لە سێ ساڵی رابردوودا،473 منداڵی بیانیی رادەستی وڵاتانی دایکوباوکیان كردۆته‌وه‌ دوای چەند هەوڵێکی حکومی و دبلۆماسی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500