هه‌واڵه‌كانی عێراق
تاوان و دادپەروەری

عێراق 473 منداڵی چەکدارانی بیانیی داعش رادەستدەکاتەوە

خالید تائی

وێنەیەك کە 29 نیسان 2018 گیراوە لە دادگای تاوانی ناوەندی بەغدا ژنێکی روسی نیشاندەدات کە سزای تاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە بەهۆی پەیوەندیکردنی بە داعشەوە، لەگەڵ چەند منداڵێك وەستاوە لە هۆڵێکدا. [عەمار کەریم / ئاژانسی فرانس پرێس]

وێنەیەك کە 29 نیسان 2018 گیراوە لە دادگای تاوانی ناوەندی بەغدا ژنێکی روسی نیشاندەدات کە سزای تاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە بەهۆی پەیوەندیکردنی بە داعشەوە، لەگەڵ چەند منداڵێك وەستاوە لە هۆڵێکدا. [عەمار کەریم / ئاژانسی فرانس پرێس]

سەدان منداڵی چەکدارانی بیانیی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) رادەستی وڵاتانی دایکوباوکیان کراونەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق دووشەممە (15 تەمموز) رایگەیاند.

لە کۆتایی 2017وە، بەرپرسانی عێراق کۆی 473 منداڵی بیانییان رادەستکردۆتەوە دوای هەوڵە دبلۆماسی و حکومییەکان.

بەگوێرەی وەزارەته‌كه‌، منداڵەکان خەڵکی 10 وڵاتن: روسیا، تاجیکستان، ئازەربایجان، ئەڵمانیا، فەرەنسا، جۆرجیا، بێلاروس، فنلەندە، ئۆکرانیا و تورکیا.

جێگری بەڕێوەبەری لیژنەی مافەکانی مرۆڤی پەرلەمان قوسەی عەباس چوارشەممە بە دیارونای وت عێراق "هەوڵی زۆری داوە بۆ چارەسەری ئەم کێشە ئاڵۆزە".

وتی وەزارەتەکانی داد و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەنجومەنی دادوەریی باڵا و هێزە ئەمنییەکان خزمەتگوزاریی تەندروستی و مرۆیی و یاساییان پێشکەشی ئەم منداڵانە کردووە و وتیشی "بەگوێرەی پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە".

وتی هاوکات وەزارەتی دەرەوە گفتوگۆی لەگەڵ دەوڵەتانی بیانی کردووە و کارئاسانی بۆ رادەستکردنەوەی ئەم منداڵانە کردووە.

هەندێك وڵات 'ئامادە نین' منداڵانی داعش وەربگرنەوە.

وتی: "هەندێك وڵات پێشتر داواکارییان پێشکەش بە عێراق کردبوو بۆ وەرگرتنەوەی خەڵکە کەم تەمەنەکان." وتیشی حکومەتی عێراق وەڵامی ئەم داوایانەی دایەوە و منداڵانی بە گروپ رادەستی ئەم وڵاتانە کردەوە.

وتی بەڵام هەندێك وڵاتی دیکە هەن هێشتا "ئامادەنین" ئەو منداڵانە وەربگرنەوە کە دایکە داعشەکانیان لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە سزادراون، یان ئەو هەرزەکارانەی سزاکانیان لە ناوەندەکانی چاکسازی تەواوکردووە.

لە 10 تەمموز، عێراق 33 منداڵی لە دایکانی روسی تۆمەتبار بە ئەندامبوون لە داعش، دایەوە بە روسیا.

عەباس وتی: "رادەستکردنەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی روسیا لە بەغدا ئەنجامدرا."

هیچ ئامارێکی فەرمی له‌بەردەستدا نیە دەربارەی ژمارەی منداڵانی بیانی کە لە دەستگیرگەکانی عێراق ماون.

ئەم منداڵانە سێ پۆلێنکارییان بۆ کراوە: منداڵانی بیانی کەم تەمەن کە دایکوباکە داعشەکانیان لەکاتی شەڕی عێراقدا لەدژی گروپەکە کوژران؛ هەرزەکاران کە لە دەستگیرگەن بەهۆی دایکە داعشە بیانییەکانیانەوە و هەندێكیان دادگایی کراون، لەکاتێکدا ئەوانی دی هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوە و دادگاییکردندان.

گروپی سێیەم هەرزەکارانی بیانییان تێدایە، كه‌ 108یان لە کۆتایی 2018 سزای پەیوەندیکردن بە داعشیان بەسەردا سەپێنراوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500