هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

سنووری عێراق-ئەردەن زۆرترین داهات بەدەستدەهێنێت دوای کرانەوەی

خالید تائی

گەشتیارە عێراقییەکان دەپشکنرێن لە بازگەی سنووری ترێبیڵ لەنێوان عێراق و ئەردەندا لە 9 شوبات 2018. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی گومرگی پارێزگاكانی ناوەندی عێراق]

گەشتیارە عێراقییەکان دەپشکنرێن لە بازگەی سنووری ترێبیڵ لەنێوان عێراق و ئەردەندا لە 9 شوبات 2018. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی گومرگی پارێزگاكانی ناوەندی عێراق]

بازگەی سنووریی ترێبیڵ دەستیکردووە بە دەستخستنی داهاتێکی دارایی رۆژانە کە بەرزترینە لەوکاتەوەی کراوەتەوە، لەکاتێکدا ئاسایشی پارێزگای خۆرئاوای ئەنبار باشتربووە، بەرپرسێکی خۆجێی دووشەممە (15 تەمموز) بە دیارونای وت.

ئەو دەروازە سنوورییە لە 2017 کرایەوە دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ ساڵ داخرابوو بەهۆی نیگەرانیی ئەمنییەوە لە ئەنجامی داگیرکردنی بەشێکی گەورەی عێراقدا لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە.

وەك ئاماژەیەك بە ئاسایشی باشتر، دووبارە لەڕێی ترێبیڵەوە لۆرییە ئەردەنیە بارکراوەکان بە شمەك لە مانگی ئازاردا دەستیانکرد بە هاتنە ناو خاکی عێراقەوە، لەکاتێکدا پێشتر بارەکانیان لە دەروازەکە دادەنا تا لۆرییە عێراقیەکان هەڵیبگرن.

وتەبێژی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار عید عەمماش بە دیارونای وت: "دەروازەی ترێبیڵ دەروازەیەکی سنووریی گرنگە کە شادەماری ژیانی ئابووریی عێراقە."

ئۆتۆمبیلە بازرگانییەکان دێنە نێو خاکی عێراقه‌وه‌ لەڕێی دەروازەی ترێبیڵەوە لەسەر سنووری ئەردەن لە 17 ئەیلول 2017. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی گومرگی پارێزگاكانی ناوەندی عێراق]

ئۆتۆمبیلە بازرگانییەکان دێنە نێو خاکی عێراقه‌وه‌ لەڕێی دەروازەی ترێبیڵەوە لەسەر سنووری ئەردەن لە 17 ئەیلول 2017. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی گومرگی پارێزگاكانی ناوەندی عێراق]

وتی: "کرانەوەی دوای سێ ساڵ لە وەستان لە ئەنجامی تیرۆریزمەوە، بۆنەیەکی زۆر گرنگ بوو." وتیشی هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری ئاسایی بۆتەوە.

هه‌روه‌ها وتی: "لەمڕۆدا دەروازەکە ئەزمونی چالاکییەکی ئابوریی گرنگ دەکات، بەجۆرێك سەدان لۆریی بازرگانی هەموو رۆژێك دێنە وڵاتەکەوە، لەگەڵ هاتوچۆی ئاسایی گەشتیاران."

دەسەڵاتی خاڵه‌ سنوورییه‌كانی عێراق یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند دەروازەی ترێبیڵ دەستیکردووە بە دەسخستنی داهاتی رۆژانەی 1.9 ملیار دیناری عێراقی (1.6 ملیۆن دۆلار).

عەمماش وتی داهاتەکە گەورەترینە لەوکاتەوەی داعش تێکشکا و "هۆکاری دڵخۆشییە" و ئاماژەیکرد بەوەی ئەم ژمارانە چاوەڕوانی بەرزبوونەوەیان لێدەکرێت بەهۆی باشتربوونی دۆخی ئەمنی و باشتربوونی خزمەتگوزاریی لۆجستییەوە.

شاڕێگەی نێودەوڵەتی ئاسایشی هەیە

عەمماش وتی: "هێزەکانی عێراق ئاسایشی بەهێزی دەروازەکە دەپارێزن." ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ بازگەکانی پاسەوانی سنوور بەچڕی پاسەوانی دەکرێن بەدرێژایی سنووری ئەردەن.

وتی شاڕێگە نێودەوڵەتییه‌كه‌کە 400 کیلۆمەتر درێژدەبێتەوە لە دەروازەی سنووری ترێبیڵەوە تا شاری رەمادی "بە توندی دەپارێزرێت" و وتیشی بەدرێژایی رێگەکە دەورییەکانی سوپای عێراق و بازگەکان کەتیبەی پۆلیسی ئامادەی ئەنباریان لێ جێگیرکراوە.

عەمماش وتی ئەمە جگە لە هەڵمەتە ئەمنییە بەردەوامەکان لە گوند و ناوچە بیابانییەکانی هاوسنووری رێگەکە.

هه‌روه‌ها عێراق کاری چاککردنەوەی شاڕێگە نێودەوڵەتییەکەش دەکات، کە زیانی بەرکەوتبوو بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە و وتیشی نۆژەنکردنەوەی دوو پرد کە گروپەکە تێکیشکاندبوون بەمزوانە دەستپێدەکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500