هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێرشێکی رژێم چەند مەدەنییەك دەکوژێت لە کەمپێکی ئیدلیب

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

کارمەندانی بەرگری شارستانی سوریا (کڵاوسپییەکان) دەگەنە کەمپێکی ئاوارەکان لە پارێزگای ئیدلیب دوای ئەوەی لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمەوە کرایە ئامانج. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

کارمەندانی بەرگری شارستانی سوریا (کڵاوسپییەکان) دەگەنە کەمپێکی ئاوارەکان لە پارێزگای ئیدلیب دوای ئەوەی لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمەوە کرایە ئامانج. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

بۆمبارانی ئاسمانیی رژێمی سوریا چوار مەدەنیی کوشت لە کەمپێکی ئاوارەکان نزیك بە شارۆچکەی دێر شەرقی لە خۆرهەڵاتی ئیدلیب، چالاکوانێكی ناوچەکە چوارشەممە (10 تەمموز) وتی.

چالاکوان هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت ئەو چوار کەسەی کوژران ئەندامی یەك خێزان بوون و لە خێمەکەی خۆیاندا کوژران، له‌كاتێكدا روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤیش وتی دوو ژن و دوو منداڵ بوون.

ئیدلیبی وتی کەمپەکە لە هیچ پێگەیەكی سەربازی یان جوڵانەوەی چەکداری نزیك نیە و ئاماژەیکرد بەوەی دانیشتوانەکەی لە هێڵەکانی پێشەوەی شەڕ رایانکردووە و هەندێکیان شوانن.

وتیشی هەندێك لە شارۆچکەکان بە هێرشی ئاسمانی و موشەکیش کرانە ئامانج، لەنێویاندا رەکایا، مەزیتا، هەبیت، مەدایا، شێخ مستەفا، ئەرینبە، تەرعی، سوکەیك، کەفر عەین و تەل عەباس.

دوکەڵ ناوچەی جەبەل تورکمانی داپۆشیوە دوای ئەوەی جبەخانەیەکی هێزەکانی رژێم تەقییەوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

دوکەڵ ناوچەی جەبەل تورکمانی داپۆشیوە دوای ئەوەی جبەخانەیەکی هێزەکانی رژێم تەقییەوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئیدلیبی وتی هاوکات، شەڕی توند لەنێوان هێزەکانی رژێمی سوریا و هێزە چەکدارەکاندا لە ناوچەی جەبەل تورکمان لە دەوروبەری پارێزگای لازقیە روویدا.

شەڕەکە کاتێك دەستیپێکرد کە لایەنە چەکدارەکان هێرشێکی کتوپڕیان لە بەیانیدا ئەنجامدا و پێشڕەوییەکی خاکەڕاییان کرد، لە چەند خاڵێکەوە بەرگری رژێمیان شکاند و ژمارەیەك لە تانك و ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانیان تێکشکاندن.

وتی چوار سەربازی رژێم دەستگیرکران و زیاد لە 10 کوژران.

وتیشی شەڕ بەردەوامە لە تەلەt زاهیە، تەلەت 428 (گردی 428)، گوندی عەتیرە و گردێکی ستراتیژیی ئەو نزیکانە کە رژێم پێگەیەکی گرنگی هەبوو لەوێ.

ئیدلیبی وتی ئاگر لە ناوچە دارستانیەکان لە ناوچەی جەبەل تورکمان کەوتەوە دوای تەقینەوەی جبەخانەیەکی رژێم.

هه‌روه‌ها وتی هێزەکانی رژێم کشانەوە لە هەندێك ناوچە لەترسی ئەوەی ئاگرەکە بڵاوببێتەوە.

نەخۆشخانەکان لەکارخراون

روانگەکە رایگەیاند كه‌ هێرشە ئاسمانیەکانی رژێم چوارشەممە حەوت مەدەنییان کوشت، لەنێویاندا سێ منداڵ، لە شارۆچکەی جسر شوغوری پارێزگای ئیدلیب و نەخۆشخانەیەکیان لەکارخست.

سەرۆکی روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی سێ مەدەنی كوژران دوای ئەوەی نەخۆشخانەکە لێیدرا، لەکاتێکدا چواری دیکە لە شوێنی دیکەی شارۆچکەکە کوژران.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس بەرگری شارستانی سوریا (کڵاوسپییەکان) رایگەیاند كه‌ موشەك نەخۆشخانەیەك و گەڕەکێکی کردۆتە ئامانج لە جسر شوغور.

دکتۆرێك لەوێ وتی دەزگایەکی تەندروستی لەکارخراوە دوای ئەوەی لە محەویلە کارەباییەکانی دراوە و بریندارەکان گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە.

بەسام خەتاب بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "محەویلەمان نەماوە بۆ کارکردن لە نەخۆشخانەکە، کە تەنیا محه‌ویله‌یه‌ بۆ جسر شوغور و گوندەکانی دەوروبەری."

نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێت 25 دەزگای تەندروستی لە ناوچەکە لێیاندراوە، سەرەڕای رێکەوتنەکەی ئەیلول لەنێوان روسیا و تورکیادا بۆ بەرگرتن بە هێرشی بەرفراوانی رژێم لەوێ.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500