http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/features/2019/07/09/feature-02?di_exp_001=true&locale_switch_001=true

×
×

سیاسەت |

مه‌رجه‌عیه‌ته‌ ئایینیه‌كانی عێراق لە قەیرانی ئێراندا بێلایەن دەمێننەوە

عەللا حسێن لە بەغدا

له‌ڕێگای تویته‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ لەڕێگەی فەیسبووکەوە پەیوەندی بکە

پیاوێكی ئایینیی شیعەی عێراقی وتاری هەینی دەخوێنێتەوە لە کەربەلا. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی مەزاری پیرۆزی ئیمام حسێن]

بەناوبانگترین پیاوانی ئایینیی شیعەی عێراق خۆیان بەدووردەگرن لە ئێران لە قەیرانی هەنوکەیدا لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەوەی داوا لە شوێنکەوتوانیان ناکەن پشتیوانیی کۆماری ئیسلامی بکەن، بەرپرسانی ئایینی وتیان.

وتیان پیاوانی ئایینی باڵا، لەنێویاندا عەلی سیستانی، خۆیان بەدوورگرتووە لە داواکردن لە شوێنکەوتوانیان بۆ پشتیوانیكردنی ئێران لە کێشەی هەنوکەیدا لەگەڵ ئەمریکا، ئاماژەیانکرد بەوەی مه‌رجه‌عیه‌ته‌ ئایینیه‌كانی عێراق سیاسەتی بێلایەنییان دەپارێزن.

ئەندامی لیژنەی فریاگوزاری لە نوسینگەی عەلی سیستانی، شێخ عەللا روبەیعی وتی پێگەی سیستانی کە لە وتارەکانی هەینیدا دەریدەخات، داواکردنی دەستتێوەرنەدانە لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکەدا.

روبەیعی بە دیارونای وت سیستانی لە وتارەکانیدا جەختدەکاتەوە لەوەی دەیەوێت عێراق بەدووربێت لە قەیرانە هەرێمییەکان.

وتەبێژی دار ئیفتا، عامر بەیاتی بە دیارونای وت پێگەی بێلایەنی و لایەندارینەکردن لەلایەن هەردوو مه‌رجه‌عیه‌ته‌ ئایینیه‌كانی شیعە و سوننەوە پەیڕەودەکرێت لە عێراق.

وتی: "گوتاری میانڕەوی ئایینی رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە چاکسازیی کۆمەڵایەتی و گۆڕینی بیرۆکەی لادەرانەدا کە بەهیوان وڵاتەکە بخەنە سەر رێگەیەکی سەخت."

وتیشی ئەو گوتارە میانڕەوەی لەلایەن مه‌رجه‌عیه‌ته‌ ئایینیه‌كانه‌وه‌ لەخۆگیراوە لە نەجەف و له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عیه‌تی سوننەشه‌وه‌، بەنوێنەرایەتی موفتیی سوننە لە عێراق شێخ مەهدی سومەیدعی، "رێدەگرێت لە مەینەتی بێوێنە لە ئەنجامی جەنگ و ناسەقامگیریی ناوخۆیی".

بەیاتی داوای لە عێراقیەکان کرد شوێن رێنمایی مه‌رجه‌عیه‌ته‌ ئایینیه‌كان بکەون "نەك ئەوانەی دەیانەوێت لاوانی عێراق هەڵبدەنە نێو قوڵایی رووبەڕووبوونەوە بۆ پشتگیریكردن له‌ لایەنە دەرەکیەکان".

بێلایەنی ئایینی

شیکاروانی ئەمنی، غانم عەیفان بە دیارونای وت مه‌رجه‌عیه‌ته‌ ئایینیه‌كانی عێراق ژیرانە مامەڵەدەکەن لەگەڵ بارگرژییەکانی ئێران، بەوەی داوای خۆبەدوورگرتن دەکەن نەك خۆبەدەستوەدان بۆ حه‌ماسه‌تی ئایینی کە دەکرێت عێراق ناسەقامگیر بکات.

وتی هه‌ڵوێستی سیاسیی مه‌رجه‌عیه‌ته‌ ئایینیه‌ باڵاكانی عێراق "هەمیشە لەبه‌رچاوگرتنی بەرژەوەندی عێراق بووە لەسەروو هەموو شتێكه‌وه‌" و ئاماژەیکرد بەوەی ئەمە بەتایبەتی روونە لەوکاتەوەی بارگرژییەکانی ئێران زیادیانکردووە.

وتی مه‌رجه‌عیه‌تی ئایینی لە نەجەف دیدگایەکی ئایینیی تایبەتی هەیە کە واقیعی سیاسی لە وڵاتەکەدا لەبەرچاودەگرێت.

وتیشی پیاوانی ئایینی پێیانوایە عێراق لە مەترسییەکی گەورەدا دەبێت گەر لایەنگربێت لە ناکۆکییە بیانییەکاندا، هەربۆیەش بێلایەنن لە بارگرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێراندا.

له‌ڕێگای تویته‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ لەڕێگەی فەیسبووکەوە پەیوەندی بکە
ئەم بابەتەت بەدڵە؟
24
4

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین Captcha