هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

دیداری سوریا هەوڵی رووبەڕووبوونەوەی ئایدۆلۆژیای داعش دەدات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

قسەکەران بەشداریدەکەن لە گفتوگۆیەکدا، 6 حوزەیران، یەکەمین رۆژی دیداری نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئایدۆلۆژیای داعش، لە شاری عامودای سوریا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

قسەکەران بەشداریدەکەن لە گفتوگۆیەکدا، 6 حوزەیران، یەکەمین رۆژی دیداری نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئایدۆلۆژیای داعش، لە شاری عامودای سوریا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

دیدارێکی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی كاریگه‌رییه‌كانی چالاكیه‌كانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و برەودان بە ستراتیژێك بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو گروپە بە ئایدۆلۆژیا، شەممە (6 تەمموز) دەستیپێکرد لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا.

"دیدار دەربارەی داعش: رەهەندەکان و ئاستەنگەکان و ستراتیژەکانی رووبەڕووبوونەوە" كه‌ دیدارێکی سێ رۆژەیە لەلایەن ناوەندی رۆژاڤاوه‌ بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان رێکخراوە لە شاری عامودای پارێزگای قامیشلی.

نزیکەی 100 توێژەر و فێرخواز و رۆژنامەوانی لە تەواوی جیهانەوە راکێشاوە بۆ تاووتوێکردنی شێوازەکانی وشککردنی سه‌رچاوه‌كانی تیرۆریزم و دانانی بناغەیەك بۆ دواکەوتن و رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی گروپەکە.

دیدارەکە شایەتیی چەند مەدەنییەکیش له‌خۆده‌گرێت کە لەلایەن گروپەکەوە ئازاریان دراوە، لەگەڵ نمایشکردنی وێنە و تابلۆ.

توێژەران و فێرخوازان و رۆژنامەوانان لە چەندین نەتەوەی جیاوازەوە بەشداری لە دیدارێك دەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئایدۆلۆژیای داعش لە پارێزگای قامیشلی سوریا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

توێژەران و فێرخوازان و رۆژنامەوانان لە چەندین نەتەوەی جیاوازەوە بەشداری لە دیدارێك دەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئایدۆلۆژیای داعش لە پارێزگای قامیشلی سوریا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

سەرۆکی ناوەندی قاهیرە بۆ توێژینەوە کوردییەکان، رۆژنامەوان سەید عەبدولفەتاح بە دیارونای وت دەستپێکردنی شەڕی ئایدۆلۆژی دژی داعش لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا رەمزییە، لەبەرئەوەی هەر لەوێ لەڕووی سەربازییەوە لەناوچوو.

شەڕی ئایدۆلۆژی بەردەوامە

عەبدولفەتاح کە لە دیدارەکەدا بەشدارە وتی: "شەڕی دژی داعش بەتەواوی كۆتایی نه‌هاتووه‌، لەبەرئەوەی شەڕی ئایدۆلۆژی بەردەوامە."

وتی تەواو نابێت "تا ئەو ئایدۆلۆژیایەی کە تیرۆریزم و تێکشکانی هێنا بۆ ناوچەکە و جیهان، بنەبڕ نەکرێت".

وتیشی دیدارەکە دەرفەتێکی گرنگ و دانسقە دابیندەکات بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا و ئاماژەیکرد بەوەی بەشداران لە کۆمەڵگە و کلتوری جیاوازەوە هاتوون.

وتی ئەمە وادەکات بتوانن پێشنیازی جیاواز بەرهەمبهێنن تا دواتر بەکاربهێنرێن لە هەوڵی وشککردنی ئەو سه‌رچاوانه‌دا کە ئەم ئایدۆلۆژیا لادەرە لێیانەوە هەڵدەقوڵێت و رێگە بە دووبارە برەوسەندنی بگرن لە ئاستێکی باڵادا.

عەبدولفەتاح وتی: "شەڕی ئایدۆلۆژی دووەمین قۆناغی شەڕی دژی داعشە و گرنگییه‌كه‌ی هیچ کەمتر نیە لە شەڕی سەربازی." هه‌روه‌ها پاشماوەکانی داعش و ئەوانەشی دوای ئایدۆلۆژیاکەی دەکەون، چوواند بە "بۆمبی تەوقیتکراو".

داوای دامەزراندنی دادگایەکی نێودەوڵەتیشی کرد بۆ دادگاییکردنی ئەو ئەندامانەی داعش کە لەکات و لەدوای شەڕەکانیان لە سوریا و عێراق دەستگیرکراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500