هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

بەهۆی بۆمبارانی هێزەکانی رژێمەوە، پارێزگای ئیدلیب بۆتە 'زیندانی ئازادەکان'

ئاژانسی فرانس پرێس

پیاوێك دەڕوانێتە داروپەردووه‌كان و پاشماوەی چەند ئۆتۆمبیلێکی تێکشکاو دوای چەند هێرشێکی ئاسمانی لەلایەن رژێمی سوریا و هاوپەیمانەکەی، روسیاوە، لە شارۆچکەی کەفر نەبل لە پارێزگای ئیدلیب له‌ 20 ئایار. [عومەر حاج کەدور/ئاژانسی فرانس پرێس]

پیاوێك دەڕوانێتە داروپەردووه‌كان و پاشماوەی چەند ئۆتۆمبیلێکی تێکشکاو دوای چەند هێرشێکی ئاسمانی لەلایەن رژێمی سوریا و هاوپەیمانەکەی، روسیاوە، لە شارۆچکەی کەفر نەبل لە پارێزگای ئیدلیب له‌ 20 ئایار. [عومەر حاج کەدور/ئاژانسی فرانس پرێس]

بەشی باشوری هێڵی پێشەوەی شەڕە و دۆخی هەستیارە، سنووری باکوری نشینگەی کراوەی ئاوارەکانە و ناوەندی جەنجاڵە بە ئاپۆرای خەڵکی نێو شار.

ناوچەی ئیدلیبی ژێردەستی میلیشیاکان لە سوریا شوێنی نزیکەی سێ ملیۆن کەسە، کە بە چەند جۆرێك کاریگەریی تەوژمی هێرشەکانی رژێمیان لەسەرە لە سەرەتای نیسانەوە.

شاری تارماییه‌كان

کاتێك بانگی ئێوارە دەدرێت لە شارۆچکەی بەشەڕ وێرانكراوی کەفر نەبل، شەقامەکان بەتاڵن و پەردەی ماڵان دادراونەتەوە.

محەمەد شێخ کە چالاکوانێکی 28 ساڵە وتی: "لە بیابانێك دەچێت کە تەنیا رووناکی مانگی هەبێت. کەس ناوێرێت بچێتە دەرەوە."

ئەم وێنە ئاسمانییە کە لە 8 ئایار گیراوە چەند سورییەکی ئاوارە نیشاندەدات کە لە کێڵگەیەكدا گردبوونەتەوە نزیك بە کەمپێکی کەسانی ئاوارە لە گوندی عەتمە، باکوری پارێزگای ئیدلیب. [عارف وەتاد/ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەم وێنە ئاسمانییە کە لە 8 ئایار گیراوە چەند سورییەکی ئاوارە نیشاندەدات کە لە کێڵگەیەكدا گردبوونەتەوە نزیك بە کەمپێکی کەسانی ئاوارە لە گوندی عەتمە، باکوری پارێزگای ئیدلیب. [عارف وەتاد/ئاژانسی فرانس پرێس]

ژن و پیاوێکی پیری سوری لەژێر دارزەیتونێكدا دانیشتوون لە کەمپێكی ئاوارەکاندا نزیك بە شارۆچکەی عەقرەبات لە پارێزگای ئیدلیب لە 4 حوزەیران. [عارف وەتاد/ئاژانسی فرانس پرێس]

ژن و پیاوێکی پیری سوری لەژێر دارزەیتونێكدا دانیشتوون لە کەمپێكی ئاوارەکاندا نزیك بە شارۆچکەی عەقرەبات لە پارێزگای ئیدلیب لە 4 حوزەیران. [عارف وەتاد/ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەو چالاکوانە لە کەفر نەبلەوە بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت کەفر نەبل کە لە باشوری ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیبە، پێشتر بەوشێوەیە "شاری تارمایی" نەبوو.

تەنیا پێنج مانگ لەمەوبەر، گەورەترین یاریگای پڕبوو لە سەدان هەواداری بەجۆش لە هەردووبەر و لە پێشبڕکێیەکی ناوخۆدا، کە هەرا و هوریایان یاریگاکەی تێپەڕدەکرد.

بەڵام دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر خۆیان بەدووردەگرن لە چوونەدەرەوە لەوکاتەوەی کە دوایین گڕبەردانە بازاڕەکان، نەخۆشخانەکان، بیره‌كانی ئاو، قوتابخانە و نانەواخانەکان دەستیانپێکرد لە دوو مانگی رابردوودا.

وتیشی توندوتیژییەکە زۆرینەی 20,000 دانیشتوانەکەی کەفر نەبلی ناچار بە هەڵاتن کردووە، لەکاتێکدا ئەوانیدی کە لە ژێرزەمین و نێو ماڵەکانیاندا دەمێننەوە گیریانخواردووە.

شێخ وتی چیتر سەردانی مزگەوت ناکات لەترسی هێرشە ئاسمانییەکانی رژێم.

وەك زۆربەی دانیشتوان، خۆشی بەدووردەگرێت لە بازاڕکردن لە بازاڕی کراوە چونکە پێیوایە ئەگەری زۆر هەیە هێرشبکرێتە سەر بازاڕەکان.

وتی: "دەبیتە زیندانی لە ماڵەکەی خۆتدا. زیندانە، بەڵام بۆ خه‌ڵكی ئازاد."

ئیدلیب -- ناوچەیه‌ك كه‌ لەقەڵەمدراوه‌ بەوه‌ی لە چەك داماڵراوه‌ و بەهۆی رێکەوتنێکی نێوان روسیا و تورکیاوه‌ لە ئەیلول -- رووبەڕووی بۆمبارانی زیاتر بۆتەوە لەلایەن رژێم و روسیای هاوپەیمانییه‌وه‌ لەوکاتەوەی هاوپەیمانی توندڕەوی تەحریر شام زۆرینەی پارێزگاکەی گرتەدەست لە سەرەتای ئەمساڵدا.

گەڕان بەدوای پەناگەی ئارامدا

بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ، لە نیساندا توندویژی زیادیکرد، بەجۆرێك زیاد لە 490 مەدەنی کوژران.

بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتوەکانیش توندوتیژییەکە بووە هۆی ئاوارەبوونی 330,000 كه‌سی دیکە، کە ترسی روودانی خراپترین کارەساتی مرۆیی خسته‌وه‌ لە شەڕە هەشت ساڵەکەدا.

لە باکوری ئیدلیب، نزیك بە سنووری تورکیا، باخی زەیتون و دەشتی پڕ تاشەبەرد بوونەتە پەناگەی ئارام بۆ هەزاران خێزانی هەڵاتوو لەدەست توندوتیژی.

عەبدولمونعیم شه‌ماع، 37، لەژێر دارێکی بە خێمە داپۆشراودا دەژی، لەگەڵ ژنەکەی و پێنج منداڵ و دایکوباوکی.

وتی خێزانەکەی لە گوندی مەعەرەت حورمە هەڵاتن لە ئایار و حوزەیراندا و ژنەکەی منداڵی پێنجەمیانی بوو لەژێر دارێکی زەیتوندا.

لەکاتێکدا ناوچەکە پارێزراوە لە بۆمبارانی رژێم، شیاو نیە بۆ ژیانی خێزانی.

شه‌ماع وتی: "هیچ شتێکی لێنیە لێرە جگە لە دار و خاکێكی وشك."

وتیشی زۆربەی کاتەکانی بە گەڕان بۆ خۆراك بەسەردەبات، رۆژانە لانیکەم پێنج کیلۆمەتر دەبڕێت بۆ کۆکردنەوەی خۆراك لە رێکخراوە ناحکومییەکان و ئەنجومەنە خۆجێیەکان.

کاتێك به‌ دەستبەتاڵی له‌ گەشتەکەی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، پەنادەباتە بەر ئەو پارەیەی کۆیکردۆتەوە: ته‌نها 18 دۆلارێك.

بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "هەموو شتێك گۆڕاوە."

وتی: "پێشتر لە خانوویەکدا دەژیام کە ئێستا رووخێنراوە. پێشتر خەوم لێدەکەوت و سکی منداڵەکانم تێربوون، بەڵام ئێستا، خەو كه‌مه‌ و برسێتیش زۆرە."

'ژیان بەردەوامە'

دۆخەکە بەتەواوی جیاوازە لە پایتەختەکەی پارێزگای ئیدلیبدا كه‌ هه‌مان ناوی هه‌یه‌.

جگە لەو هێرشە ئاسمانیە هەڕەمەکیانەی دەکرێنە سەر کەنارەکانی شارەکە، بنکەکەی تەحریر شام بەشێوەیەکی بەرچاو پارێزراوە لە هێرشە چڕه‌وه‌بووه‌كان، کە ده‌شیا دەیان هەزار کەس ئاوارە بكه‌ن و هه‌ڵبێن بەرەو تورکیای دراوسێ.

خەیریە نینالی، 22 ساڵ، کە مامۆستایە، وتی لە شارۆچکەی بینیش، كه‌ کەمتر لە 10 کیلۆمەتر لە شاری ئیدلیب دووره‌، "بازاڕەکان جه‌نجاڵن و خەڵکی دەچنەدەرەوە بۆ سەر شەقام و نێو چێشتخانەکان".

وتی لەئێستادا جه‌نجاڵتریش بووە بەهۆی ئەوەی بە هەزاران کەس نزیکتر بوونەتەوە لە پایتەخت لە چەند هەفتەی رابردوودا بەهۆی هەڵاتنیانه‌وه‌ لە توندوتیژی.

نینال بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "خەڵکی دەرەوە پێیانوایە بۆمباران بەمانای وەستانی ژیان دێت. هەندێکجار بەوشێوەیەیە، بەڵام خەڵکی مەیلی دەستپێکردنەوەی ژیانیان هەیە بەشێوەیەکی خێرا و سەیر."

نمونەی ماڵەکەی خۆی هێنایەوە کە ساڵی رابردوو هێرشێکی ئاسمانی لێیدا، تەنیا چەند رۆژێك پێش جەژنی رەمەزان.

وتی: "کاتێك جەژن هات هەرچۆنێك بوو ئاهەنگمان گێڕا."

وتی تەنانەت ئێستاش، لە دەمی زیادبوونی هێرشەکانه‌وه‌ لە ناوچەکە، خەریکی پلاندانانە بۆ هاوسەرگیریی براکەی مانگی داهاتوو.

نینال وتی: "ژیان بەردەوامە."

بەڵام هەوری رەشی شاڵاوێکی مەترسیداری حکومەت دەبینرێت.

وتیشی: "بەردەوام هەوڵدەدەین هاوسەرگیرییەکە پێشبخەین تا پێش ئەوە رووبدات كه‌ توندوتیژی بگاته‌ ناوچەکەمان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500