سەرەکوەزیران عادل عەبدولمەهدی دووشەممە (1 تەمموز) فەرمانێکی دەرکرد کە بڕیاردهدات هەموو گروپە چەکدارەکان تێكهڵبكرێن به سوپای عێراق، لە هەنگاوێکدا کە پشتیوانی عێراقییەکانی بەدەستهێناوە.
بەگوێرەی بڕیارەکە، هێزەکانی حەشدی شەعبی (حەشد) ملکەچی هەمان ئهو رێکارانه بن كه سەپێنراون بەسەر ئهندامانی سوپای نیزامیدا و بەتەواوی وەك بەشێك لە هێزە چەکدارەکانی عێراق کاردەکەن.
بهگوێرهی بڕیارەکە، ئهو هێزنه تهنها ملکەچی فەرمانەکانی سەرۆکی سوپای هێزە چەکدارەکان دەبن و ریزەکان و ناونیشان و پێگەیان بەگوێرەی ستاندەرە سەربازییە فەرمییەکانی سوپا رێکدەخەن.
پێویستە لەسەر ئەندامانی حەشد کە هەموو پەیوەندییەکیان بە کەسایەتییە سیاسییەکان یان میلیشیاکانی پێشتریانەوە ببڕن.
عەبدولمەهدی بڕیاریدا بە داخستنی هەموو نوسینگەکانی حەشد لەگەڵ هەر نوسینگەیەکی ئابوری و بازگە یان قەوارەی سەر بەو گروپانە.
شیکاروانی ئەمنی، فازل ئەبوڕەغیف بە دیارونای وت داخستنی ئەم نوسینگانە هەنگاوێکی زۆر بەرچاوە چونکە "ئابوری [عێراق] و دارایی دەوڵەت وشکدەکەن".
وتی ئەو میلیشیانەی حەشد کە هاوپەیمانی ئێرانن تۆمەتباردەکرێن بە ئەنجامدانی چالاکی ئابوری بێ مۆڵەتکە کۆکردنەوەی پارەی پاراستن، سەپاندنی باج بەسەر دوکاندار و خاوەنکارە بچوکەکان و هەڕەشەکردن لە وەبەرهێنان دەگرێتەوە تا پشکێك لە بەرهەمەکانیانیان بدەنێ.
وتی لەڕێی ئەم چالاکیانەوە، میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە حەشد هەوڵی بەدەستخستنی پارەیان دەدا لەگەڵ زیادکردنی نفوزی خۆیان.
ئەم میلیشیایانەکەتائیب حیزبوڵا، حەرەکات نوجەبا، عەسائیب ئەهل حەق و رێکخراوی بەدریان تێدایە.
كۆنترۆڵكردنی هەڵگرتنی چەك
ئەبو رەغیف وتی بڕگەکانی دیکەی فەرمانەکە "هەموویان تەرکیزیان لەسەر بەرگرتنە بە چالاکی و نمایشی چەکداری، بە قەدەغەکردنی چەکهەڵگرتنی نەخوازراو و سنووردارکردنی بۆ تهنها هێزە ئەمنیەکان".
وتیشی: "هەر لایەنێکی چەکدار دەبێت هەڵبژێرێت لەنێوان پەیوەندیکردن بە دەزگا ئەمنییه فەرمییهكانهوه یان دەستکردن بە چالاکی سیاسی."
هەر گروپێکی چەکدار کاری سیاسی هەڵبژێرێت، "ملکەچی رێکارە یاساییەکانی عێراق دەبێت بۆ دامەزراندنی حزبی [سیاسی] و ئەندامانی رێگرییان لێدەکرێت چەك بەبێ مۆڵەت هەڵبگرن".
ئەم فەرمانە دوای زنجیرەیەك هێرش هات لە مانگی رابردوودا دژی تیمە دبلۆماسییەکان و بەرژەوەندی نێودەوڵەتی لە عێراق کە "گروپە چەکدارە عێراقیەکان"ی سەر بە ئێرانیان پێ تۆمەتبارکران.
ئەبو رەغیف ئاماژەیکرد بەوەی فەرمانەکە لە ئەنجامی زنجیرەیەك راوێژدا هات لەنێوان بەرپرسانی حکومەت و سەرکردەکانی حەشد لە ماوەی چوار مانگدا.
دانیشتوویهكی بەغدا، عومەر قەیس بە دیارونای وت پشتیوانیدهكات له "بڕیارە توند و بوێرەکان" کە لە فەرمانەکەدا سهپێنراون.
وتی: "بەهیوام بڕیارەکان تەنیا لەسەر پەڕە نەمێننەوە بەڵکو لەسەر ئەرزی واقیع جێبەجێبکرێن."
عەدنان خوزەیر، کە ئەویش خەڵکی بەغدایە، بە دیارونای وت فەرمانەکە رەنگدانەوەی داواکارییهكانی جەماوەره بۆ جێبەجێکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و فەرمانڕەوایی یاسا و كۆنترۆڵكردنی هەڵگرتنی چەك لە عێراقدا.
هیوادارین ئهمه جێبهجێبكهن نهك دروشم و بڕیارهكان بخهنه سهر مێز بێ جێبهجێكردنیان. پێویستمان به بونیادنانی دهوڵهتێكی دامهزراوهییه نهك دهوڵهتی چهتهكان و میلیشیاكان كه چهك ههڵدهگرن لهژێر ئهو ناوانهدا كه ناوبانگی وڵاتێك لهكهداردهكهن كه فێری جیهانی كرد چۆن بخوێننهوه و بنوسن.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت