هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق دزەکارانی داعش دەکوژن لە خۆرئاوای ئەنبار

خالید تائی

سوپای عێراق و هێزە خێڵەکییەکانی ئەنبار بەشداریدەکەن لە گەڕانێکدا 26 حوزەیران بەدوای ئەندامانی داعشدا لە ناوچە بیابانییەکانی نزیك بە سنووری سوریا. [خاوەنی وێنە: هێزی خێڵەکی فوراتی باڵا]

سوپای عێراق و هێزە خێڵەکییەکانی ئەنبار بەشداریدەکەن لە گەڕانێکدا 26 حوزەیران بەدوای ئەندامانی داعشدا لە ناوچە بیابانییەکانی نزیك بە سنووری سوریا. [خاوەنی وێنە: هێزی خێڵەکی فوراتی باڵا]

هێزەکانی عێراق لە پارێزگای ئەنبار نۆ چەکداری رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشتووە، لەنێویاندا پێنجیان دەیانویست لەنێو خاکی سوریاوە دزەبکەنە وڵاتەکەوە.

سەرکردەیه‌كی خێڵەکی لە خۆرئاوای ئەنبار، غانم عەیفان، وتی دەورەیەکی لیوای 27ی سوپای عێراق ئێوارەی شەممە (29 حوزەیران) ژمارەیەك ئەندامی داعشی بینیووە لە بزاوتیان بەرەو هێڵی سنووری لە گوندی عێراقیی تەریفاوی، باکوری شاری قائیم، نزیك بە سنووری کارگێڕیی نێوان ئەنبار و نەینەوا.

بە دیارونای وت دەوریەکە دەستیکرد بە تەقەکردن لەو چەکدارانەی دەیانویست دزەبکەنە نێو عێراقەوە و خۆیان لە بیابان بشارنەوە و دەستبەجێ کوشتیانن.

وتی پاره‌ی نه‌ختینه‌ی بانکی دۆلار، مۆبایل و فلاشی کۆمپیوتەریان پێبوو، وتیشی ئەو زانیاری و وێنانەی نێو شمەکە دەستبەسەرداگیراوەکان لەئێستادا دادەبەزێنرێت و شیکارییان بۆ دەکرێت.

سەربازانی عێراقی دەستدەکەن بە ئەرکێك بۆ پاراستنی سنوور لەگەڵ سوریا لە 15 شوبات. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەربازانی عێراقی دەستدەکەن بە ئەرکێك بۆ پاراستنی سنوور لەگەڵ سوریا لە 15 شوبات. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

عەیفان وتی: "پاشماوەکانی داعش لاوازیی دۆخی ئاسایشی بەری سوریا دەقۆزنەوە بۆ دزەکردن و دامەزراندنی پێگەیەك لە ناوچە بیابانییەکانی [عێراق]."

وتی: "بەڵام هێزەکانمان بەدرێژایی سنوور جێگیرکراون، بەتایبەتی نزیك بەو ناوچانەی کە ئاسایش تیایاندا لاوازە لە باغوزی سوریا، بەردەوامیش بەردەگرن بە هەوڵەکانی تیرۆریستان بۆ دزەکردن."

ئۆپەراسیۆنی نوێ بۆ پاراستنی سنوور

سوپای عێراق، بە پشتیوانی چەکدارە خێڵەکییەکان، هەڵمەتەکەیان چڕکردەوە لە حوزەیران بۆ بەرەنگاربوونەوەی دزەکاران و پاراستنی ناوچە سنوورییەکان، بە دەیان چەکداری داعشیان کوشت و دەستگیرکرد.

عەیفان وتی سەربازانی فیرقەی 7ی سوپا، سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە، هێزەکانی پاسەوانی سنوور، پۆلیسی ئەنبار، خێڵەکییەکان و هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ بەهێزکردنی کۆنترۆڵكردنی هێڵی سنووری.

وتی یەکشەممە ئۆپەراسیۆنێکی نوێ دەستیپێکرد بۆ پاراستنی سنوور و داخستنی ئەو کەلێنانەی دوژمن لێیانەوە دزەدەکات.

وتی: "ناوچە بیابانییەکان و گوندەکانی نێوان سنووری قەزای قائیم و روتبە کنەوپشکنینیان تێدا ئەنجامدرا، لەسەر بنەمای داتای ئەمنیی کۆکراوە دوای چاودێریی ئاسمانی، چاودێریی هەواڵگرە نێوخۆییەکان و سەرچاوە هەواڵگرییەکان."

ئۆپەراسیۆنەکە بووە هۆی کوژرانی چوار ئەندامی داعش و تێکشکاندنی دوو پێگەیان کە چەندین چەك و خواردەمەنی و کاڵای لۆجستیان تێدابوو.

وتی پسپۆڕانی ئەمنی ژمارەیەکی زۆر لە بۆمبی دەستکردیشیان پوچەڵکردەوە کە لەو ناوچانە چێنرابوون كه‌ ئۆپەراسیۆنەکە دەیگرتنەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

هه‌ر ته‌نها پێمبڵێن ئێوه‌ چۆن وێنه‌كان ده‌گرن.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌