هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

سەربازانی سوریا هەڵدێن بۆ خۆلادان لە شەڕی ئیدلیب

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

لەئێستادا هێزەکانی سوپای سوریا زیاتر پشتدەبەستن بەوانه‌ی سه‌ربازیی زۆره‌ملێیان پێده‌كرێت، دوای هه‌ڵاتنی سەربازان له‌ خزمه‌تی سه‌ربازی کە 2011 دەستیپێکرد. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

لەئێستادا هێزەکانی سوپای سوریا زیاتر پشتدەبەستن بەوانه‌ی سه‌ربازیی زۆره‌ملێیان پێده‌كرێت، دوای هه‌ڵاتنی سەربازان له‌ خزمه‌تی سه‌ربازی کە 2011 دەستیپێکرد. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

بەزۆر بەسەربازکراوانی سوریا دەستیانکردووە بە هەڵاتن لە خزمەتی سەربازی لە ترسی ئەوەی بکوژرێن یان دەستگیربکرێن لە شەڕی بەردەوامی ئیدلیب و حەمادا، چالاکوانێکی سوری وتی.

وتی ئەمە بۆتە هۆی بارگرژی لە نشینگەی ئەم سەربازانە و ئاماژەیکرد بەوەی هەڵاتنی سەربازیی بە کۆمەڵ روودەدات لە پارێزگاکاندا.

چالاکوانێك لە دیمەشق محەمەد بەیك وتی: "هەڵکوتانەسەری شەوانەڕۆژی پەیدابووە و ژمارەیەکی زۆر بازگەی رژێم دانراون."

بە دیارونای وت بەڕێوبەرێتی ئاسایشی سیاسیی سوریا و بەڕێوبەرێتی هەواڵگریی ئاسمانی هەڵدەکوتنە سەر سەربازانی هەڵاتوو لە ناوچەکانی وەك نەبك لە دەوروبەری دیمەشق.

وتی: "ئەمە دوای ئەوە هات کە 50 سەربازی خەڵکی شارۆچکەکە لە خزمەتی سەربازیی هەڵهاتن لەبەرئەوەی رەتیانکردەوە کە بچنە زۆنی شەڕ لە ئیدلیب و حەما دوای ئەوەی ژماره‌یه‌كیان بەمدواییانە کوژرابوون و یەکێکیان دەستگیرکرابوو."

وتی بەگوێرەی سەرچاوەکەی ئه‌و "دوو سەرباز کوژراون، بەڵام دەکرێت ژمارەی کوژراوان به‌رزببێته‌وه‌ لەو ژمارەیەی کە راگەیەندراوە".

وتیشی نیگەرانیی ئەوە هەیە کە ژمارەی راستی کوژراوان شاردرابێتەوە "لە ترسی کاردانەوە".

بەئامانجکردنی هەڵاتوان بە هەڵکوتانە سەریان

بەیك وتی: "لەکاتی هەڵکوتانەسەرەکاندا، هێزە ئەمنیەکان بەشێوازێکی دوژمنکارانە مامەڵەدەکەن لەگەڵ خێزانی سەربازە هەڵاتوەکان، هەرچەندە ناوچەکە دڵسۆزە بۆ رژێم."

وتی: "رژێم ترسی ئەوەی هەیە ئەمە دەستپێکی یاخیبوونی مەدەنی بێت، وەك لە دەرعا روویدا، لەوێش رەتکردنەوەی شەڕی ئیدلیب هەیە."

وتیشی: "دەنگۆی وەها بەربڵاوە کە خێزانەکان یارمەتی نەوەکانیان دەدەن خۆیان بشارنەوە یان هەڵبێن بۆ وڵاتانی دراوسێ بەیارمەتی میلیشیاکانی سەر بە رژێم، لەنێویاندا حیزبوڵای لوبنانی."

وتی حیزبوڵا "پەیوەندیی لەگەڵ فیرقەکانی پاسەوانی کۆماریی سوریا باش نیە لە ئیدلیب و حەما، کە لەوێ سەربازە تازە دامەزراوەکان خزمەتدەکەن".

بەیك وتی لەبەر ئەم هۆیە، "فەرماندەیی پاسەوانی کۆماری مۆڵەتی جێهێشتنی رەتکردۆتەوە بۆ زۆر سەرباز کە خەڵکی نەبکن".

وتیشی بەهۆی ژمارەیەك هەڵاتنەوە، رژێمی سوریا و ریشسپیانی شارۆچکەکە لە پەیوەندیدان "بۆ رێکەوتن لەسەر گەڕانەوەی هەڵاتوان لە بەرامبەر سزانەدانیان و دڵنیابوون لەوەی لە ناوچەکانی شەڕ جێگیر ناکرێنەوە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

2 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ به‌ڵگه‌ی شكست و دۆڕاندنه‌. ئۆپۆزسیۆن پشتی به‌و ده‌وڵه‌تانه‌ به‌ستووه‌ كه‌ بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی سوریا ناكه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان. خه‌ڵكی سوریا باجێكی به‌رزیان داوه‌. ئۆپۆزسیۆنی سوری وه‌ك نیشانه‌یه‌ك وان كه‌ ده‌وڵه‌تان به‌كاریده‌هێنن بۆ هێنانه‌دیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان. له‌بیرتان نه‌چێت چی روویدا له‌ حه‌له‌ب و غۆته‌ و ده‌رعا. ئیدلیبیشی به‌دوادا دێت. چونكه‌ ئیتر ئه‌و نیشانه‌یه‌ ته‌واو بوو یان پێویستییان پێی به‌مزوانه‌ ته‌واوده‌بێت.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

شه‌هیده‌كانی شام.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌