حکومەتی خۆجێی ئەنبار دەستیکردۆتەوە بە کار لە ژمارەیەکی زۆر لە پرۆژەی خزمەتگوزاریدا کە وەستێنرابوون بەهۆی شەڕهوه دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
سەرۆکی کۆمسیۆنی وەبەرهێنانی ئەنبار، مەهدی ساڵح نوعمان، هەینی (28 حوزەیران) بە دیارونای وت: "هەوڵەکانی بنیاتنانەوە و وەبەرهێنان ماوەی ساڵ و نیوێكە بوژاندنەوەیان بەخۆیانەوە بینیووە دوای ئەوەی چەکدارانی داعش لە پارێزگاکە دەرکران."
وتی ژینگەیهكی ئەمنیی سەقامگیر کلیلی سەرەکی بووە بۆ گەڕانەوەی زۆرێك لە کۆمپانیا نیشتمانی و بیانییەکان بۆ پارێزگاکە و دەستپێکردنەوەی کار لەو پرۆژانەدا كه لە 2014وە وەستێنرابوون.
وتیشی شاندهكانی ژمارەیەکی زۆر کۆمپانیای وەبەرهێنان دەستیانکردووە بە سەردانکردنی پارێزگاکە تا دەرفەتەکانی وەبەرهێنان دیاریبکەن و رێککەوتن و گرێبەست واژۆبکەن لەگەڵ حکومەتی خۆجێی.
نوعمان وتی ئەم هەفتەیە دەستمان بە ژمارەیەك پرۆژە کردۆتەوە، كه بەرچاوترینیان یاریگای ئۆڵۆمپی رەمادییە، "کە زیانێکی بەرچاوی بەرکەوت لەکاتی شەڕدا دوای ئەوەی پیشتر 60 لە سەدی کارەکانی تەواوکرابوو".
وتی بنیاتنانەوە لە پرۆژەی فراوانی ئاوی بەغدادیشدا دەستیپێکردۆتەوە لە هیت و ئوتێلی نێودەوڵەتی ئەنبار لە رەمادی.
وتیشی لەگەڵ ئەوەشدا، کار بەردەوامە لەسەر پێنج نشینگە لە پارێزگاکە، بەرچاوترینیان نشینگەی عومە راوییە لە رەمادی کە 500 یەکەی نیشتەجێبوون تەواوکراوە و دراوە بە خێزانە شیاوەکان.
نوعمان وتیشی 600 یەکەی دیکە لە نشینگەکەدا لەئێستادا لەژێر بنیاتناندان.
وتی سێ پرۆژەی وەبەرهێنان بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی تایبەتمەند لە پارێزگاکە بە توانای 50 قەرەوێڵە بەردەوامن و هیوامان وایە دووانیان تەواوبکرێن لە ساڵی داهاتوودا.
نوعمان وتی ئەنبار مەبەستێتی شوێنی کۆنفرانسی پێنجههمین وەبەرهێنان بێت لە تشرینی یەکەم بۆ راکێشانی کۆمپانیاکان و نیشاندانی دەرفەتی وەبەرهێنان پێیان.
وتیشی: "پارێزگاکەمان سەقامگیرە و بڕێکی زۆر سەرچاوەی سروشتیی تێدایە و شوێنێکی جوگرافی ناوازەی هەیە،" کە وادەکات بتوانێت خۆشگوزەرانی ئابوری بەدەستبهێنێت.