هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

رژێمی سوریا لەگەڵ میلیشیایەکی سەر بە پاسداران لە مەیادین پێکدادەدات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

چەکدارانی لیوای فاتمیونی سەر بە پاسداران دەبینرێن لە کەناری پارێزگای دێرەزووری خۆرهەڵاتی سوریا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

چەکدارانی لیوای فاتمیونی سەر بە پاسداران دەبینرێن لە کەناری پارێزگای دێرەزووری خۆرهەڵاتی سوریا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

پێکدادان لەنێوان هێزەکانی رژێمی سوریا و میلیشیایەکی سەر بە فەیلەقی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران)دا لە شاری مەیادینی خۆرهەڵاتی دێرەزوور وایکردووە هەندێك لە سەربازانی رژێم بکوژرێن یان برینداربن، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

لە ئەنجامی پێکدادانەکەوە، بارگرژی زیادیکردووە لە شارەکە لەنێوان هێزەکانی رژێمی سوریا و لیوای فاتمیونی سەر بە پاسداران، کە پێکهاتووە لە چەکدارانی ئەفغانی، چالاکوانی دێرەزوور جەمیل عەبد بە دیارونای وت.

وتی دوایین پێکدادان لە شەقامی کۆرنیشی ناوچەکە بوو کە شەش سەربازی رژێمی تێدا کوژرا و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون، لەگەڵ ژمارەیەك قوربانی لەڕیزی میلیشیا ئەفغانییەکەدا.

وتیشی ژمارەی قوربانیانی لیوای فاتمیون بەدڵنیایی نازانرێت بەهۆی پارێزبەندی و رێگرتنه‌وه‌ لە بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان کە میلیشیاکە خستوویەتیەگەڕ.

فەرماندەی هێزی قودسی پاسداران ژەنەراڵ قاسم سولێمانی لەنێو چەکدارانی لیوای فاتمیوندا وەستاوە لەکاتی سەردانێكدا بۆ سوریا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

فەرماندەی هێزی قودسی پاسداران ژەنەراڵ قاسم سولێمانی لەنێو چەکدارانی لیوای فاتمیوندا وەستاوە لەکاتی سەردانێكدا بۆ سوریا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

چەکدارانی سەر بە میلیشیای هێزەکانی بەرگری نیشتیمانی سەر بە رژێم دەبینرێن لە شاری مەیادینی دێرەزوور. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

چەکدارانی سەر بە میلیشیای هێزەکانی بەرگری نیشتیمانی سەر بە رژێم دەبینرێن لە شاری مەیادینی دێرەزوور. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

عەبد وتی پێکدادانەکان رۆژێك دوای ئەوە هاتن کە ئەفسەرێکی رژێمی سوریا ژمارەیەك لە ئەندامانی میلیشیای دەستگیرکرد کە تێوەگلابوون لە پێکداداندا لەگەڵ هێزەکانی رژێم و رەتیکردەوە ئازادیان بکات، سەرەڕای بارگرژی لە شارەکەدا.

دوای دوو رۆژ، ئەفسەرەکە بە کوژراوی دۆزرایەوە کە فیشەکێك بەسەریەوە نرابوو لە مەیدانێکی گشتیدا نزیك بە یانەی وەرزشی مەیادین.

عەبد وتی میلیشیاکانی سەر بە پاسداران ماوەیەکە مەدەنییەکان لە مەیادین هەراساندەکەن بە بڕینی کارەبا و زۆرکردن لێیان بە دانی باج، هەرچەندە مەدەنییەکان لەژێر بارێکی سەختی داراییدان بەهۆی نەبوونی كار و چالاکی داراییەوە.

وتی ئەمە وادیارە هەوڵێك بێت بۆ دەرکردنی مەدەنییە ماوەکان لە شارەکە، لەنێو جێگیرکردنی چڕوپڕی خەڵکانی میلیشیای سەر بە هەموو نەتەوەکان، بەتایبەتی ئەندامانی میلیشیا عێراقی و ئەفغانییەکان.

وتیشی ئەم میلیشیایانە هەوڵیانداوە بەتەواوی کۆنترۆڵی مەیادین بکەن و ئەو ناوچانە بگرن کە هێشتا لەلایەن هێزەکانی رژێمی سوریاوە کۆنترۆڵدەکرێن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500