هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

یاخیبوونی مەدەنییان لە دەرعا دروستدەبێت بەهۆی سەربازگیریی بەزۆری رژێمەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

لاوان لە دەرعا دژی رژێمی سوریا خۆپیشاندان دەکەن و سەربازیی بەزۆر رەتدەکەنەوە و سەرکۆنەی رژێم دەکەن بەهۆی شکاندنی پەیمانەکانیەوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

لاوان لە دەرعا دژی رژێمی سوریا خۆپیشاندان دەکەن و سەربازیی بەزۆر رەتدەکەنەوە و سەرکۆنەی رژێم دەکەن بەهۆی شکاندنی پەیمانەکانیەوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

بارگرژی لە پارێزگای دەرعای باشور تەشەنە دەسەنێت بەهۆی سووربوونی رژێمی سوریاوە لەسەر جێبەجێکردنی سەربازیی بەزۆر بەسەر لاواندا و زنجیرەیەك هێرشی کاردانەوە دژی هێزەکانی رژێم، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

چالاکوانێكی دەرعا، جومعە مەسالمە بە دیارونای وت تێپەڕبوونی دواوادەی دووشەممە (24 حوزەیران) بۆ لاوان بۆ یەکلاکردنەوەی حاڵه‌تی [سەربازییان] لەگەڵ کاربەدەستان بەشداربووە لە تەشەنەسەندنی بارگرژییەکاندا.

مەسالمە وتی رژێم بەڵێنی خۆی نەپاراست بۆ درێژکردنەوەی دواوادەکە، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی تەمەنیان زۆر کەمە، تا کاتیان بداتێ بگەڕێنەوە بۆ خوێندنگە و خوێندنی لەدەستچوویان ته‌واوبكه‌ن.

وتی دانیشتوانی دەرعا رەتیشیدەکەنەوە خزمەتی سەربازی بکەن بەهۆی ئەوەی سه‌ربازه‌كان دەنێردرێن بۆ شەڕ لە هه‌رێمی ئیدلیب.

یەکێك لەو بازگانەی له‌سه‌رتاسه‌ری دەرعا دانراون بۆ گەڕان بەدوای ئەوانەی داواکراون بۆ خزمەتی سەربازی. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

یەکێك لەو بازگانەی له‌سه‌رتاسه‌ری دەرعا دانراون بۆ گەڕان بەدوای ئەوانەی داواکراون بۆ خزمەتی سەربازی. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ ئه‌و لاوانه‌ی دەرعا کە بەزۆر كران به‌ سەرباز لەلایەن بەڕێوبەرێتی هەواڵگریی هێزی ئاسمانییەوە لە هه‌رێمی ئیدلیب، کوژراون.

مەسالمە وتی وەك بەشێك لە هەڵمەتەکەی رژێم، کارمەندانی بازگەکانی دەرعا دەست بەسەر ناسنامەی خەڵکدا دەگرن و فەرمان بە لاوان دەکەن پێگەی خۆیان یەکلایی بکەنەوە لە بنکەکانی دامەزراندنی سەربازی.

وتی هەندێك دەستبەجێ دەستیگرکراون و نێردراونەتە کەمپەکانی مەشقی سەربازی.

بانگەواز بۆ یاخیبوونی مەدەنی

مەسالمە وتی لە وەڵامی هەڵمەتی سەربازیی زۆره‌ملێدا، زۆر بانگەواز بۆ دەستپێکی یاخیبوونی مەدەنی لە دەرعا بڵاوکراونەتەوە.

وتی ماوەیەکی کورتی ئاشتی هەبوو لە ناوچەکە دوای رێککەوتنەکانی ئاشتەواییکە کۆتاییان هێنا بە کردەی چەکداری لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنەوە، کە چەكەکانیان رادەستکرد و بەڵێنی وەستاندنی کردەی سەربازییان دا.

وتیشی بەڵام ئه‌م حاڵه‌تی ئارامییه‌ زۆر درێژەی نەکێشا.

ئەبو سولەیمان شەعبی، ئەندامێكی بەناو بەرەنگاریی جەماوەری لە باشوربە دیارونای وت گروپەکەی بەمدواییانە چەندین هێرشیان دژی هێزەکانی رژێم ئەنجامداوە لە دەرعا.

وتی دوایین هێرش لە نیوەشەوی دووشەممەدا روویدا کاتێك یەکەیەك هێرشیکردە سەر بنکەیەکی پۆلیس و بنکەکانی حزبی بەعس لە شارۆچکەی داعل.

وتی هێرشێکی دیکە بازگەیەکی به‌ڕێوبه‌رێتی هەواڵگریی کردە ئامانج لە شارۆچکەی کەرەك شەرقی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500