هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

هێرشە ئاسمانیەکانی رژێم بۆ سەر ئیدلیب مەدەنی و منداڵان دەکوژن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

لەکاتی هێرشێکی ئاسمانیی ئەمدواییانەدا بۆ سەر باشوری ئیدلیب، دووکەڵ بەرزدەبێتەوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

لەکاتی هێرشێکی ئاسمانیی ئەمدواییانەدا بۆ سەر باشوری ئیدلیب، دووکەڵ بەرزدەبێتەوە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

لەم چەند کاتژمێرەی رابردوودا، فڕۆکە جەنگیەکانی سوریا هێرشە ئاسمانییەکانیان زیادکردووە بۆ سەر چەند بەشێکی پارێزگای ئیدلیب و حەما، کە دەوترێت ژمارەیەك قوربانی مەدەنی، لەنێویاندا منداڵ، هەیە، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

چالاکوان موسعەب عەساف بە دیارونای وت شەڕی توند بەردەوامە لە خاڵی بەریەککەوتنی نێوان رژێمی سوریا و میلیشیا هاوپەیمانەکانیدا لەلایەك و تەحریر شام و لایەنە چەکدارەکانی دیکە لەلایەکی دیکەوە، لەنێویاندا گروپە توندڕەوەکان.

وتی فڕۆکە جەنگیەکانی سوریا دەیان هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە بۆ سەر ژمارەیەك لە شارۆچکە و گوند لە چەند بەشێکی ئیدلیب و حەما.

وتیشی هێرشێکی ئاسمانی لە ژمارەیەك خانووی دا لە گوندی جۆسێف لە ناوچەی جەبەل زاویەی باشوری ئیدلیب، کە پێنج کەسی کوشت، لەنێویاندا دوو منداڵ.

ئۆپەراسیۆنه‌كانی لابردنی داروپەردوو بەردەوامن لە شارۆچکەی مەعەرەت نوعمان، کە گەڕان بۆ ونبووان بەردەوامە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئۆپەراسیۆنه‌كانی لابردنی داروپەردوو بەردەوامن لە شارۆچکەی مەعەرەت نوعمان، کە گەڕان بۆ ونبووان بەردەوامە. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

کارمەندانی فریاگوزاری بە شەوان دەگەڕێن بۆ ئەو رزگاربووانەی لەنێو داروپەردووه‌كاندا گیریانخواردووە لە شارۆچکەی سەراقیب. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

کارمەندانی فریاگوزاری بە شەوان دەگەڕێن بۆ ئەو رزگاربووانەی لەنێو داروپەردووه‌كاندا گیریانخواردووە لە شارۆچکەی سەراقیب. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه‌ بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ، دوو منداڵەکە خوشك بوون و هەردووکیان لە خوار تەمەنی 10 ساڵانەوە بوون.

عەساف وتی ژمارەیەکی دیکە لە هێرشەکەدا برینداربوون کە هەندێکیان دۆخیان هەستیارە و وادەکات ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوان زیاتربێت.

وتی هێرشە ئاسمانیەکان شار و شارۆچکەکانی کەفر نەبل، سوفوحون، نەقیر، کەفر بەتیخ، کەفر عەوید، کەنسفەرە، بیدامە، ئەرینبا، ئیبلین، بەسامس، ناجیە، مەرعەند و کیندەشیان كرده‌ ئامانج.

لابردنی داروپەردوو بەردەوامە

عەساف وتی هاوکات، ئۆپەراسیۆنی لابردنی داروپەردوو بەردەوامە لە شاری مەعەرەت نوعمان دوای هێرشە ئاسمانیەکانی شەوی شەممە کە دوکانێکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبیلیان کردە ئامانج و دوو منداڵ لەنێو قوربانیەکاندا بوون.

وتی لە شاری سەراقیبیش لابردنی داروپەردوو بەردەوامە، دوای ئەوەی پشتڕاستکرایەوە کە قوربانیان لەژێر دارپەردووه‌كاندان و ئەگەری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ رزگاربووانیش هه‌بن.

وتیشی رۆژی شەممە 10 کەس کوژران و دەیانی دیکەش برینداربوون.

به‌گوێره‌ی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ، ژنێك و سێ منداڵ کوژران لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر شاری سەراقیب.

روانگەکە رایگەیاند ke منداڵێکی دیکە لە گوندی مەعەر زیتا کوژرا، لەکاتێکدا دوو مەدەنی دیکە لە هێرشەکانی سەر گوندەکانی کەنسەفرە و خان سوبول کوژران.

عەساف وتی شەڕی توند بەردەوامە لە هێڵی پێشەوە لەنێوان رژێم و هاوپەیمانانی لەگەڵ تەحریر شام و لایەنە چەکدارەکانی دیکەدا، لەنێویاندا ئەو گروپانەی جەیش عەززە پێشڕەوییان دەکات.

وتی ئەمە بەتایبەتی لە کەنارەکانی پارێزگاری ئیدلیب روودەدات لەگەڵ باکور و خۆرئاوای حەما.

وتیشی توندترین شەڕ روودەدات لە دەوری بازگەی حەمامیات لە حەما و ناوچەی کابینە له‌ لازقیە و بەدرێژایی تەوەری سەرمانیە لە باکوری ئیدلیب.

لە ناوچەکانی حەوێز و شەنابرە لە خۆرئاوای حەما، هەردوولا تۆپبارانی یەکدی دەکەن و تەقە لەیەکتر دەکەن، بەڵام بەبێ بڕینی ئه‌و هێڵه‌ی ناوچەكان ژێردەستیان له‌ یەکتر جیاده‌كاته‌وه‌.

ژمارەی کوژراوان به‌رزده‌بێته‌وه‌

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه‌ به‌گوێره‌ی روانگەکە لە چوارشەممەوە زیاد لە 60 مەدەنی کوژراون لە هێرشە ئاسمانیەکانی رژێمی سوریادا لە ناوچەی ئیدلیب.

لە دەستپێکی شەڕەکەوە لە کۆتایی نیساندا لە باکوری خۆرئاوا، زیاد لە 470 مەدەنی کوژراون بەهۆی بۆمبارانی رژێمی سوریا و روسیاوە.

له‌پاڵ ئه‌وانه‌شدا، 780 چەکداری ئۆپۆزسیۆن و توندڕەو و زیاد لە 610 چەکداری سەر بە رژێم کوژراون لە هێرش و پێکدادانەکانی ناوچەکەدا.

بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان توندوتیژییەکە نزیکەی 330,000 کەسی ناچارکردووە لە ماڵەکانیان هەڵبێن و زیانی گەیاندووە بە 23 ناوەندی تەندروستی، یان بەتەواوەتی رووخاندوونی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500