شارەزایەکی عێراقی له بواری سەربازیدا گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران تۆمەتباردەکات بەوەی لە پشت ئەو چەند هێرشەی ئەمدواییانەوە بوون لەدژی ئەو شوێنانەی ئهركه [سهربازی] و بهرژهوهندییه نێودەوڵەتییهكانیان تێدا جێگیربوون.
لە 19 ئایار، موشەکێکی کاتیوشا لە ناوچەی سەوزی دا لە بەغدا-- کە شوێنی فهرمانگه حکومییهكان و باڵوێزخانەکانە، لهنێویاندا هی ئەمریکا -- چەند رۆژ دوای ئەوەی ئەمریکا ستافەکانی لە عێراق گواستەوە و ئەوەشی بۆ هەڕەشەی ئیران گەڕاندەوە.
فەرماندەیی سەربازی لە بەیاننامەیەکدا رایگهیاند كه بهرهبەیانی چوارشەممە (19 حوزەیران) "موشەکێكی کاتیوشا کەوتەخوارەوە لە شوێنی کۆمپانیایەکی بیری نهوت لێدان لە بورجهسییە نزیك بەسرە" و سێ عێراقی بریندارکرد.
بورجهسییە شوێنێکە لە نزیك شارە سەرەکیەکەی باشوری عێراق، کە ناوچەیەکی گرنگی بەرهەمهێنانی نەوتە و چەندین کۆمپانیای عێراقی و بیانی لێیە وەك کۆمپانیای گەورەی ئەمریکی ئێکسۆن مۆبیل.
چەند کاتژمێرێك بەر لە رووداوەکەی بورجهسییە، سوپای عێراق رایگەیاند كه موشەکێکی دەستکرد لە باڵەخانەكانی کۆشکی سەرۆکایەتی داوە لە شاری موسڵ، ئەو شوێنەی وهك دەوترێت هێزەکانی ئەمریکای لێن.
شەوی دووشەمەش، سێ موشەکی کاتیۆشا بەر بنکەی سەربازی تاج کەوتن، کە هێزی عێراقی و بیانیشی لێیە، بە لهنێویاندا ئهمریكییهكان.
ئێوارەی هەینی رابردوو، سێ هاوەن بەر بنکەی بەلەد کەوتن لە باکوری بەغدا، کە ئاگری لێکەوتەوە و بووە هۆی برینداربوونی سێ عێراقی.
شارەزای بواری سەربازی و ستراتیژی، موئەیەد سالم جوحەیشی، رۆژی هەینی (21 حوزەیران) بە دیارونای وت زۆربەی هێرشەکان بە موشەکی کاتیۆشا ئەنجامدراون، "لە مەودای نزیکی سێ تا چوار کیلۆمەترهوه".
وتی ئەو موشەکەی لە بینای کۆشکی سەرۆکایەتی دابوو لە موسڵ جیاوازبوو، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه "له دووریی زیاتر لە شەش کیلۆمەترەوە تەقێنراوە، لەوپەڕی رۆژئاوای موسڵەوە بۆ ئەمپەڕی رۆژهەڵاتی کە باڵهخانهكانی لێیە".
وتیشی: "موشەکەکە دەستکاریکرابوو تا بكرێت به موشهكێكی قهواره 122mm."
میلیشیاکان 'گوێنادهن به عێراقییەکان'
جوحەیشی وتی ئەو موشەکانە بەو موشهكهاوێژانه تەقێنراون کە دروستکراون یان چاکراونهتەوە بۆ بەکارهێنان لەلایەن میلیشیاکانی هەواداری ئێرانهوه و وتیشی ئەو سهكۆیانه بۆ موشەکەکان پێشتریش لەلایەن میلیشیاکانەوە بەکارهاتوون لەدژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" بەکارهاتوون.
وتی چەکدارانی میلیشیاکان "بەمەبەست موشهكهاوێژهكانیان بهجێهێشتبوو لە شوێنی تەقاندنیان و لایاننەبردبوون، بۆئەوەی بەرپرسیارێتی خۆیان پشتڕاستبکەنەوە" له هێرشهكان و پەیامێك بنێرن بۆ دەسەڵاتداران کە ئەوان دەتوانن لەوە زیاتر بکەن.
هێرشەکەی چوارشەممە رۆژێك دوای ئەوە روویدا کە حکومەتی عێراق چالاکییهكانی هەموو ئەو هێزه عێراقی و ناعێراقیە چهكدارانهی راگرت کە دەوڵەت ئاگادارناکەنەوە لە کارەکانیان.
جوحەیشی پەنجەی تۆمەتی راکێشا بۆ میلیشیای کەتائیبی حیزبوڵای سەر بە ئێران و تۆمەتباریکرد بهوهی لەپشت هێرشەکانەوەیە.
میلیشیاکانی سەر بە ئێران لەهەمانکاتدا بەرپرسیارن لە هێرشێکی کاتیۆشا لە ناوەڕاستی حوزەیراندا کە لە نزیك ماڵی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق محەمەد حەلبوسی کەوتە خوارەوە لە گەڕەکی جادریە لە ناوەڕاستی بەغدا و هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتەوە.
وتیشی: "رۆژ دوای رۆژ، ئەو میلیشیانە دەیسەلمێنن کە گوێنادهن به ژیان و بهرژهوهندییهكانی خەڵكی عێراق و یەکەم و دواههمین پابهندبوونیان به سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوهیه."