دانیشتوانی ناوخۆیی و شارەزایان بە دیارونایان وت عێراق لەمدواییانەدا هاتنی سەدان ئێرانی بەخۆوە بینیووە کە لە وڵاتی خۆیان هەڵهاتوون بەهۆیرەوشی خراپی ئابوورییەوەبۆ گەڕان بەدوای هەلی کاردا لە شارە گەورەکانی عێراق.
شاری نەجەف پڕبووە لە سواڵكه‌رانی ئێرانی و ئه‌و دەستگێڕانه‌ی سنووریان بڕیوە بۆئەوەی شمەك بە نرخی داشکاو بفرۆشن، ئەمە لەکاتێکدا کرێکارانی ئێرانیش بە رێژەیەکی زۆر لە شاری هەولێرن و پێشبڕکێ دەکەن لەگەڵ کرێکارانی عێراقی بۆ ئەو کارانەی حه‌قده‌ستیان نزمه.
به چاوی سوك سه‌یركردنی کرێکارە ئێرانییەکان
خاوەن ئوتێلێك لە نەجەف، حەیدەر کەریم، بە دیارونای وت پێشتر رۆژانه سەدان سەردانكەری ئێرانی ده‌هاتنه شارەکە بۆ گەشت و سەردانی شوێنە ئایینییەکان.
وتی بەڵام ئەو ژمارەیەی گەشتیاران زۆر کەمیکردووە، چونکە زۆربەی ئێرانییەکان ئێستا بۆ گوزەران دێن -- نەك بۆ خەرجکردنی پارە لەکاتی سەردانە ئایینییەکاندا.
وتیشی: "ئەمڕۆ، ئێرانییەکان دەبینین دەرۆزەدەکەن لە شەقامەکانی نەجەف و کەربەلا،" لەکاتێکدا ئەو ژمارە کەمەی گەشتیاران زۆر بە وریاییەوە مامەڵەدەکەن تا زۆر پارە خەرج نەکەن بەهۆی داشکانی به‌های ریاڵی ئیرانییه‌وه.
تەلەفزیۆنی سەتەلایتی دیجلەی عێراق لە ئایاردا راپۆرتێکی پەخشکرد لەسەر ئەو چەند ژنە ئێرانییەی لەسەر شەقامەکانی بەغدا ئەنگوستیلەی هەرزان و تەسبیح دەفرۆشن.
راپۆرتەکە ژنانی بەتەمەن نیشاندەدات کە بە عەبای ئیرانی و بە زاراوەی فارسی شمەکەکان دەفرۆشن. رەتیانکردەوە لێدوان بدەن بۆ پەیامنێری تەلەفزیۆنەکە و دەموچاویان شاردەوە بۆئەوەی رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی نەبنه‌وه.
بەپێی راپۆرتەکە، ئەو ژنانە رووبەڕووی بێڕێزیی عێراقییەکان بوونەتەوە چونکە بەبێ مۆڵەت کاردەکەن و رێگریشن لە دهاتووی کرێکارە گەنجە عێراقییەکانی دەیانەوێت ببنە دەستگێڕ.
قۆنتەراتچیی عێراقی، ئەحمەد خۆشناو بە دیارونای وت لە هەمانکاتدا سەدان کرێکاری بیناسازیی کوردی ئێران لە شارەکانیان هەڵهاتوون و لە هەولێر نیشتەجێن بۆئەوەی لە بێ‌کاری رزگاریان ببێت بەهۆی رەوشی سەختی ئابورییه‌وه لە وڵاتەکەیان.
وتی: "زۆربەی کرێکارە ئێرانییەکان کاری سادەی بیناسازی دەکەن و کاری دیکە دەکەن بە پارەیەکی کەمتر لە کرێکارە عێراقییەکان."
ئابڵوقەکان ده‌بنه هۆی کۆچبەریی ئابوری
هاتنی کرێکارە ئێرانییەکان بۆ عێراق و وڵاتانی دیکە کە ئابورییان بەهێزە دەرئەنجامێکی سروشتیی ئەوفشارە ئابوریەیە كه ئێران کەوتۆتە ژێری بەهۆی ئابڵوقوکانەوە، عەبدولهادی راکانی وتی، کە راوێژکاری باڵای رێکخراوی گەشەپێدانی پیشەسازی نەتەوە یەکگرتووەکانە لە عێراق.
بە دیارونای وت فشاری ئابووری یەکەمجار کۆچی سەرمایەی مرۆیی لێدەکەوێتەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ، دواتر کاریگەرییەکانی زیاددەکات و وڵاتانی دیکە دەگرێتەوە.
وتی ئابوری ئێران دەکرێت سوودوەربگرێت لە کۆچی کرێکارەکان کە دراوی بیانی دەنێرنەوە وڵاتەکەیان، "ئەوەش سەرچاوەیەکی گرنگە بۆئەوەی بتوانێت تەحەمولی کێشە ئابوریەکان بکات بەڵام بەشێوەیەکی سنووردار".
وتیشی لەهەمانکاتدا ئەم کۆچکردنە دەکرێت په‌ره‌بسێنێت بۆ كۆچكردنی وەبەرهێنان و سەرمایە بۆ دەرەوەی ئێران، "ئەوەش بەشێوەیەکی خراپ کاریگەری لەسەر ئابوری دادەنێت".
پاراستنی کرێکارانی عێراقی
سەرۆکی بەشی کۆمەڵناسی لە زانکۆی زیقار، عودەی بیجائی، وتی رەوشی نالەباری هاوڵاتیانی ئێرانی وایلێکردوون بگەڕێن بەدوای کاری نوێ‌دا لە عێراق و شوێنانی دیکە.
بەدیارونای وت ئەو کرێکارانە "جیاوازی به‌های گۆڕینەوەی دراو دەقۆزنەوە و بە پارەیەکی کەم کاردەکەن، سوود وەردەگرن لە بەئاسان ناردنی پارە بۆ وڵاتەکانیان لەگەڵ سروشتی ئابوری ره‌یعی (به‌رخۆری) له عێراق".
وتی ئەمە دەکرێت کاریگەرییەکی خراپی هەبێت بۆ چینی کرێكاری عێراقی، "کە زۆربەیان کرێکارن به موچەی کەم یان ئەو کارانە دەکەن کە شارەزایی کەمیان پێویستە و ناتوانن لەگەڵ کرێکاری بیانی پێشبڕکێ بکەن، کە زۆرتر شارەزاییان هەیە و پارەی کەمتر وەردەگرن".
سەرۆکی بەشی راگەیاندنی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، نەجم عەقابی وتی وەزارەتەکە کاردەکات بۆ زیادکردنی شارەزایی کرێکارانی عێراق بۆئەوەی بچنە بازاڕە ناوخۆیەکەوه و پێشبڕکێ بکەن بۆ هەلی کار.
بە دیارونای وت: "وەزارەتەکە چەندین بنکەی راهێنانی کاری هەیە کە پابەندن بە راهێنانی کرێکارانی عێراقییه‌وه لەسەر چەندین پیشە و شارەزایی تا بچنە بازاڕه ناوخۆیه‌كانه‌وه."
زۆر باشه
وه‌ڵام بده‌ره‌وه5 كۆمێنت
دوای خۆئاماده‌كردن بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له دوێنێ شه‌وه‌وه، هێزێكی هاوبه‌ش له لیوای 53ی حسێن و لیوای 40، كه‌تائیبی ئیمام عه‌لی (هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی)، ئه‌م به‌یانییه ده‌وره‌ی شاخێكیان دا له نزیك ناوچه‌ی شێخ ئیبراهیم، له‌نێوان ته‌له‌عفه‌ر و مه‌حله‌بیه‌دا. چوار ئه‌ندامی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان كوشت له تونێلێكی نهێنیدا و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا. ته‌نانه‌ت ته‌رمه‌كانیشیان له ته‌له‌عفه‌ر نیشاندان.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه5 كۆمێنت
تكایه بێڕێزی به ئێرانییه‌كان مه‌كه‌ن. ئینجا، بۆ له وتاره‌كه‌تاندا زاراوه‌ی "ده‌ستپێده‌كات"تان به‌كارهێناوه؟ ئه‌مه باش نیه.
وه‌ڵام بدهرهوهتهسهول (سوڵاكردن) وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیی كلاسیكییه.
وه‌ڵام بدهرهوهههرچییهك به‌سه‌ر ئێران‌دا بێت، هه‌ر تاكه‌كه‌سێكی ئێرانی هه‌ر به شێرێتی ده‌مێنێته‌وه! ئه‌مریكا نه‌یتوانیوه [ئێران] ناچاربكات مل كه‌چ بكات. راسته ئابوری خراپه. به‌ڵام هیچ كه‌سێكی ئێرانی هه‌رگیز سواڵ ناكات؛ به‌ڵكو كارده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره‌ی خۆی.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه5 كۆمێنت