پێکدادانەکان لەنێوان هێزەکانی سەر بە حکومەت و گروپە توندڕەوەکاندا کە کۆنترۆڵی باکوری خۆرئاوای سوریایان کردووە لانیکەم 55 چەکداریان تێداکوژرا رۆژی سێشەممە (18 حوزەیران)، چاودێرێك وتی.
روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند كه شەڕ لە کەناری پارێزگای حەما دروستبوو کاتێك هاوپەیمانێتی توندڕەوی تەحریر شام هێرشێکی کرد بۆ سەر پێگەکانی رژێم لە بەیانی زوودا.
چاودێرەکە وتی لانیکەم 14 چەکداری سەر بە حکومەت و 41 چەکداری توندڕەو و ئۆپۆزسیۆن کوژران لە پێکدادانەکاندا.
بەڕێوبەری روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "هێزەکانی رژێم شکستیان بە هێرشەکە هێنا" پێشئەوەی شەڕەکە کۆتایی بێت.
لەنێو قوربانیاندا ئەمجەد باکیر هەبوو، چالاکوانێکی بواری میدیا کە لە هێرشێکی ئاسمانیدا چوارشەممە کوژرا، کە ئۆتۆمبیلەکەی کردە ئامانج لەکاتێکدا لە روماڵکردنی پێکدادانەکان لە باکوری حەما دەگەڕایەوە.
چالاکوانێکی تری بواری میدیا، تاهیر عومەر، بە گوللەیەك لەسەری بریندارکرا، کە لەلایەن سەربازانی رژێمەوە تەقێنرابوو لەکاتی شەڕەکانی حەمادا رۆژی سێشەممە.
چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف بە دیارونای وت: "هەردوو چالاکوانەکە ناسراون بەوەی لەگەڵ گروپە چەکدارەکان دەچنە ناوچە مەترسیدارەکان تا روماڵی راستەوخۆ بکەن."
چالاکوانانی ئیدلیب 'باجی تۆقێنەر' دەدەن
عەساف وتی زۆر گوند و شارۆچکەی پارێزگای ئیدلیب لە ئێستادا "بەتەواوی بهجێهێڵراون بەهۆی تێکشکانی بەرفراوان و هەڵاتنی دانیشتوانهكهیهوه بۆ ناوچە سەلامەتەکانی نێو شاری ئیدلیب و نزیك سنووری تورکیا".
عەساف وتی یهكێك لهو ناوچە کارەساتبارانه مەعەرەت حورمەیه لە باشوری ئیدلیب، "کە لهوێ ژمارەیەکی زۆری خەڵك کوژران و برینداربوون کاتێك شارۆچکەکە بەر تۆپباران و هێرشی ئاسمانی کەوت".
هاوکات، سکرتێری نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سێشەممە داوای لە روسیا و تورکیا کرد "دۆخەکە سەقامگیربکەن" لە ئیدلیب.
گوتێرێس بە رۆژنامەوانانی وت: "بەقوڵی نیگەرانم له تەشەنەسەندنی شەڕ لە ئیدلیب و دۆخەکە بەتایبەتی مەترسیدارە بەهۆی بەشداریکردنی ژمارەیەکی زۆر لایەنەوە. وا دووبارە مەدەنیەکان باجێکی تۆقێنەر دەدەن."
قسەکانی پێش کۆبوونەوەی سێشەممەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان هات بۆ تاوتوێکردنی دۆخەکە.
بەڕێوبەری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکان، مارك لۆوکوك بە ئەنجومەنەکەی وت جیهان رووبەڕووی "کارەساتێکی مرۆیی دەبێتەوە کە لەبەرچاوماندا روودەدات".
چەند بەشێكی حەلەب و حەما و ئیدلیب -- دوایین بنکەی هێزە توندڕەوەکان لە سوریا -- دەبوو بە رێککەوتنێکی ناوچەی ئارام بپارێزرانایە لە هێرشێکی بەرفراوانی رژێم، کە روسیا و تورکیا لە ئەیلولدا واژۆیانکرد.
بەڵام هەرگیز بەتەواوی جێبەجێنەکرا، چونکە توندڕەوان رەتیانکردەوە بکشێنەوە لەو ناوچەی دهبوو له چهكدار چۆڵبكرایه.
لە کانونی دووەمدا تەحریر شام بهفراوانی کۆنترۆڵی کارگێڕیی ناوچەکەی كرد.
حکومەتی سوریا و روسیا بۆمبارانی ناوچەکەیان زیادکردووە لە باکوری خۆرئاوای سوریا لە کۆتایی نیسانەوە.