هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

دانیشتوانی سوەیدا رژێمی سوریا تۆمەتباردەکەن بە رفاندنی چالاکوانێکی ناوچەکە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

رفاندنی چالاکوانێكی خه‌ڵكی سوەیدا، موهەنەد شیهابەدین، لە 17 حوزەیران بۆتە هۆی به‌رپابوونی بارگرژی لە شارەکەدا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

رفاندنی چالاکوانێكی خه‌ڵكی سوەیدا، موهەنەد شیهابەدین، لە 17 حوزەیران بۆتە هۆی به‌رپابوونی بارگرژی لە شارەکەدا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

لایەنە چەکدارەکانی سەر بە گروپە خۆجێییەکان لە شاری سوەیدای باشوری سوریا دووشەممە (17 حوزەیران) 10 کەسیان لە هێزە ئەمنیەکانی رژێم دەستبەسەرکرد بۆ فشارخستنە سەر رژێم تا چالاکوانێکی ئۆپۆزسیۆنی ناوچەکە ئازادبکات.

چالاکوانێكی سوەیدا، نزار بوعەلی وتی دەوری بنکەیەکی هەواڵگریی سەربازیی رژێمی سوریاشیان گرت و کەوتنە تەقەکردن لەیەك لەگەڵ هێزەکانی رژێم کە لەناو بنكه‌كه‌دا بوون.

بە دیارونای وت دوو سەربازی رژێم لە پێکدادانەکەدا برینداربوون.

پیاوانی چەکدار لە ڤانێکی جامڕەشدا یەکشەممە چالاکوانێكی سوەیدا، موهەنەد شیهابەدینیان رفاند لە بەردەم دوکانەکەی خۆیدا. دانیشتوان و لایەنە خۆجێییەکان هەواڵگریی سەربازی سوریایان تۆمەتبارکرد بەو هێرشە.

بوعەلی وتی بارگرژی زیادیكردووه‌ لە شارەکەدا دوای رفاندن و بڕانی کارەبا لەو ناوچانەی کە سوپای رژێم و یەکە ئەمنیەکانی تێدا جێگیركراون.

وتیشی: "لایەنەکانی ناوچەکە 10 ئەندامی هەواڵگریی سەربازیی [سوریایان] دەستبەسەرکرد و دەستیانگرت بەسەر سێ ئۆتۆمبیلدا و بردیانن بۆ ناوچەیەکی نەزانراو."

بەگوێرەی بوعەلی ئەم لایەنانە له‌وكاته‌وه‌ ئابڵوقەی سەر بنکەی هەواڵگرییە سەربازییەکەیان لابرد دوای ئەوەی 24 کاتژمێریان دا بە رژێم بۆ ئازادکردنی شیهابەدین، بەڵام هێشتا لە شارەکەدا ماونەتەوە.

وتیشی هێزەکانی رژێم هێزی پشتیوانییان بۆ ناوچەکە هێناوە.

سوەیدا شوێنی بارگرژیی بەردەوام بووە لەنێوان دانیشتوان و رژێمدا، لەبەرئەوەی لاوانی ناوچەکە خزمەتگوزاریی سەربازیی بەزۆر جێبەجێناکەن لەنێو هێزەکانی رژێمدا و لەجیاتی ئەوە پەیوەندیده‌كه‌ن بە گروپە چەکدارە ناوخۆییەکانەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500